نوچه‌نێت- روسیا توده‌ی
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا وای فای، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كاردێت له كۆمپیوته‌ر و سمارت فۆن و چه‌ندین ئامێری ئه‌لیكترۆنی تردا.
به‌ڵام ئه‌و راستیه‌ی كه لێی بێئاگاین ئه‌وه‌یه، ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه وای فای دروستی ده‌كات زیانی مه‌ترسیدار له ته‌ندروستیمان ده‌ده‌ن.
ئاژانسی پاراستنی ته‌ندروستی به‌ریتانیا، توێژینه‌وه‌یه‌كییان ئه‌نجامداوه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه وای فای، رێگره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی مرۆڤ و روه‌ك پێكه‌وه.
به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی شه‌پۆله‌كانی وای فای، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر مێشكی مرۆڤ ، كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ركیز، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار ئازار له گوێدا دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی كامبریج ئه‌نجامدراوه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه شه‌پۆله‌كانی وای فای، هه‌لی دووگیان بوون كه‌مده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته ژنانی دووگیان خۆیان بپارێزن له به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی وای فایان تێدایه، چونكه به‌ركه‌وتنی زۆری ئه‌و شه‌پۆلانه ده‌بیته هۆی له‌بارچون.
له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانانه‌ی كه وای فای له ته‌ندروستی مرۆڤی ده‌دات، به‌ڵام هه‌ر پێویستمان پێیه‌تی ، بۆیه پێویسته چه‌ند رێكارێك بگرینه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ، وه‌ك كوژاندنه‌وه‌ی وای فای پێش خه‌وتن ، هه‌روه‌ها له رۆژیشدا ئه‌و كاتانه‌ی پێویستمان نیه بیكوژێنینه‌وه، هه‌روه‌ها باشتر وایه له ژووری نوستن و چێشتخانه ئامێری وای فای دانه‌نرێت.