بروسكه ئه‌حمه‌د:
ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ون نییه، من ئه‌وه به خه‌ون ده‌زانم كه ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی له ئێراق دروست ببێت
سه‌رۆكه‌كانی كورد كاتێ ده‌چنه لای سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌بری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان باس له یه‌كێتی خاكی ئێراق ده‌كه‌ن
لای من هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر لایه‌نێك به‌ستراوه به‌وه‌ی كه تا چه‌نده خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات
له 2003 كورد داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بكردایه هه‌موو ئه‌وروپا پشتگیریاندهكرد
ئیشی ئێمه ئه‌وه‌یه كه رێكخراو حزبه كوردییه‌كان یه‌كبخه‌ین نه‌ك حیزبه ئێراقییه‌كان
تا ئێستا نه‌مبیستوه گۆڕان پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات
زۆرم به‌لامه‌وه سه‌یره كه كورد بۆخۆی حكومه‌تێك له به‌غدا دروست ده‌كات و دوایی ده‌چێت داوای مافی خۆیی لێ ده‌كات
تا ئێستا هێزه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر یهكنهكراون، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین دوو شار یه‌كبخه‌ین ئه‌ی چۆن باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین
به‌كورتی من چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌بینم
به‌همه‌ن عومه‌ر- هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هۆكاری دورركهوتنهوهی زۆرێك حزب و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان له داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان، كێشه‌كانی به‌رده‌م دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه (میدیا) ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی له‌گه‌ڵ بروسكه ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئه‌نجام دا.
به‌هه‌مه‌ن عومه‌ر: ئێوه له‌سه ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چالاكیتان هه‌یه له بواری نه‌ته‌وه‌یی كورد دا له‌و رووه‌وه كێشه‌ی كورد تا چه‌نده چۆته پێشه‌وه؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: له راستیدا جیاوازی هه‌یه له نێوان پارچه‌كانی كوردستاندا بۆ نموونه پێش ئه‌وه‌ی له باكووری كوردستان پێش ئه‌وه‌ی PKK دروست ببێت كه‌س كه‌م باسی كوردی ده‌كرا، له‌و پارچه‌یه‌دا له باشووری كوردستان ئه‌و ناوه‌ی نه‌بوو، ئێستاش ئه‌و ناوه‌یی نییه، بۆ نموونه تا ئێستاش كه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم دێته ئه‌وروپا به‌ناوی حزبهكانییانهوه قسه‌ده‌كه‌ن به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه قسه ناكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر كه‌س باسی حكومه‌تی كوردستانی باشوور ناكات، ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت ده‌ڵێن ئه‌وانه ههیهكهو له شوێنێكی بچوك حكومه‌تێكی بۆ خۆی دروست كردوه، به‌ڵام ئێستا ماوه‌یه‌كه ده‌بینی كۆمه‌ڵێكی زۆر كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی له كوردستان كراوه‌ته‌وه ئه‌وه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت، به‌گشتی باشووری كوردستان له دوای رووخانی حكومه‌تی ئێراقه‌وه هه‌ندێك پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا به‌وشێوه‌یه‌ش نییه، بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا تا ئێستا شوێنێك نییه كه ناوی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت له زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: تا چه‌نده سیاسییه‌كانی كورد باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكه‌ن؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: ئێمه كاتی خۆی ده‌مان گوت كوردستان دابه‌ش كراوه به‌زۆر لكێندراوه به وڵاتانی دیكه‌وه، به ئاره‌زووی خۆمان نه‌بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردودا دوو جار باشووری كوردستان، هه‌لی باشی بۆ هاتووه‌ته پێشه‌وه كه ده‌یتوانی حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان رابگه‌یه‌نێت به‌ڵام نه‌یكرد، یه‌كه‌م جار له ساڵی 1991 كه راپه‌ڕینه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان روویدا، جاری دووه‌م له پاش روخانی حكومه‌تی ئێراق له ساڵی 2003، له‌و دوو هه‌له دا جارێكی دیكه كورد خۆی به ئێراقه‌وه لكاندهوه، له كاتێكدا ئێراق نه‌مابوو، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له ئارادا بوو، له‌و رۆژه‌دا ئه‌گه‌ر كورد داوای سه‌ربه‌خۆیی بكردایه هه‌موو ئه‌وروپا یارمه‌تی ده‌دا، ئه‌وان ئێستا ده‌ڵێن ئێوه خۆتان ده‌وڵه‌تی كوردیتان ناوێت، خۆتان ههلناقۆزنهوه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: به‌ڵام سیاسییه كورده‌كان ده‌ڵین له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی زه‌مینه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیی له ئارادا نه‌وبوو، بۆیه داوای ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان نه‌ده‌كرد، تۆش ده‌ڵێت زه‌مینه هه‌بووه، كه‌واته پێتوایه سه‌ركرده‌كانی كوردستان توانا خوێندنه‌وه‌ی واقیعی سیاسی نێوده‌وڵه‌تیان نه‌بووه؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: به بڕوای من چه‌ند خاڵێك هه‌یه كه زۆر گرنگه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له مێژوودا وابووه كورد باوه‌ڕی به‌خۆی نه‌بووه و نییه، خۆی به‌رانبه‌ر به گه‌لانی دیكه به‌كه‌م زانییوه، خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و حزبانه شته‌كه‌یان هاتووه‌ته به‌رده‌م خۆیان هیچیان نه‌كردوه، بۆ نموونه له‌ساڵی 1991 خه‌ڵكی باشووری كوردستان راپه‌ڕی خۆ ئه‌وان نه‌یان كرد؟ به‌ڵكو گه‌ل بوو راپه‌ڕی، ئه‌وانه كه‌سیان له كوردستاندا نه‌بوو كه هاتنه‌وه به‌ڕاستی تێكیاندا. خۆتان ئاگاتان لێیه خه‌ڵك چووه كه‌ركوك، كه‌ركوك رزگار كرا، ئه‌گه‌ر حزبه‌كان نه‌بووایه باشتر ده‌بوو، چونكه كه هاتنه‌وه دیسان ده‌ستیان كرد به ململانێ بۆ راكێشانی پۆست و پله و پایه دیسانه‌وه چونه‌وه به‌غدا بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌ش هه‌له‌كه‌ی له‌ده‌ست كورددا بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئێستاش هه‌روایه زۆربه‌یان له سیاسه‌تی دنیا ناگه‌ن واده‌زانن دنیا هه‌ر ئه‌م هه‌رێمه بچوكه‌یه واده‌زانن كه پاشه ڕۆژی كوردستان ته‌نیا به ئه‌م وڵاتانه‌ی ده‌ورو به‌ره‌وه به‌ستراوه له كاتێكدا وانییه، سه‌باره‌ت به 2003 كه هه‌لێكی دیكه‌بوو له ده‌ستدرا ئه‌و كاته ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا رێگای به هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپاكه‌ی نه‌دابوو كه له خاكه‌كه‌یه‌وه بێته ئێراق نێوانیان ته‌واو نه‌بوو، هه‌روه‌ها ئێران و سوریاش ده‌ترسان ئه‌مریكا لێیان بدات، ئه‌وانیش نه‌یان ده‌وێرا قسه بكه‌ن، هه‌وه‌ها ئێراقیش رووخابوو كه‌واته هیچ كه‌س نه‌بوو دژایهكی كوردستان بكات ئه‌مریكاش ته‌نیا یه‌ك دۆستی هه‌بوو له ناوچه‌كه‌دا كه كورد بوو، بۆیه بێگومان له وكاته‌دا ئه‌و ته‌نیا دۆسته‌ی خۆیی له ده‌ستنادات، بۆیه ئه‌گه‌ر كورد ئه‌وكاته داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكردایه باشترین كات بوو، من نموونه‌یه‌ك باس ده‌كه‌م له‌و كاتانه‌دا كه بڕیار بوو بدرێت له ئێراق رادیۆیه‌كی ئه‌مریكی هه‌بوو كه به عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كرا، به‌ناوی (ئێراق حوڕ) من به‌رده‌وام گوێم لێ ده‌گرت، رۆژنهبوو باسی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌كرێت، رۆژانه دیمانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جیاواز باس باسی ئه‌وه بوو كه لێدانی ئێراق گه‌وره‌ترین هه‌ڵ بۆ كورد دروست ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خۆیان، به‌ڵام دواتر كورد نه‌یتوانی ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: به‌ڵام سیاسییه كورده‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نین ئه‌وكات وڵاتانی دراوسێ دهروازهكانیانمان لێ داده‌خه‌ن و ئێمه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناتوانین خۆمان رابگرین؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: هه‌موو شتێك كاتی خۆی هه‌یه، بۆیه من باسی ئه‌و هه‌لانه‌م كرد، چونكه له‌و كاتانه‌دا شته‌كه به‌ده‌ستی ئه‌مریكا بوو، ئه‌ویش پێویستی به ئێمه‌بوو نه توركیا، نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بوو نه ئێران و سوریاش نه‌یان وێرا قسه بكه‌ن، چونكه خۆیان ده‌ترسان ئێران هێرش بكاته سه‌ریان، بۆیه ره‌نگه له ئێستادا زه‌حمه‌تتر بێت، چونكه ئێستا حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان هاتوون هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی دیكه هه‌یه ده‌یپارێزن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆیی ناپارێزن، ئێمه ئێستا هه‌موو شتێكمان له ده‌ره‌وه بۆ دێت كشتوكاڵمان په‌كی كه‌وتووه، داهاتی ناو خۆیمان نییه، بۆیه ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر سنووره‌كانمان لێ دابخرێ له برسا ده‌مرین، به‌ڵام شتێكی دیكه هاتووه‌ته پێشه‌وه، ئه‌ویش كێشه‌ی ناوخۆی عه‌ره‌به‌كانه، ئه‌وه‌تا هه‌شت مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت دروست نه‌بووه، چونكه نه سوننه و نه شیعه یه‌ك نیین كورد ئێستا ده‌یتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی دنیادا قسه بكه‌ن، بڵێت ئێراق ناتوانێت به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، بۆیه من ده‌مه‌وێت جودا ببمه‌وه، سه‌رۆكه‌كانی كورد كه ده‌چن بۆلای سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ناكه‌ن باسی یه‌كێتی خاكی ئێراق ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌توانن له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵیهكاندا باسی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن باس له‌وه بكه‌ن كه ئێراق به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا تاهه‌تایه به‌ده‌وام له كێشه‌دا ده‌بێت، بۆیه پێویسته بكرێت به چه‌ند به‌شێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سه‌و بۆخۆی بژی به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام له راگه‌یاندنه‌كاندا باس له یه‌كێتی خاكی ئێراقدهكهن باس له یه‌كێتی گه‌لی ئێراق ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئێمه گرنتی مانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێراقین.
به‌همه‌ن عومه‌ر: به‌ڵام ئه‌و سهركردانهمان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌درێژایی ته‌مه‌نیان خه‌باتیان بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان مافی چاره‌ی خۆنوسین كردوه؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: من باوه‌ڕ به‌و قسانه ناكه‌م پێم وانییه ئه‌وان خه‌باتیان بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردبێت، بۆ نموونه قسه‌كانی مام جه‌لال كه له‌م رۆژانه‌دا كردنی دیاره كه ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی كوردیی خه‌ونه، مام جه‌لال دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی پێشكه‌وتوو كه سه‌رجه‌م مافه‌كانی مرۆڤ فه‌راهه‌م بكات له ناو وڵاتێكی وه‌ك ئێراقدا به‌خه‌ون نازانێت، به‌ڵام دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی به خه‌ون ده‌زانێت! له راستیدا من ئه‌وه به‌خه‌ون ده‌زانم كه ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی له ئێراق دروست ببێت، چونكه ئه‌و عه‌ره‌بانه سوونی بێت یان شیعه ناتوانن و ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا نییه كه ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی دروست بكه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی تا ئێستا نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌و شیعه‌ی ئێراق ده‌كه‌ن هیچیان ئه‌و هێزانهنین بتوانیت دڵیان پێ خۆش بكه‌یت كه ئایندهی ئێراق به‌ره‌وه دیموكراتی ده‌به‌ن.
به‌همه‌ن عومه‌ر: یه‌كێك له‌و هێزانه‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆر گه‌شه‌ی كرد به‌عس بوو كه خۆی له چوارچێوه‌ی لیستی ئێراقیهدا بینیه‌وه، ئه‌وه تاچه‌نده ئومێدی ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌ی بۆ كورد له ئێراقدا كه‌متر ده‌كاته‌وه؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌وه‌ی كوردی ئه‌نفال كرد كێ بوو جینۆسایدی به‌رانبه‌ر به‌كورد ئه‌نجامدا بێگومان به‌عسییه‌كان بوون، هه‌روه‌ها كه‌سێكی وه‌ك عه‌للاوی كه‌سێكی كۆنه به‌عسی یه‌كه له سه‌دام جیا بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه عه‌للاوی داوای دیموكراتی كردبیت بۆ ئێراق و سه‌دام دژی دیوكراتی بوێت یان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بووه كه عه‌للاوی دژی ئه‌و هه‌موو تاوانه بووبێت كه سه‌دام دهیكردو له‌و رووه‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌دامدا هه‌بووبێت، به‌ڵكو كێشه‌یان له‌سه‌ر پله‌و یایه بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام، بۆیه ئه‌مانه به هیچ جۆرێك نابێت باوه‌ڕیان پێ بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه كورد زۆر خۆش باوه‌ڕه، عه‌ره‌به‌كان دێنه هه‌ولێر و دوو بڕیارده‌ده‌ن و دوای ده‌ڵێن ته‌واو ئیتر بریاری ئه‌وه دراوه، زۆرم به‌لامه‌وه سه‌یره كه كورد بۆخۆی حكومه‌تێك له به‌غدا دروست ده‌كات و دوایی ده‌چێت داوای مافی خۆیی لێ ده‌كات! ئێستا حكومه‌تی به‌غدا نه‌ماوه‌و له‌ناو چووه ده‌بێت ئێمه هه‌رگیز كار بۆ ئه‌وه نه‌كه‌ین كه ئه‌وان رێكبخه‌ینه‌وه ئه‌وه ئیشی ئێمه نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه سیاسییه‌كانی ئێمه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌به‌ر به‌ده‌ست هێنانی پۆست له به‌غدا ئه‌وه‌یان له‌بیر كردوه كه ده‌بێت كاری ئه‌وان هه‌وڵدان بێت بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌ك به‌هێزكردنی حكومه‌تی ئێراقی.
به‌همه‌ن عومه‌ر: به‌ڵام ئایائه‌گه‌ر بزانن ده‌توانن حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی دروست بكه‌ن نه‌یان ده‌كرد؟ ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیش سه‌یری بكه‌ین ئایا كه‌سێك سه‌رۆكی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت باشه یان سه‌رۆكی هه‌رێمێكی فیدراڵ؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: به بڕوای من دوو خاڵی گرنگ لێره‌دا هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه وه‌ك له سه‌ره‌تاوه گوتم باوه‌ڕیان به‌خۆیان نییه، خاڵی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی كوردستان یه‌كگرتوو نین، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك لێره بڵێت من سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌م ده‌وێت، له‌وانه‌یه یه‌كێكی دیكه لهوملا بڵێت من سه‌ربه‌خۆیم ناوێت، بۆیه ئه‌وه به لایه‌ك ناكرێت ئه‌گه‌ر حزب و رێكخراوه كوردییه‌كان یه‌كبوونایه ئه‌وه ئاسانتر ده‌بووه، بۆیه ئێمه وه‌ك كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێین وه‌رن با ئێمه هه‌موومان دانیشین له‌سه‌ر مێزێك تا باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین رێگاكه زه‌حمه‌ته، به‌ڵام كه زه‌حمه‌ته به كه‌سێك و چه‌ند كه‌سێك ناكرێت، كه‌واته به هه‌موومان ده‌كرێت پێكه‌وه هێزی هه‌موو زیاتر ده‌بێت له هێزی تاكه لایه‌نێك، ئه‌وه 20 ساڵه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و له 2003 به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام ئایا تا ئێستا هێزه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر یه‌كن بێگومان نه‌خێر، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین دوو شار یه‌كبخه‌ین ئه‌ی چۆن باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین بۆیه كه‌س باوه‌ڕمان پێ ناكات، بۆیه ئه‌گه‌ر هێزێكی كوردی به ته‌نیا بڵێت من حكومه‌تی كوردیم ده‌وێت ده‌ڵێن ئه‌وه رای هه‌موو كورد نییه، به‌ڵام كه هه‌موو پێكه‌وه بوون ئه‌وكات هێزێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر : به‌ڵام رایه‌ك له باشووری كوردستان هه‌یه ده‌ڵێت ئێمه ئێستا باس له ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ین ئه‌وه‌ش كه هه‌مانه له ده‌ستی ده‌ده‌ین؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: جا چیمان هه‌یه له كیسمان بچێت؟ ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه هه‌مانه كێ ده‌ڵێت به‌وه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئێراقدا بمێنینه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت؟ كێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئێراق به‌هێزبوو جارێكی دیكه وه‌ك زه‌مانی سه‌دام هێرش ناكاته‌وه سه‌رمان؟ بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژێك بێت حكومه‌تی ئێراق به‌هێز بیت و به‌سه‌ر گرفته‌كانی ناوخۆیدا زاڵ‌بێت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌هێز بكات و چه‌كی و تفاقی باشی هه‌بێت من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رێمی كورستان نامێنێته‌وه ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه‌ی كه ئێستا ماوه له كزی به‌غدایه ماوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه جارێی ئه‌وێ هیچ نییه باحكومهتێكی به‌هێز له به‌غدا دروست ببێت، ئه‌وه ئه‌مه‌شمان له كیس ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌وڵه‌تێكی كوردیمان هه‌بێت په‌یوه‌ندیمان به‌وه‌وه نابێت كه به‌غدا به‌هێزه یان بێ هێزه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: ئه‌و شانازییه‌ی كه ئێستا كورد ده‌یكات به‌وه‌ی كه بووه به‌هۆی رێكخستنی هه‌موو لایه‌نه ئێراقیه‌كان چۆن هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنیت؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: من ئه‌وه به هه‌ڵه ده‌زانم ئیشی ئێمه ئه‌وه‌یه كه رێكخراو حیزبه كوردییه‌كان یه‌ك خه‌ین، نه‌ك حیزبه ئێراقیه‌كان یه‌ك بخه‌ین، ئێمه ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه نه‌كه‌ین كه ئه‌وان به‌هێزبێت. بۆیه هه‌ڵه‌یه كه كورد شانازی به یه‌كخستنی ئێراقیهكانهوه بكات.
به‌همه‌ن عومه‌ر: چه‌ند جارێكه باس له‌وه ده‌كرێت كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی دهبهستێریت و دواتر دوای دواده‌خرێت ئه‌وه به‌كوێ گه‌یشت سوودی ئه‌و كۆنگره‌یه له چی دایه؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: ئه‌وه‌ی كه ئێمه باسی ده‌كه‌ین به‌ناوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئه‌وه‌ی حزبه‌كان باسی ده‌كه‌ن شتێكی دیكه‌یه، ئێستا كۆنگره‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی KNKئه‌وه سه‌ر بهPKK یه له‌وكاته‌دا شته‌كه ده‌بێته حزبی، ئێمه داواده‌كه‌ین كۆنگره سه‌ر به‌خۆبێت به هیچ لایه‌نێكه‌وه نه‌به‌سترابێت، ئێستاش بیستومه هه‌وڵ هه‌یه كۆنگره‌یه‌ك له هه‌ولێر بكرێت، به‌ڵام PKKتێدا نه‌بێت، چونكه توركیا عاجز ئه‌بێت، ده‌ی كه‌واته تۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌تویست لایه‌ك به‌شداربێت ئه‌وه نابێت به كۆنگره‌ی هه‌موو كورد، پاشان ئه‌گه‌ر كۆنگره‌یه‌ك له هه‌ولێر بێت ده‌بێت ئه‌و كۆنگره‌یه سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌گه‌ر نا قبوڵی ناكات، به‌ڵام ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه ئێمه باسی ده‌كه‌ین، ده‌بێت له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كانه‌وه بێت و ههموحزبهكانیشی تێدابێت ئه‌وكاته ده‌بێت به كۆنگره‌ی هه‌موو كورد، ئێمه له ساڵی 1985 ه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌و كۆنگره‌یه ببهستێریت كه بتوانێت ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دابڕێت و هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندبن پێیه‌وه به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه. هه‌ر بۆیه پێم وایه ئه‌م حزبانه به جدی نایانه‌وێت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌دی بێت، راسته چه‌ند ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌جێندای كاری ئه‌وان سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه.
به‌همه‌ن عومه‌ر: ماوه‌ی ساڵێكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست بووه وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه چۆن ده‌بینی؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: له هه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسیدا ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، بۆیه بۆ خۆی هاتنه ئاراوه‌ی ئۆپۆزسیۆن كارێكی ئیجابیه سه‌باره‌ت به گۆڕانیش خاڵێكی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شتانه‌ی تا ئێستاباسیان ده‌كه‌ن داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه، به‌ڵام له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، ئه‌وان وه‌ك ئاگادارم ده‌ڵێن ئێمه واز له كه‌ركوك ناهێنین و له پرسه‌كانی دیهشدا رایان باشه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وان باسی ده‌وڵه‌تی كوری ناكه‌ن، بۆیه به‌لای منه‌وه یه‌كێك نه‌ته‌وه‌ییه كه باس له ده‌وڵه‌تی كوردی بكات، قه‌زیه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵام منه‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی كوردیت هه‌بێت، تا ئێستاش نه‌مبیستوه گۆڕان باسی ئه‌وه‌ی كردبێت.
به‌همه‌ن عومه‌ر : له درێژی ئه‌م دیمانه‌یه‌دا هه‌موو قسه‌كانت ده‌هێنیته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی، به‌ڵام له ئێستادا رایه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه به‌سه‌ر چووه؟
بروسكه ئه‌حمه‌د: ئه‌و پرسیاره‌م پێ خۆشه، چونكه ئه‌و پرسه له كوردستان زۆرجار ده‌وروژێندرێت، من ده‌ڵێم ئه‌وه هه‌رگیز راست نییه، بۆ نموونه ئێستا له ئه‌وروپا له 27 وڵات پێكهاتووه هه‌ر له ماوه‌یه كورته‌دا چه‌ندین حكومه‌تی تازه دروستكراوه ئه‌وه‌تا چیك و سلۆفاكیا ئێستا بوون به دوو ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ها یوغسلافیا صرب و كروات و بۆسنه و ئه‌لبان و ئه‌و هه‌موو وڵاته دروست بووه دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران چه‌ندین وڵات دروست بووه، عه‌ره‌ب 22 ده‌وڵه‌تی هه‌یه فارس و تورك ده‌وڵه‌تیان هه‌یه ئایا هیچ كام له‌وانه ئاماده‌ن بڵێن ده‌وڵه‌تمان ناوێت؟ بێگومان نه‌خێر، ئه‌وه ته‌نیا كورده ئه‌و قسه‌یه ده‌كات ئه‌و قسه‌یه زۆر درۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانییه هه‌مو دنیا پارێزگاری له نه‌ته‌وه‌ی خۆیی ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر گه‌ل ده‌وڵه‌تی نه‌بوو هیچ قیمه‌تی نابێت.
به‌كورتی من چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌بینم، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ی هه‌رلایه‌نێكی ده‌به‌ستمه‌وه به راده‌ی كاركردنی بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه.
پڕۆفایل:
بروسكه ئه‌حمه‌د له 30/8/1942 له سلێمانی له دایك بووه، له ساڵی 1962 چووه‌ته نه‌مسا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌ندازیاری، دواتر چووه بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن (ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی) له‌و وڵاته‌دا ته‌واوكردوه، له ساڵی 1965 له‌گه‌ڵ جه‌مال نه‌به‌ز و له‌تیف محه‌مه‌د رێكخراوه خوێنكارانی نه‌ته‌وه‌ییان دروستكردوه، كه له‌و كاته‌دا رۆژنامه‌یه‌كیان به‌ناوی دهنگوباسی كوردستانی له ئه‌ڵمانیا ده‌ركردوه، یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان له ساڵی 1985 له ئه‌وروپا، ئێستا به‌رپرسیاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره‌ی ناوبراوه.