نوچه‌نێت- روسیا توده‌ی
ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك نا‌توانیت واز له جگه‌ره كێشان بهێنیت، ئه‌وا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بده له رێگه‌ی په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م سیستمه خۆراكیه ته‌ندروسته :
- كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان
ئامانج له كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی دوكه‌ڵی توتن و به‌هێزكردنی توانای جه‌سته‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی لێوه‌ی په‌یدا ده‌بن. پزیشكان رێنمایی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و خواردنانه بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین و ئاسان هه‌رس ده‌بن وه‌ك شیر و ماسی و هێلكه و گۆشتی بێچه‌وری، باشتر وایه خۆتان بپارێزن له‌و خۆراكانه‌ی كه چه‌وریه ناسروشتیه‌كانیان تێدایه ( ئه‌و چه‌وریانه‌ی كه به‌هۆی پله‌ی گه‌رمییه‌وه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هێنراوه).
- خۆتان برسی مه‌كه‌ن
نه‌خواردنی خواردن له‌كاتی خۆیدا، له‌وانه‌یه ببێته هۆی كرژبوونی بۆرییه‌كانی خوێن ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له جگه‌ره‌كێشه‌كاندا رووده‌دات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌كاتی برسێتیدا ده‌بێته هۆی زیاتر ژه‌هراوی بوونی جه‌سته به نیكۆتین .
- ژه‌می به‌یانیان پێش هه‌موو شتێك
پێویسته كه‌سی جگه‌ره‌كێش به وردی ئاگاداری ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانی بێت، ده‌بێت پێش كێشانی جگه‌ره ژه‌می به‌یانیان بخوات، چونكه جگه‌ره‌كێشان به سكی خاڵی ده‌بێت هۆی دروستبوونی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، پێویسته واز له‌و خوه بهێنرێت كه زۆربه‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان حه‌زی لێده‌كه‌ن. ئه‌ویش كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه پێكه‌وه .
- زیادكردنی ڤیتامین
شاره‌زایان رێنمایی جگه‌ره‌كێشه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و خۆراكانه زیاتر بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌كان. به‌تایبه‌تی ڤیتامین “A” و ” ریتینۆڵ” و ترشی ئه‌سكۆرپیك و ڤیتامین “B” و به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌ڵتی ڤیتامین ، ئه‌مانه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه ده‌كه‌ن كه له مادده ژه‌هراوییه‌كانی جگه‌ره‌وه په‌یدا ده‌بن . هه‌روه‌ها باسی ئه‌و خۆراكانه‌ش ده‌كرێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به خوێیه‌كانی كالیسیۆم و فۆسفۆر و مس و زینك، وه‌ك پاقله‌مه‌نییه‌كان و سه‌وزه و میوه‌ی نوێ. هه‌روه‌ها گرنگه گه‌نم به كه‌په‌كه‌كه‌یه‌وه بكرێته نان و بخورێت.
- زه‌ڵاته
خواردنیی ریشاڵه خۆراكییه‌كان، یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته ده‌ده‌ن له مادده ژه‌هراوییه‌كان و كردنه ده‌ره‌وه‌یان بێدواكه‌وتن، له‌وانه‌ش گێزه‌ر و چه‌وه‌نده‌ر و په‌تاته و برۆكلی و سه‌وزه‌كان كه بڕێكی زۆر ئه‌نتی ئۆكسیدانتیشییان تێدایه. ده‌بێت ئه‌و خۆراكانه بخورێن كه توانای هه‌ڵمژینی مادده ژه‌هراوییه‌كانیان هه‌یه وه‌ك برنج.
- چا و ئاوی رووه‌كه‌كان
ئه‌و بڕه شله‌مه‌نییه‌ی كه مرۆڤ پێویستییه‌تی به 30- 40 میلی‌لتر ده‌خه‌مڵێنرێت بۆ هه‌ر كیلۆگرامێكی جه‌سته‌ی نمونه‌یی، به‌ڵام ئاو باشترین خواردنه‌وه‌یه به‌وه‌ی كه یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته ده‌دات، هه‌روه‌ها چای رووه‌كه‌كانیش به خواردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست داده‌نرێت.