هەستیار ڕەزا : مامۆستا پێی گوتم
ڕۆژیک مامۆستا پێی گوتم :
ڕۆڵە وەک جاران نەماوی
وانەکانت باش ناخوێنی
بۆچی وا بێ تین و تاوی
مامۆستا گیان: چیت پێ بێژم
دەردی ئەم دڵە بیمارە
لاکام سوچەوە هەڵڕێژم
ڕۆڵە من دنیام زۆر دیوە
دەستاڕی بێڕەحمی دنیاش
چەندین جار دڵمی هاڕیوە
لێت تێ دەگەم دەپێم بێژە
بزانم بۆ وا بێزاری
خەفەت مەخۆ بێجگە عيشق
دەرد نیە نەبێ دەرمانی
مامۆستا گیان :چی بێ لەتۆ نهێنی بێ
عاشق بەخاتوو زینێ بووم
واخەریکە لەناخەوە ئەم سوتێنێ
هێندە خۆشەویستە لەلام
گەرڕۆحیشم لێ بستێنێ
هەناسەکان بوەستێنێ
دڵنیابە هیچ نابێژم
گەر دڵ لەسینەش دەربێنێ
ڕۆڵەکەی خۆم خەفەت مەخۆ
منیش وەک تۆ چەندیین ساڵە
هەناسە ساردو بیمارم
لەتاو دووری و بێ وەفای
بەدەردی عيشق گرفتاتم
چەندین ساڵەوەک دێوانە
بۆ گەیشتن بە چاوی شەم
هەردەسوتێم هەر دەناڵم
قەت بەرۆکم بەرنادا خەم
مامۆستا گیان باسەری تۆش نەیەشێنم
بابارانی خەفەت باری
بۆ دڵت دانەبارێنم
باخەم نەکەم بە میوانت لەخۆڕای
نە دەردی تۆ نەدەردی من نیە جاری
باشە ڕۆڵە بابرینی تەرو تازەت نەکولێتەوە
مادەم دەردت هێندە سەختە
بۆلەمە و لا مەیە بۆ تاقیکردنەوە
دڵنیابە هەتاکوو ئەو ڕۆژەی ماوی
تۆ لەلای من دەرچێنراوی.