به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ نوچه‌نێت:
پێویسته ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ میلله‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاشت ببێته‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌گه‌ڵ میلله‌ت و حیزبه سیاسییه‌كاندا ئاشت ببێته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌شی به هه‌وڵێك وه‌سف كرد، بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی تونس و میسر له هه‌رێمی كوردستان.
زانا رۆستایی به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی “له رووداوه‌كانی تونس‌دا، خه‌ڵكه‌كه راسته‌وخۆ له دژی ئه‌و رژێمه عه‌لمانییه رانه‌په‌ڕیوون، چونكه راسته له به‌ر بێكاری و زوڵم وسته‌م راپه‌ڕیون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتارانی تونس ده‌یانكرد به‌رانبه‌ر به ئیسلام و ئه‌هلی ئیسلام، شێوه‌یه‌كی توندڕه‌وی عه‌لمانییه‌ت بوو، له جیهانی عه‌ره‌بی و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێكه‌وته‌وه، بۆیه له وڵاته ئیسلامییه‌كان، پیاده كردنی عه‌لمانییه‌تێكی توندڕه‌و، ئه‌و ئاكامانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه له تونس و میسر لێیكه‌وته‌وه”.
رۆستایی پێیوایه په‌یڕه‌و كردنی ئه‌و جۆره عه‌لمانییه‌ته، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شێوه راپه‌ڕینه له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا، له تونس و میسر روویدا، پێشیوایه ده‌سه‌ڵاتدانی هه‌رێم بۆ رێگه گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه له هه‌رێمی كوردستان، “پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ میلله‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاشت بننه‌وه، كه‌شێكی برایه‌تی و یه‌كڕیزی فه‌راهه‌م بكه‌ن، ئه‌و گله‌یی گازاندانه‌ی كه خه‌ڵك هه‌یه‌تی، كه داواكاری ره‌وان و مومكینه جێبه‌جێ بكرێن، به‌تایبه‌تی چارەکردنی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نانبڕینی خه‌ڵك و قۆرغكردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ حیزبێكی دیاری كرا و بێبه‌شكردنی لایه‌نه‌كانی تر له زۆر شت، هه‌روه‌ها مه‌مه‌ڵه‌كردنێكی سلبیانه له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ی خراپن و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتوو، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵات لێره‌دا وه‌ك ئاشتیبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا، ئه‌و داواكارییانه‌ی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات”.