له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی ده‌یان هه‌زار كه‌سی كه لایه‌نگرانی پارتی و یه‌كێتی بوون له شاری هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند، هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان تێكبدات، داواشی كرد، خه‌ڵكی كوردستان خۆیان ئه‌زمونه‌كه‌یان بپارێزن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له وتاره‌كه‌یدا كه رۆژی (11/3/2011) له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر خوێندییه‌وه و تایبه‌ت بوو به ساڵیادی راپه‌ڕین و رێككه‌وتنی (11)ی ئاداری ساڵی (1974) رایگه‌یاند، خه‌ڵكنێك دڵیان به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان خۆش بووه و پێیانوایه سه‌ره‌تای تێكچوونی بارودۆخه‌كه‌یه، سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر له درێژه‌ی وته‌كانیدا، جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرای خه‌ڵكی به چاره‌سه‌ری گونجاو زانی، بارزانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستییان كردووه به چاكسازی، به وته‌ی ئه‌و “پاش ماوه‌یه‌كی تر ئه‌نجامی ئه‌و چاكسازییه ده‌بینرێت”، بارزانی له وته‌كه‌یدا وتیشی “من له‌گه‌ڵ داخوازییه ره‌واكانی جه‌ماوه‌رم، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به جدی خه‌ریك ده‌بین تا جێبه‌جێیان بكه‌ین، خۆمان هه‌ڵگری ئاڵای چاكسازین‌و سوپاسی هه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێك ده‌كه‌ین له‌وه‌دا هاوكاریمان بكات و رۆڵی خۆی ببینێ، ئاماده‌م گوێ له‌داواكانی هه‌موو كه‌سێك بگرم، من هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستانه به براو خوشكی خۆمی ده‌زانم‌و ئه‌ركی منه خزمه‌تیان بكه‌م”.
بارزانی داواكاری خۆپیشانده‌رانی كرد به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه و وتی “ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییانه‌داین و به‌ڕه‌وای ده‌زانین”، به‌شی دووه‌میش داواكاری حیزبه‌كانه، كه به وته‌ی ئه‌و حیزبانه سواری مه‌وجه‌كه بوون، وتی “ده‌رباره‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی سواری مه‌وجه‌كه‌ش بوون ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان چاكسازییه با بفه‌رمون بێن رۆڵی خۆیان ببینن‌و ئه‌و چاكسازییه كه به‌قسه ده‌یكه‌ن با بێن به كرده‌وه بیكه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ن با فه‌رمون له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی گفتۆگۆ بكه‌ن‌و من خۆی ته‌ییدی ئه‌وه ده‌كه‌م كه حكومه‌تێكی بنكه فراوانمان هه‌بێت”.
بارزانی باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه به‌ر له‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكات بۆ دره‌وه‌ی وڵات، داوای له حیزبه سیاسییه‌كان كردووه، كه به‌رنامه‌یه‌ك دابنرێت بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، “به‌ڵام له جیاتی به‌رنامه دانان بۆ رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی، به‌نارمه‌ی تێكدانییان دانا”.
بارزانی له درێژه‌ی وته‌كانیدا وتی “ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به رای زۆرینه‌ی خه‌ڵك هاتۆته سه‌ر حوكم، مه‌علومیشه نیسبه‌ته‌كان چه‌ندن، رێزم هه‌یه ئه‌گه‌ر دوو رای موخالیفیش هه‌بێت، به‌ڵام له چ وڵاتێكدا له‌دنیا ئه‌وانه‌ی ده‌نگی كه‌میان هێناوه داوا له‌زۆرینه بكه‌ن له‌سه‌ر حوكم لابچێ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان گۆڕانی ده‌سه‌ڵاته، گۆڕانی سیسته‌مه، فه‌رمون به بێ منه‌تی ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رای جه‌ماوه‌ری كوردستان با خه‌ڵكی كوردستان رای خۆی بدات‌و بڕیاری خۆی بدات”.
وتیشی “فه‌رمون با هه‌موومان ملكه‌چی یاسا بین‌و به رێگه‌ی یاسایی داخوازییه‌كانمان پێشكه‌ش بكه‌ین‌و هه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش به رێگه‌ی یاسایی ده‌بێت. گۆڕانكاری به رێگای نایاسایی ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه په‌یامێكی روون‌و ئاشكرایه بۆ هه‌موو لایه‌ك، ئۆپۆزسیۆن به ناوی گه‌ل قسه‌ده‌كات ئه‌وه‌ی مه‌علومیشه ده‌سه‌ڵات رای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی به‌دستهێناوه، ئۆپۆزسیۆن ته‌مسیلی نیسبه‌تێك ده‌كات رێزم هه‌یه بۆ ئه‌و نیسبه‌ته هه‌رچه‌نێك هه‌بی، ده‌سه‌ڵاتیش ته‌مسیلی نیسبه‌تێك ده‌كات كه زۆرینه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی موشكیله‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت‌و به رێگایه‌كی ئاشتی، به‌رێگایه‌كی برایه‌تی فه‌رموون با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رای میلله‌ت، میلله‌ت چ بڕیارێك ده‌دات هه‌موومان ملكه‌چی ئه‌و بڕیاره بین”.