هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س بریندار بوو
سەرچاوە nrt
له دواین كارى هونه‌ریدا کە بەشدار لە فیلمێکدا کردووە و بەڕاستی برینداربووە.
هه‌ردواى بریندار بوونه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى “لە کاتی وێنە گرتندا بە فیشەکی ڕاستییەوە، بە سەر گڵۆڵە تەلێکدا بازم دا، کەوتم بە سەر کڵاشیکۆفەکەمدا، سەرم بە خراپی برینداربوو، ئیتر وامزانی ساڵانی هەشتاکانە، ئاسک ئاسایی ڕابكه‌م”
ئه‌و فیلمه‌ى کە هونه‌رمه‌ند حه‌مه ڕه‌شید هه‌رەس به‌شدارى تێدا ده‌كات به ناوى “هه‌ڵفرینى شه‌مشه‌مه كوێره‌كان”ەوەیە، کە له ده‌رهێنانى كاروان ئاواتە و باس له داعش و حه‌ڤده دیله‌كه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كات، فیلمه‌كه ماوه‌كه‌ى 90 خوله‌ك ده‌بێت.