دڵشاد تاقانه : پێ نازانی
چاوی تۆم لێوانی مه‌یه لێمگه‌رێ تێر لێی بنۆشم
من سه‌رکێشی عاشقانم بێ باکم بڵێن سه‌رخۆشم
له‌وه‌تی هه‌م وام هینایه هه‌رواش ده‌بم تاکو مابم
ههرجوانێ بمتاسێنێ کۆی هه‌ستمی پێ ده‌فرۆشم
سوێند به‌جوانی که ڕووگهمه لهتاویدا وا به‌جۆشم
له‌پێناوی سهردادهنێم قوربانه شیعر و دڵ هۆشم
کۆلاوکۆلی لێم ده‌چۆڕێ خۆشه‌ویستی یه‌ک لایه‌نه
پێ نازانی شادومانی گه‌رچی خه‌مه له‌بۆ خۆشم