نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌داته‌وه، كه ره‌خنه‌یان له وته‌كانی گرتووه، راشیده‌گه‌یه‌نێت، به گژ هه‌ر كه‌سێكدا ده‌چێته‌وه، كه بیه‌وێت پێشلێكاری به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراق بكات.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق
هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و میدیاكان چه‌ند لێدوانێكی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه‌تێیدا چه‌ند تێبینییه‌ك خرابوونه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك.
ده‌مانه‌وێت جارێكی تر دوپاتی بكه‌ینه‌وه كه سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ندین جار په‌رۆشیی خۆی له‌سه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوورو پابه‌ندبوونی ته‌واوی خۆی به‌ماده‌كانییه‌وه دوپاتكردووه‌ته‌وه به‌ماده‌ی 140 یشه‌وه كه‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه له‌وانه شاری كه‌ركوك، به‌رده‌وامیش داوا ده‌كات هه‌موو كێشه جێناكۆكه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و لێك تێگه‌یشتن له‌نێوان رۆڵه‌كانی نیشتمان چاره‌سه‌ربكرێن به‌جۆرێك كه ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و ویست و مافه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان زامن بكات.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌رده‌وام وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی عیراقی فیدراڵیی دیموكراسیی فره‌یی ده‌مێنێته‌وه‌و لایه‌نێكی سه‌ره‌كیش ده‌بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌ست له‌پێكهاته‌ی نیشتمانی بووه‌شێنێت و هه‌ركه‌سێك هه‌وڵبدات عیراق بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه وه‌لا بنێت كه گه‌له‌كه‌مان به‌یه‌كڕیزیی و كۆششی رۆڵه‌كانی له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زهه‌به‌كان به‌ده‌ستیهێناون.
پاراستنی ده‌ستوور به‌مانای پابه‌ندبوون و ده‌ستگرتنه به‌هه‌موو به‌نده‌كانییه‌وه نه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئینتیقائی و شیكردنه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ی كه‌خواستی لایه‌نێك بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی پیرۆزه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه پابه‌ندن پێوه‌ی كه‌سوێندیان خواردووه له‌سه‌ر پاراستنی قانونی بنچینه‌یی ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌ندامانی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، هه‌ر لادانێك به‌ماده‌یه‌كی ده‌ستوری به‌واتای لادانه له‌و سوێنده‌و خۆدزینه‌وه‌یه له‌به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌ران و نیشتمان.
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیكردنییه‌وه تا ئه‌مڕۆ دوپاتیده‌كاته‌وه كه‌پێگه‌كه‌ی پابه‌ندی ده‌كات و له‌سه‌ری پێویستده‌كات كه‌پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو عیراقییه‌كان بێت بێجیاوازی و لایه‌نگریی و پارێزه‌ری ده‌ستوریشه به‌هه‌موو به‌نده‌كانیه‌وه‌و به‌گژ هه‌ر یه‌كێكدا ده‌چێته‌وه كه‌بیه‌وێت پێشێلی بكات یان خۆی له‌به‌رپرسیارێتی ده‌ستوری بدزێته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌لای ئه‌و رێبازه‌دا ناچێت.
3/10/2011