ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ نوچه‌نێت:
به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها له دژی یه‌كێتی نه‌بوو
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌شئه‌یان له رووداوه‌كانی تونس و میسر وه‌رگرتبوو ویستیان بزانن زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن یان قازانج
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها له دژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نه‌بووه و “نه‌شئه”یان له رووداوه‌كانی تونس و میسر وه‌رگرتووه.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری به نوچه‌نێتی راگه‌یاند “به یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ته‌نها له دژی یه‌كێـی نیشتیمانی كوردستان نه‌بووه”، كه به وته‌ی ئه‌و، به‌یاننامه‌كه “نه‌شئه”،ی له رووداوه‌كانی تونس و میسر وه‌رگرتبوو، شاڵاو وتی “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌شئه‌یان له رووداوه‌كانی تونس و میسر وه‌رگرتبوو، ویستیان به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ر بكه‌ن، تا بزانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانن زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن یان قازانج، به‌یاننامه‌كه‌ش ته‌نها دژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نه‌بوو”.
به‌یاننامه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی له حه‌وت خاڵدا بینییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خاڵانه‌ی كه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، گرژی خسته‌وه ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه.