ڕێبوار ئالانی : پێکی پاییز

0

ڕێبوار ئالانی : پێکی پاییز

‌لەگەڵ گەڵای ئەم پاییزە عومرم هێواش هێواش وەری
‎‌لە ناو ناخی یادگاریما بەدیم نەکرد بەختەوەری
‌لە چاوەڕوانی ئەم عەشقە من هیچ شەوانێ نەسرەوتم
‎‌لە ناو سەحرای ئەوینی تۆ بەجێژوانی غەم سەرکەوتم
‎‌هەوری قەدەر چاوەڕێتە لە کوێستانی خەم و ناڵە
‎‌گەڕانەوەم بۆ ژوانی تۆ خەونێکی پڕ تەم و تاڵە
‎‌ڕۆژێ دادێ بەم حوزنەوە جلێکی ڕەش باڵا پۆشی
‎‌لەگەڵ ئاهی هەناسەما پێکی پایزان بنۆشی
‎‌تازە چرۆی عومری پاییز دێتە باخی گوڵی وەریو
‎‌هەستت ناسۆری دەڕێژێ بۆ کانیاوی بەهاری زیو
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com