چوار خواردنی زستانە بۆ راگرتنی هاوسەنگی گەرمی لەش

0

نوچەنێت
خۆپاراستن لە سەرمای زستان، تەنیا بەلەبەركردنی جلوبەرگی گەرم و دانیشتن لەپێش گەرمكەرەوەكان نییە، بەڵكو خۆراك رۆڵی گرنگی لە راگرتنی هاوسەنگی گەرمی لەشداهەیە.
بۆیە پێویستە لەوەزری سەرمادا، خواردنی ئەم خۆراكانە گرنگیان پێبدرێت:
1_ خواردنی چەوری زیاد بكەن.
ئەگەر لە وەرزی زستاندا دەست و پێت ساردە، نیشانەی ئەوەیە كەپەنجەكانی دەست و پێتان بە بەراورد لە گەڵ بەشەكانی دیكەی لە ش چەوری كەمترە، بۆیە پێویستە خواردنی چەوری زیاد بكەن. ئەو چەوریە تا رێژەیەكی بەرچاو لە گۆشتدا هەیە، كە پێویستەلە ماوەی ئەو وەرزەدا بخورێت.
2_ خواردنی ئەو خۆراكانەی نیشاستەیان هەیە.
خواردنی ئەو خۆراكانەی كە نیشاستەیان هەیە، لە وزەرزی زستاندا زۆر بەسوودن. وەك: پەتاتە و برنجی قاوەیی لەو جۆرە خۆراكانەن بۆ گەرم كردنەوەی لەش بە سوودن.
3_ سوپی گەرم بە سەوزەوات و مریشك
خواردنی سۆپێكی گەرمی پڕ لە سەوزەو مریشك، نەك تەنیا دەرەوەی لەشتان گەرم دەكاتەوە بەڵكو ناوەوەی لەشیشتان گەرم دادێنێت. دەتوانن ئەم خواردنە لە ماوەی مانگەكانی زستان بە كار بهێنن. هەروەها خواردنی پرۆتین و فیبر یارمەتی باش هەرسكردنی لە گەدەدا دەدات.
4_ سەوزەوات و دانەوێڵە.
سەوزەوات وەك كەلەم و سپیناخ و دانەوێڵە وەك گەنم و جۆ، لەو جۆرە خۆراكانەن كە لەشی ئێوە لە ناوەوە لە وەرزەكانی سەرما، گەرم رادەگرێت. ئێوە دەتوانن لە ژەمی بەیانیان بە كاری بهێنن بۆ ئەوەی هەم لە ماوەی رۆژەكەدا هێزتان زۆر بێت و سەرماشتان نەبێت.
ئەم خۆراكانە ئێوە لە وەرزی سەرما، گەرم رادەگرێت، كە بەشێكیان كالۆری زۆریان هەیە. هەر كەسێك كە قەڵەوە، دەبێت ئاگای لەو خواردنە پڕ كالۆریانە بێت. هەروەها خواردنەوە گەرمەكانیش لە ماوەی وەزرە ساردەكان پێشنیار دەكرێت، بەڵام بە رێژەیەكی هاوسەنگ. وەرزش كردن لە گەڵ ئەو جۆرە خۆراكانە كە باسمانكرد، زۆر باشە كە دەبێتە هۆكاری ئەوەی كالۆری زیادی وەرنەگرن و هەروەها لەشیشتان گەرم رادەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com