نوچەنێت
خواردنی یه‌ك كیس جبس له‌رۆژێكدا هاوشێوه‌ی خواردنه‌وه‌ی پێنج لیتر زه‌یتی چێشتلێنانه. رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی له‌زاری مایكل مۆس، توێژه‌ر له‌بواری زانستی خۆراكیدا مه‌ترسیه‌كانی خواردنی چبسی په‌تاته‌ی خستۆته‌روو كه‌ته‌نیا مرۆڤ توشی قه‌ڵه‌وی ناكات، به‌ڵكو خواردنی یه‌ك كیس له‌چبس رۆژانه هاوتای خواردنه‌وه‌ی پێنج لیتر زه‌یتی چێشتلێنانه.
كۆمپانیاكانی دروستكاری جبس، بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چبسه كه‌ده‌بێته هۆی هاندانی كه‌سه‌كه تا ئالوده‌ی خواردنی بێت، رێژه‌یه‌كی زۆرلە ماده‌ی نیشاسته و كاربۆهیدراتی تێدەکەن، كه‌ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئاستی گلوكۆز و ئه‌نسۆلین له‌خوێندا بۆ زیادكردنی هه‌ستی برسێتی و ویستی خواردن.
هەروەها ژنانی سکپڕ نابێت جبس بخۆن، چونکە بەقەد زیانی جگەرە کێشان، زیان به‌كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت و ماددەی ئه‌كریلامیدی ژه‌هراوی كیمیایی تێدایە.