بورهان هەژار راستیەکانی رۆژنامەی هاوکاری و هەڵوێستی نوسەران و هونەرمەندان لەهەمبەر بەعس ئاشکرا دەکات
رزگار رەزا چوچانی / سوید
بەشی دووەم/
بورهان هەژار:
به ده‌یان که‌س هه‌ن به ناو شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مان بوون لێ کاریی چه‌وتیان به ده‌یانجار له کاری به‌دره‌وه‌شتی به‌عسیانی جه‌للاد خراپتربووە
لە دروستبوونی به‌ره‌ی شێوعی و به‌عس ئه‌وه‌ی خوا پێیناخۆشبێت له ئه‌ده‌بی شیوعیه‌کان وه‌شایه‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌لایه‌ن به‌عس و صدامه‌وه تڕ‌ۆ کران
بە ئاهورامازدا قەسەم خەسڵەتێکم هەس یەکێ غەدر و نادادیی و نامافییم لەهەمبەر بکات تا وەک مار پێوەی نەدەم نایەڵم لە ژیانییا بسرەوێت
ئەو رۆژنامەی هەنووکە لای ئەو کۆنە شیوعییە مونحەریفانەوە بە رۆژنامەی رووزەرد ناوزەوند دەکرێت کاتی خۆی نەک هەر سوێیان دەبۆوە بەڵکە چقییان دەردەکرد بەس بابەتیکیان لۆ پەخش بکرێت
شاعیرۆکه و هونه‌رمه‌ندی شانۆیی و چیرۆکنوس و رۆماننوسمان هه‌س بۆ چاره‌کێ ئاره‌قی زه‌حله و وه‌رگرتنی دوو موکافه‌ئه‌ی چه‌ور تا به‌یانی له‌هه‌مبه‌ر به‌رپرسانیشدا سوڕییانداوه و هه‌ڵیانخستۆته‌وه
ئه‌وانه‌ی دەڵێن مامۆستا ئەحمەد سالار بەعسی بووە هیچ نین ته‌نیا گرگنه کورته باڵاکانن ناگه‌نه تۆزی که‌وشه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه
زۆرینه‌ی نوسه‌ران و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی کورد کاسپکارن و به دووی به‌رژوه‌ندییه ته‌سکه پوله‌کیەکه‌ی خۆیان که‌وتوون
ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه له کوردستانێکی بێسه‌روبه‌ره‌ی پڕته‌شقه‌ڵه‌ی حه‌شری شایی و لۆغان ناکرێت به سیمای هونه‌رێکی جوان و به‌پێزی ناوزه‌ند بکه‌ین بێجگه له زایینبوونی دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون که له بۆتکه‌ی لۆتێتیی و هاژو هوژه‌و زیقه‌زیق زیاتر به‌ده‌ر نیه
سه‌رمایه‌دارانمان ته‌نیا برسیی و چه‌پاندنی ناوگه‌ڵخرۆشیی و داوێن پیسییانه که شه‌وه سوره‌کان بۆ له‌شفرۆشه‌کان والاده‌که‌ن نه‌ک بۆ هونه‌رمه‌ندان
سه‌رم له‌وه سوڕده‌مێنی به لای زۆرینه‌ی راگه‌یاندنه کوردییه‌کانه‌وه‌هونه‌ر به‌س ته‌نیا سوڕدان و هه‌لهه‌له‌و شایه‌ریی و کلیپ و زیقزیقه‌ی سترانه
…………………
بورهان هەژار وەک هونەرمەندێکی ئەکادیمی و نوسەرێکی کورد، لەم گفتوگۆیەدا کە بەدوو بەش بڵاو دەکرێتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ رۆژانی کار لە رۆژنامەی هاوکاری، و ئەو نوسەرانەش ئاشکرا دەکات کە لە خزمەتی بەعس نوسیویانە، تیشک دەخاتە چەند پرسێکی ئەمڕۆی هونەری، وەک تەحەدایەکیش دەپرسێت” چەند کەس لەسەر نوسینەکانی هاوکاری لە دار دران؟ بەبەراورد بە کاری ڕاپۆرت نوسەکان، ئەوانەی بەرۆژ پێشمەرگەبوون بەشەو بەعسی؟!!.
…………………
رزگار رەزا چوچانی/ باسی ئەوە ئەکەی کە شیوعییەکانیش لە خزمەتی عێراق نوسیویانە، مەبەستت چییە؟ ئایا نوسەرە شیوعیەکان بەهەمان شێوەی نوسەرەکانی تر خزمەتی دەسەڵاتی بەعسیان کردووە؟
بورهان هەژار/ له ده‌ستپێکی دروستبوونی به‌ره‌ی پێشکه‌وتوخوازی نیشتیمانی ده‌گه‌ڵ به‌عسدا، ئه‌وه‌ی خوا پێیناخۆشبێت له ئه‌ده‌بی شیوعیه‌کان وه‌شایه‌وه، ئیدی به بارتاقای ساڵانی ته‌مه‌نیان تا ئه‌و ده‌مه‌ی گڵۆڵه‌یان که‌وته لێژیی و تا ئه‌وکاته‌ی له‌لایه‌ن به‌عس و صدامه‌وه تڕ‌ۆ کران و ئه‌وی ده‌رباز بوو ده‌رباز بوو ئه‌ویشی مایه‌وه یان بووه که‌وچک و دارده‌ستی رژێم، یان هه‌ندێکیان خۆیان کرد به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت. لێ بیرمان نه‌چێت که تیایاندا بووگێ به کاوه خۆ له راگه‌یاندنه‌کانی ده‌زگای رۆشنبیریی کوردی، گه‌ر که‌متر له هاوکاری ده‌رکه‌وتبن، ئه‌وا له به‌یان و رۆشنبیریی، یان له گۆڤاری کاروان، ده‌که‌وتنه هه‌لکه‌سه‌ما و شتیان نوسیگێ. که‌سێک نه‌بووه بتوانێ به ئاشکرا له دژی به‌عس بنوسێ و بۆی وه‌شانکرابێت.. ئه‌گه‌ریش بووبێت ئه‌وا به ناوی ئه‌ده‌بی جه‌نگ له دژی ئێران بلاوکراوه‌ته‌وه، گه‌رچی ئه‌م دیارده‌یه له‌لایه‌ن نوسه‌رانی شیوعیه‌وه کەمتر بووه.. پاشانه‌کی بیرمان نه‌چێت هه‌موو ساڵانی سه‌رده‌م و پێڤاژۆی به‌ره‌که‌یان ده‌گه‌ڵ به‌عسدا خزمه‌تگوزاریی بووه، به ره‌وشی ئه‌ده‌بی به‌عس و گریانی بۆ زارۆکی عروبە بوگە، نەک بۆ منداڵی کورد و ئەدەبی کوردیی. ناتوانن پێمانی بفرۆشنه‌وه .. ته‌نیا شتێکیش شیوعیه‌کان له هه‌موو روپه‌لی مێژوویاندا شانازی پێوه بکه‌ن، ته‌نیا رێچکه هۆشیاریی و رۆشنبیرییه‌که بووه، لەو دەمانەی کە دژی دەستەڵات بووبن.. لێ کە دەگەڵیاندا هاوڕا بوون نه‌یانتوانیووه به‌ده‌ر بن له خزمه‌ت به سۆنگه‌ی ده‌رچوون له خواسته‌کانی ئه‌و ده‌مه‌ی به‌عس.
رزگار رەزا چوچانی/ تۆ نەتشاردۆتەوە راتگەیاندووە بۆ خۆ دەربازکردن بۆ بەعست نوسیووە، بە نوسینی کرچ و کاڵیان باس دەکەی. هەروەها بوێرانەش داوای لێبوردنت کردووە، بۆچی هێشتا رەخنە بەردەوامە لەسەر تۆ، ئەبێ هۆکارەکە دڵسۆزی بێت بۆ وڵات یان شتێکی شەخسی لەهەمبەر ئێوە؟
بورهان هەژار/ به دڵنیایی من پاش چه‌ندیین ساڵ، له ده‌ستپێکردنی نوسین و بڵاوکراوه‌کانم و وه‌ک خوێندکار له ئه‌کادیمیا و دواتر پاش ئازادبوونم لە زیندانی ئاسایشی گشتی لە بە‌غدا، ئینجا به ناچاریی هه‌ندێک نوسینی کاڵوکرچم نوسیی، ئه‌مه‌ش شتێکی شاراوا نیەو هەرگیز نکولیشووم لێنەکردگێ و بە ئاشکرا بە ناوی خۆمەوە کردوومە. ئێدی له پشتی په‌رده‌وه نەمکردوە و موزایه‌ده‌ی نیشتیمانی لاڤ و گه‌زاڤ به خه‌ڵکیم نەفرۆشتۆته‌وه. گەرچی لە راستتیدا بەرزەفڕی نابێژم، کەم کەس وێراویەتی دواتر کە بیست هەندەی منیش دڵسۆزی بەعس بووگێ ئەو راستیانە وەک خۆی بێپێچوپەنا بخاتەروو، بەدەر لە ئارایشت و گۆڕیینی لە رووکارە راستەقینەیەکەیەوە. راستیی و دروست زمانی رەقی راستگۆیی و پەردەلە رووهەڵماڵینی زمانی پەیڤی خۆم بەو رێچکەو ئاکارەییدا بردووم و بەردەوامیش باجەکەی دەدەم. کە زۆرانێک چیکڵدانەیان لەگەڵمد‌ا نەێیتەوەو بمدەنە بەر پلارو توانج و هۆنینیەوەی قسەی هەلەق و بەلەق لە کاتێکدا سنوری هەموویان دەبەزێنم وەک ( تەعەدا )بتوانن یەک تۆزقاڵە هەلوێستی نامەردییم لێ‌بگرن. ئەگەرنا کامییان لە من پیاوترو جەسورترو جوانمەردترە، بابێ بفەرموێت و بکارێ بەس تەنیا خۆی بەیان بکات وەک خۆی، نەکا خۆی کەرو کوێرو مەزمەعیل بکات، وەکا ئێمە کەڕڕەی شەربەت بووبین و ئاگاداری پشت پەردەو رۆژانی لەوەبەرییان نەبووبیین. ئیدی مخابن تەنیا میلەتی مارانگازی دنیا کوردە، کە بە( دەڵێن ، وتییان ،وایانباسدەکرد و هتد… ) کێوی قارون هەڵدەگەڕێیننەوە. راستی مایەی شەرمەندەییە ئەم دیاردە ڤایرۆسییە، لە مێژە لە هەناوی کڵۆڵی کورددا لە پزدانییدا گەرای کردووە، ئێدی بیرشت نەچێت بە بەراورد لە چاو زۆرانێکی زۆردا چ ئاشکرا چ نهێنی کە دەیانوسی بۆ بەرژەوەندی رژێم، ئەوا بە راشکاوی بیژم ئەز لە چاوییاندا شالیار بووم..
رزگار رەزا چوچانی/ ئه‌وانه‌ی تۆ وتت ئه‌مرۆش هه‌مان به‌رژه‌وه‌ندی جاران بردونیه‌ته لای ده‌سه‌ڵات، نمونه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌یان چین، كه یه‌كلای كردبنه‌وه به‌لای به‌عس و كامانه‌یانن به‌تایبه‌ت؟ بۆچی تۆ سه‌رزه‌نشتی خۆتت كرد؟ كێی تر له‌دوای تۆ له‌و نوسه‌رانه ئه‌وه‌یان كرد؟ بۆ نه‌یان كرد؟ كه‌متر له‌تۆیان نوسی بوو یان چی؟
بورهان هەژار/ برای هێژام ئه‌من ماوه‌ی ده‌رچون و به‌جێهێشتنی نیشتمانم، ماوه‌ی 18 ساڵه، که به ته‌واوه‌تی ئاگادار نیم، ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌و 5 جاره‌ی سه‌ردانی ولاتم کردووه، ئیتر بیستن و بینین و گۆهدار بوون، له به‌رهه‌می هه‌ندێکییان ئه‌ویش له‌سه‌ر روپه‌لی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی هونده‌ری کوردستان، یانژی ماڵپه‌ره‌کانی راگه‌یاندنی ئینته‌رنێت بووه‌و ئێدی نه‌وه‌یه‌کی نوێش زایینبووه، که من به به‌شبه‌حاڵی خۆم زۆر به‌ڵه‌دییم له‌سه‌رییان که‌مه. ئیدی له‌وانه‌یه نه‌توانم سه‌د ده‌ر سه‌د بابه‌ت و مژاره‌کانیان ئاوه‌ڵا بکه‌م، لێ ئه‌وه‌نده ده‌زانم به‌و ئاگادارییه‌م له ره‌وشی که‌سانێک له‌وانه‌ی پێشتر ناوزه‌ندم کردوون، ته‌نیا سوکان و گێڕی قه‌له‌مه‌که‌یان باداوه‌ته‌وه له باتی که‌وتنه په‌سنی رژێمی پێشوی به‌عس هه‌نوکه که‌وتونه‌ته په‌سنی کوێرانه‌و خۆژێنیی و کاسه‌لێسینه‌وه‌ی پارته ده‌سته‌لاته‌کانی کوردستان. ئه‌مه‌ش له‌و هه‌ڵویسته هه‌لخزاوییه هه‌لپه‌رستیه زیاتر به‌ده‌ر نییه له خۆژێنێ و کاسپی کردن به به‌هاو جوانی په‌یامی رۆشنبیرییه‌وه، که له‌هه‌رچ جێگایه‌ک بێت ئه‌مانه قه‌له‌می سواویی چه‌وری خۆیان ده‌سون، گۆڕیین لایان ته‌نیا ناوه‌کانه له روخساردا نه‌ک له کرۆک و ناخدا. مه‌سه‌له‌ی سه‌رزه‌نشتکردنی خود به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌وه خه‌سله‌تی بونیاتی ژیانمه، جا ئێدی ئه‌وانه که وه‌ک( حه‌ربا )وان و به‌و شێوه‌یه ده‌له‌یزن، ئه‌وه شتێکیتره، ئه‌گه‌ره‌کی ده ئه‌وه‌نده‌ی منیشیان پێبکرێت، نه‌ک مێش باوه‌ڕکه مانگایه‌کیش نابێته میوانیان. بمبه‌خشه ئالێره‌دا ده‌مه‌وێت راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر بگێڕمه‌وه، که هاوده‌مان له سه‌ر زمان و په‌یڤی چیرۆکنوسێکی به‌ئه‌مه‌ک و خاوه‌ن هه‌ڵویست باس بکه‌م، له‌سه‌ر ئه‌دێبێکی دزی کورد که له‌وه‌تی هه‌س داخۆیانی به‌رهه‌می خۆی نییه، بێجگه‌له دزیی و فزیی زیاتر. ئه‌و مامۆستا هێژایه ساڵی 1998 له( چایخانه‌ی گه‌ل ـ شعب ) ئه‌وها بۆی باسکردم، به‌وپه‌ڕی ویژدانه‌وه‌که وتی:ـ ( گوایه به‌ڕێزمام جه‌لال له کۆبونه‌وه‌یه‌کی ده‌زگای راگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانیدا، له دوای رودانی کاره‌ساتی 31 ئابدا به هه‌ڤالانی ناو لیژنه‌که ده‌بێژێیت :ـ کوڕیینه نه‌که‌ن بوار بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و کابرایه له قوتابخانه‌یه‌کدا ببێته فه‌ڕاش، ئه‌وا هێنده نابات ئینقلابێک ده‌کات به‌سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌دا و خۆی ده‌چێته شوێنی، ئه‌مه‌ش له ئاکامی ئه‌وه‌ی کاکی چیرۆکدزو خۆژێن له که‌ندوله‌ندی په‌شێویی شار‌و قوچانی یه‌کێتی له هه‌مبه‌ر هێزی پارتیی و میرییدا، به‌بێ گرفت مابۆه‌وه‌و له گوڵ کاڵتری پێنه‌وترابوو. که‌چی هه‌ر به قه‌زاو قه‌ده‌ر له‌سه‌ر بڕیاری( ئه‌م مامه‌یه )چیرۆکنوس ده‌کرێته ئه‌ندامی لیژنه‌و کارای راگه‌یاندنی یه‌کێتی و ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌کارو به‌رپرس له رۆژنامه‌ی ( الاتحاد )زمانحاڵی یه‌کێتی به شی زمانی عاره‌بی. جاتۆ وه‌ره له‌م نه‌هامه‌تیه‌دا سه‌ر ده‌ربکه..؟؟!! جا به ده‌یانی وه‌ک ئه‌م به‌ڕێزه‌و ئه‌وانیتریش له سه‌رده‌می رژێمدا نه‌ک هه‌ر به ناوی خوزراو و نهێنی به‌ڵکه هه‌له‌که سه‌ماو سوڕی دنیاشی دابێت، چ گرفتێکه لای ده‌سته‌ڵاتی ئیمڕۆی کوردیی و خه‌ڵکه عه‌وامه نه‌فامه‌که‌ی هه‌ر دوای ( ده‌ڵێن )که‌وتوون..!! برای هێژام من جاركیتر دوپاتی ده‌که‌مه‌وه، من ناگه‌مه دامه‌نی قوله پێی ئه‌وانه‌ی به ئاشکراو به نهێنی ده‌یانوسی له نوسیندا بۆ رژێم.. لێ چونکی من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌بێ بوغز‌و مه‌رامی تایبه‌تی شاراوه‌م له رێوێتی نواندندا، به ده‌مامکی به‌رخۆله‌ییه‌وه که‌وتمه به‌ر که‌ڵبه‌و هێرشی ناره‌وای ئه‌وانه‌ی که ده‌یانزانی به‌نده، له ژێره‌وه‌ییان به‌ئاگام و زمانی راستگۆییم هه‌س و له ژیانیشما خه‌سله‌تێکم هه‌بوگێ، گه‌ر گه‌وره‌تریین باجیشم دابێ له‌سه‌ری وتن و ئاشکراکردنی راستیه‌کان بووه، له هه‌مبه‌ر کۆمه‌لانی خه‌ڵکا.. بۆیه به‌ده‌ر له هه‌ر که‌سێ، به‌رده‌که‌م له پێشدا به‌سه‌ری خۆمدا کێشاوه.. له‌مێژیشه باوه‌ڕم به‌وه هه‌س که زۆرینه‌ی توێژی نوسه‌ران و رۆشنبیرانی کورد هه‌میشه حه‌یرانی ( زڕن ـ نقود ) پاره و کۆمه‌ڵێ چڵپه‌و لێسه‌و به‌لاشه خه‌ونی په‌مه‌یی ره‌نگیانه. ئه‌و کلتوره سه‌قه‌ته‌ی به‌عس کردییه زاخ و به جه‌رگی قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کانی سه‌رده‌می خۆیدا هێنانی.. باوه‌ڕم هه‌س گه‌ر جاران ده‌یانگوت بۆ نمونه چه‌وره و سه‌رسه‌ریی و شه‌قاوه‌یه‌کی سوله‌یمانی ئاماده‌یه نه‌ک بۆ 10 دینار، به‌ڵکه بۆ قاپێ ئاره‌ق پیاوێک بکوژێیت. شاعیرۆکه وهونه‌رمه‌ندی شانۆیی و چیرۆکنوس و رۆماننوسمان هه‌س بۆ چاره‌کێ ئاره‌قی زه‌حله و وه‌رگرتنی دوو موکافه‌ئه‌ی چه‌ور تا به‌یانی له‌هه‌مبه‌ر به‌رپرسانیشدا سوڕییانداوه و له ئاهه‌نگ و بۆنه‌کاندا هه‌ڵیانخستۆته‌وه. باوه‌ڕبکه براده‌رێکی چیرۆکنوسی خۆبه‌شیوعیزان هه‌بوو تکاو لاڵانه‌وه‌و پارانه‌وه‌ی دنیای لێم ده‌کرد، تا چیرۆکێکی فۆلکلۆری بگه‌ێنمه به‌شه کوردییه‌که‌ی رۆژنامه‌ی ئێڕاق، تکای بۆ بکه‌م بۆی وه‌شان بکرێت، هه‌ر بۆ خاتری وه‌رگرتنی پاره‌ی موکافه‌ئه‌که‌ی که خۆیشی به موعاره‌زه‌ی ئه‌دیبان ناسده‌کرد. ماڵت ئاواده‌ن بێت راپه‌ڕین دروست بوو که پاش هه‌فته‌یه‌ک زاتی کرد بێته ناوشار، یه‌کسه‌ر که‌وته لچ هه‌لقورتان و تا دواجار له کێشه‌یه‌کی روبه‌روویدا زاتی جوامێری گرتی په‌لاماری ده‌مانچه‌ی لێدام، لێ خوا ره‌حمی کرد ده‌مانچه‌که‌ی سوکه‌ڵه‌کان بوو، فیشه‌که‌کانی موختار کوژیش نه‌بوون هه‌ر رایده‌وه‌شاند.. تا دواجار نه‌مکرده نامه‌ردیی نوسینێک وکاریکاتیرێکم له‌سه‌ر وه‌شان کردبه هه‌موو دنیا بڵاو بۆوه ئێستاش وازان ده‌کات ستالین ماگێ.
رزگار رەزا چوچانی/ بۆچی ئەو کەسە پەلاماری دەمانچەی لەتۆ دا؟ مەبەستی چی بوو؟ ئایا قەڵەم و پەلامارە دەمانچە لەگەڵ یەک دێنەوە؟ ئەی نەدەکرا بە نوسینێک لەبەرانبەرت راوەستن؟ ئەو کەسە چی بوو؟ وا لەسەر دەمی بەعسیش نوسیویەتی و دوای بەعسیش دەسەڵاتی هەڵگرتنی دەمانچەو پەلامار دانی هەبووە؟
بورهان هەژار/ ئەو جوامێرە میرخاسە، کە پەلاماری دەمانچەی لێدام ( دەمانچەی گولە لاستیکی ئاوپرژێن بوو ) چیرۆکنوسە خۆ بە پالەوانزانە کۆنە شیوعیەکەی برای نوسەرە خەڵات وەرگیراوەکەی دەزگای ئاراس بوو، واتە( حەمە فەریق حەسەنی برای حەمە سەعی). عەیامێ بوو، لەسەروبەندی کۆتایی ساڵی ١٩٩١ دوایی راپەڕین، ئەو دەمانە کۆمەڵێ بەیاننامەم لەسەر خۆم و زۆرینەی نوسەران و ئەدیبانی نێوەندەکە نوسی، کە لە چایخانەی گەل گرد دەبووینەوە، یەکێک لەوانە ئەم چیرۆکنوسە فشوبەتاڵەی کۆنە شیوعییان بووگ، کە بەربینییم تاساندبوو لە نوسیینێکا، کار بەوەگەیشت بەس خوا هەڵناگرێ کە نە جوامێری و لێهاتوویی لە مێرخاسییدا هەبووگ، یانژی هەر بە هەق بۆ چاوترسێنم ویستی زراوم بتۆقێنێت کە دەستی کەوتە لەرزین، لەگەڵ هاتنە خوارەوەی کەفو لیک بەلاشەویلگەییدام، کە ئیتر دەمانچەکەی تەقەی نەکرد و هتد،، ئیتر بۆ رۆژی دوایی خوا هەڵناگری بووە مژاری نوسینی بەیاننامەیەکیتری ئابروبەری بۆم و، وابزانم لە هەموو بەیاننامەکانیترم زیاتر ژمارەی لێفرۆشراو تەنانەت کاریکاتیرێکیشم لەسەر وەشانکرد. ئەمەش پاداشتی ئەوەی کاتی خۆی لە ناوەراستی هەشتایەکاندا کە سوێی بوو بۆوە، بۆ وەشانکردنی هەر باس‌و نوسینێک بیت لە رۆژنامەکانی سەردەمی رژێم چ (هاوکاری ، چ پاشکۆی رۆژنامەی ئێڕاق )بە هەوڵ و هاندانی نوسینەکەی لای بەرپرسانی( پاشکۆی ئێڕاق )تا روناکی ببینێت..! کە هەنووکە لای ئەو کۆنە شیوعییە مونحەریفانەوە بە رۆژنامەی رووزەرد ناوزەوند دەکرێت، کە کاتی خۆیشی نەک هەر سوێیان دەبۆوە بەڵکە چقییان دەردەکرد بەس بابەتیکییان لۆ پەخش بکرێتن.
وەک لە پێشتر ناوزەندم کرد ئەو کەسەی پەلاماری دەمانچەی دا لەمن حەمە فەریق حەسەنی چیرۆکنوس بوو، لێ مخابن لە تەنگە چیکڵدانەیی خۆیدا لەسەر ئەوەی باسم لە چەوت وچەوێڵی پێشتری کردبوو، وتبووم نازانم کاک حەمە فەریق ئەرێ پاڵەوانێتیی و کوردایەتیی و موزایەدەی چیمان پیدەفرۆشیت ..؟! ئەوڕۆکە لە سێبەری جادەی پاندا، ئەم قارەمانە شۆڕشگێڕە تا دوێنێ بە دەیان جار ملکەچی من دەبوو نەک بەرپرسانی هاوکاریی و پاشکۆ، ئەوەچما ئەوڕۆکە ئەوەندە زماندرێژ و قارەمانە. .ئیتر بێگومان ئەم خۆ بەعەنتەرابوانەی ناو ئەدەبی کوردییش لە مێژە کەللەییان بە خرمە، هاڕەی دێت و هەندێکییان لە بەرزەفڕییدا خۆشیان بە خوا ناگۆڕنەوە، کە دەکەونە بەسەر سێبەرو گاڵەیان دێت لە نیو هێزی چوارمشقی تەراتێیند ادەکەونە لەوەڕیین. ئی لە خۆی بپرسە چما نەئەکرا بە قەڵەم بکەوێتە سەنگەرەوە..؟ هەرگیز. ئەگەرەکی بکرایە هەڵبەتە دەبا بە زمانی خامەو رەخنەی نوسیین بهاتایاتە وەرام نەک بەو شێوە ریسواییەی بەر تەوێڵی ناوچەوانیداکەوت. جا نەهامەتییەکەش لەوەدا بوو، ئەو ماوەیە چونکی فرسەت و فڕکانێ و تەراتێن و خۆبردنە پێشەوەو لرف لێدان بوو لە هەڵپەو سەڵپە لە حیزبەکانی ناو بەرەی کوردستانی، بە تایبەتی سەوروبەندی سەرەتای دوای راپەریین، تەماشا دەکەم دوای کەسێکی گومانلیکراوی کاڵفامی تازە دەرچوی کۆلێژی ئادابی بە‌غدا( ئامانج ژاژەڵەیی )کەوتبوو، کە هاریکاریی و دەمچەورکردنیی لەلایەن نێچیرەڤان بارزنیەوە بۆ مەرەخەس بوو بوو ئیتر بووبوە خاوەنی ئیمتیازی بلاوکراوەیەکی رۆژنامەیی هەفتانە، یانژی مانگانە لەگەل کاک حەسیب قەرەداغی کۆچکردوو و هتد، بە راستی کە ناوەکەییم نایەتەوە یاد بڵاوکراوەکە ناوی پیرەمەگرون بوو یانژی شتێکی‌تر. ئیتر حەمە فەریق وایدەزانی ئیتر دەبێتە عەنتەرو بەم بوون بە ئەندامی دەستەی بەریوەبەرییەی ئەو بلاوکراوەیە، ئیتر فەتحی قەڵای خەیبەر دەکات و بەندەش ملکەچ و قروقەپی لێدەکات. چونکی بە چەند نوسێنیک تۆمەتبارم کرد‌و ئیتر ئەویش سەنگ و سەنتەری لار‌و خزا بۆیە بەو ئاکامەدا هەڵزەنیو گڵۆڵەی کەوتە لێژیی.
رزگاررەزا چوچانی/ هۆکاری ئەوەی کە زیاتر رەخنە لەتۆ دەگیرێت دەگێڕیتەوە بۆ ئەوەی کە زمانی راستیت هەیە، ئایا راستییەک هەیە لای ئێوە بێت لەسەر ئەو کەسانەی دژایەتیت دەکەن، کە ببێتە هۆی زڕاندنی ناویان تا بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئێوە بکەن؟
بورهان هەژار/ کاکی ئازیزم بە دڵنیاییەوە پێت دەبێژم، باوەڕکە نەک هەر پەنجەی خۆم و بگرە زمانیشم نەفرەت و لە بنا دەبڕم، ئەگەر رۆژێ لە رۆژان بکەومە داوی بوختان و هۆنینەوەی پەیڤی نابەجێ و نادروست و بێ بەڵگە لەسەر هەر کەسێ، جا نەخاسامە ئەوپەڕی ناحەزو بەدکاریشم بێت، مەحاڵە ئەو هەڵوێستە چەوتە لە من بوەشێتەوە، بۆ ناوزراندن. لێ بەس بە ئاهورامازدا قەستەم، خەسڵەتێکم هەس یەکێ غەدر و نادادیی و نامافییم لەهەمبەر بکات، تا وەک مار پێوەی نەدەم هەرگیز نایەڵم لە ژیانییا بسرەوێت.. هەموو ئەوانەی بە درێژایی تەمەنم هاوڕێم بوون ولە نزیکیەوە ناسییویانم، دەزانن و هەرگیز ناویژدانیشم دەگەڵ کەسدا نەکردگێ.. کێ دەبێژێیت وانییە..؟ با بفەرمووێت یەک بەڵگە بخاتە روو.. فرە شاد‌و خەنیشم بەو ئاکارە کە ناخوازم دۆستی درۆزنم هەبێت و، لێ لە ژێرەوە بە خوێنی کەلەم تینووبن.
رزگار رەزا چوچانی/ بەگشتی پێت وایە ئەگەر سەردەمی بەعس بێتەوە و هەمان جەو بخولقێتەوە، ئەوانەی دەیانوسی بۆ بەعس و ئێستا کوردایەتی دەکەن، دەنوسنەوە بۆ بەعس یان واز دەهێنن و هەڵوێست وەردەگرن؟
بورهان هەژار/ بۆنا سەد دەر سەد بە متمانەو بەلگەی یەقینەوە پێتدەبێژم، چونکی ئەوانە پیاوی تەنگانەو رۆژگاری هەڵوێستی مەردانە نیین، لە هەر کوێ با هەڵکات ئەوان لەوێندەر شەنییانە. کورت و کرمانج کەسانێک داخۆیانی هزری جوانمەردی نەبن، شەرم و ئابڕوو لەلایان وەک دڵۆپەی بارانە، چەندە بەسەریاندا داکات نایان خوسێنێت. بە دەیانت بۆ دێنم کە ئەوڕۆکە خۆی بە قەڵغانی یەک لەو حیزبە دەستەڵاتەی کوردستان دەزانێت، سەرەتای ساڵانی حەفتایەکان لە دژیی سەرۆکی ئیمڕۆی ئێڕاقی عروبە نەک پلار، بەڵکە جوێنبارانیشی پەخشدەکرد. جانەخاسمە نەک بەعس بێنەوە بەڵکە خوێڕیلەیەکی وەک موقتەدا سەدرۆکەش بێتە سەر حوکم هەرە هەمان تاس و حەمام بە کاردێنن.. لە مێژە دنیای هەلپەرستان و بەدرەوەشتان بووگە لە نیو دنیای ئەدەب و بزاڤی کوردی‌دا کاسپی کردن و هەڵپەی پارە پەیداکردن بۆ بژیویی، وەکا لە برسانا مرد بن مەسەلەکەش نەبوونی شکۆمەندییە لەئاکار و خەسڵەتدا..
رزگار رەزا چوچانی/ بێینه سه‌ر هونه‌رمه‌ندان، ئه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه كێن بۆ به‌عس هه‌له‌كه سه‌مایان بووه، تۆ ئاگادار بیت؟ ئه‌وان له‌پێناوی چییدا ئه‌وه‌یان ده‌كرد؟ دیارترین كاریان كه‌لای تۆ شه‌رمهاوه‌ر بێت چییه؟؟ به‌راست ئه‌وه ئه‌ركی هونه‌ره دڵی خه‌ڵك خۆش بكا به‌هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بێت و هه‌ڵیان په‌رێنێ؟ یان چی؟؟
بورهان هەژار/ له راستیا ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌زنه شانۆکارو مامۆستای رابه‌ری شانۆی کوردی. مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار، سه‌رقالی داهێنانی ره‌وتی شانۆی ئاهه‌نگسازی بوو، له تیپی شانۆیی سالار ، ئیدی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سوله‌یمانی که به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ی کابرایه‌کی به‌عسی خه‌ڵکی تکریت بوو، به ناوی قیس کامل فرحان هێنرابووه ئه‌وێنده‌ر، هاوڕا سه‌روبه‌ندی پرۆسه به‌دناوه‌که‌ی ئه‌نفال بوو، بۆ له بیربردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له نا ئاگاییدا که‌وته جموجۆڵ و سازدانی فێستیڤاڵی شانۆیی و بانگکردن و داواتکردنی نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ئێڕاقی. ئیتر ئه‌وانه‌شی که ناحه‌زی ره‌وتی چه‌له‌نگ و داهێنانی مامۆستا ئه‌حمه‌د بوون له که‌سانی شانۆکارانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تیپه شانۆییه‌کانی سوله‌یمانی و له بێ به‌رهه‌مییاندا، له ئاست گه‌وره‌یی ئه‌حمه‌د سالاری مه‌زندا، هیچیان بۆ نه‌ده‌مایه‌وه، که له‌سه‌ر سفره‌ی به‌لاشه‌ی داوه‌تکردنه‌کانی فێستیڤاله‌کاندا ده‌گه‌وزیین، شه‌وان کاتێ سه‌رمه‌ست ده‌بوون، له خۆشییا ده‌که‌وتنه هه‌له‌که سه‌ما وئه‌و وێنانه‌ی، کاتی خۆی هاوڕێێ شانۆکارم( شۆڕش قادر )گرتونی، که کاری وێنه‌گریی فۆتۆگرافی ده‌کرد، له زۆربه‌ی فێستڤاڵه‌کاندا گرتوونی و گه‌واهی ئه‌و راستیه‌من، که چۆن و به چ تامه‌زرۆییه‌که‌وه ده‌یانخواست وێنه‌ش له ته‌نیشت ئه‌و کابرا به‌عسییه جه‌لاده‌وه بگرن و شه‌وان له‌سه‌ر مێزی یانه‌کانی مه‌ی نۆشیندا ده‌که‌وتنه هه‌له‌که سه‌ما.. له کاتێکدا مه‌زنه هونه‌رمه‌ندێکی شانۆکاری وه‌ک مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار به پێچه‌وانه‌ی ویستی ( اراده ) رژێمه‌وه خه‌سڵه‌ته جوانه‌کانی که‌له‌پورو که‌ره‌سته‌کانی ژیانی گوندانی کورده‌واری. له شانۆدا بۆ زیندوو ده‌کردینه‌وه.
من هه‌نوکه ناخوازم ناوزه‌دنییان بکه‌م ، لێ به‌شێکییان دیارن و ماون..له کاتێکدا هیچییان نه‌یان توانی بگه‌نه دامه‌نی ئه‌ژنۆی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار له ده‌نگهه‌ڵبڕیین و داهێنان له ره‌سه‌نایه‌تی شانۆی کوردی‌دا..
رزگار رەزا چوچانی/ بەڵام هەندێ کەس ئێستا بە پێچەوانەی ئەوەی بەڕێزت دەڵێی باسی مامۆستا ئەحمەد سالار دەکەن. زۆر کات دەڵێن ئەو بەعسی بووە. ئەمەیان هۆی چییە؟ کە ئەو پێناسەی پێدەدەن و تۆ بەشێوەیەکی تر لێی ئەدوێی؟.
ـ نازانم هه‌نوکه ده‌بێت چمکی به‌عسی بوون چی بێت به‌لای توێژی رۆسنبیران و بگره سیاسه‌تمه‌دارانی کورده‌وه..؟! کاتێ له هه‌ڵه‌ته‌ژیی و په‌ڵه‌ی به‌رپرسانی کورد ده‌ڕوانیت، له هه‌ڵپه‌ی داڵده‌دانی نه‌ک هه‌ر به‌عسیان لێ بگره تاوانبارانی رژێم ( هه‌رهه‌موویان ) که ده‌ستیی خوێناوییان سوره به خوێنی رۆڵه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه و ته‌نانه‌ت قه‌لفڕیشیان بۆ ده‌کرێت و نه‌ک دادگایی ناکرێن، لێ بگره ده‌ربازیش ده‌کرێن و بگره هه‌ندێکیشیان ده‌بنه که‌ڵه‌گا وه‌کا نه‌بایان دیبێ نه بۆران. له کاتێکدا ئه‌ندام به‌رپرسی حیزبی هه‌موو که‌ڵه‌گا حیزبه کوردییه‌کان، جلخوارو خۆفرۆشوکورد فرۆشیان له بنهه‌نگڵدایه. باله‌وه‌گه‌ڕێێن ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ز به‌شبه‌حاڵی خۆم له نزیکیم له‌هه‌ردوو بواری بزاڤی هونه‌ریی و رۆشنبیرییدا و به ئه‌ندازه‌ی بارتاقای 30 ساڵی ناسینم، له‌سه‌ر مه‌زنه هونه‌رمه‌ندی رابه‌ری شانۆی کوردیی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار دوربووه له ناوزه‌ندکردنی به به‌عسیی بوون، ئه‌مه له بوختناێکی ناره‌وا و ئیفلیج زیاتر هیچیتر نینه. جا نه‌چووه بچێت کێ راستگۆییه‌و داخۆیانی یه‌ک گه‌ردیله له جوامێرییه‌و به‌ڵگه‌ی له من باشتر پێیه، با بفه‌رموێت به‌یانی بکات و به‌بێ شه‌رمو سڵه‌مینه‌وه بیخاته روو. ئه‌وسا ئێمه‌ش رووپه‌لی دیرۆکی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار وه‌ک به‌عسییه‌ک ته‌ماشا ده‌که‌ین ..! له کاتێکدا به ده‌یان خه‌ڵکی کوردی به‌عسی هه‌بوون سه‌دان جار له‌و نامه‌ردانه ئه‌شره‌فتر بوون که به‌ناوی شۆڕشگێریی و کوردایه‌تییه‌وه کوڕی کوردی هه‌ژارو داماو نه‌فامیان له چیا یان له باژێڕه‌کانی کوردستاندا ده‌کرده قوربانی بۆ رژێم و به سزای مه‌رگیان ده‌گه‌یاندن. تکایه به( ده‌ڵێن ـ یقال ، یقولون ) باوه‌ڕ مه‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌کره له هه‌مبه‌ر مامۆستا سالار ده‌شکێنن، هیچ نین ته‌نیا گرگنه کورته باڵاکانن ناگه‌نه تۆزی( که‌وشه‌کانی )ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه، ئه‌گه‌ره‌کی دایکی درۆیان هین نه‌کردگێ ده‌با که‌ره‌مێ خوه بکه‌ن.. پاشانه‌کی گریمان به‌عسیش بووبێت، چ خوێندکارێکی کورد چ که‌سێک له‌و میله‌ته توشی ئازار‌و نه‌هامه‌تیی و گلۆربوونه‌وه‌ی ژیان به ده‌ستی ئه‌وه‌وه بووگێ..؟ ئێدی به ده‌یان که‌سانیتر هه‌ن به ناو شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مان بووگن لێ کاریی چه‌وتیان به ده‌یانجار له کاری به‌دره‌وه‌شتی به‌عسیانی جه‌للاد خراپتربووگێ.. له کاتێکدا ئه‌ز بۆ خۆم تۆره‌مه ـ وارس ) ی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار نیم، لێ مرۆڤ ویژدانی سه‌رپشکبکات خاستره، نه‌ک داماڵین و رووتبوونه‌وه له توانجی ژاراوی و تۆمه‌تباریی بۆ هۆنینه‌وه..
رزگار رەزا چوچانی/پێت وانییه ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستانن و ئه‌وكات له‌گه‌ڵ به‌عس بوون له‌نوسه‌ر و رۆژنامه‌وانه‌كان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان بێت، ئێستا له‌قه‌ره‌بوی ئه‌وكاته‌ش زیاتر خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، یان به‌بڕوای تۆ چی مه‌به‌ستێكی تریان هه‌یه؟
بورهان هەژار/ نا هه‌گیز. به‌س بریا وا بایه.. ده‌شێ تاکو ته‌رایه‌ک هه‌بن لێ زۆر به‌ده‌گمه‌ن. چونکی ئه‌ز باوه‌ڕم وایه مه‌سه‌له‌که هه‌ر خۆژێنی و خۆ درخستن و خۆ هه‌ڵواسین و مه‌سینه‌هه‌ڵگریی و به‌رژه‌وه‌ند خوازییه‌که‌یان له ره‌وشی ره‌وته‌که‌دایه و به‌س، ئێدی نوسه‌رانی کاسپکارانیشمان فره هه‌س.. زۆرانێک هه‌ن هه‌روا په‌روه‌رده بوگن. له‌گه‌ل( با )له کوێنده‌ر هه‌ڵبکات وان له‌وێنده‌ر، شه‌نی بۆ ده‌که‌ن.. خۆ ناشێ بوترێ وه‌ڵا ئه‌مانیش وه‌کی جاش وموسته‌شاره ناوداره‌کان که هه‌ریه‌که له‌لایه‌ن یه‌کێ له‌و دوو به‌رپرسه‌ی پارتیی و یه‌کێتی له داخی دژایه‌تیکردنی ده‌سته‌لاتی ئه‌ویترییاندا خستنییه پاڵ بنهه‌نگڵی رژێمه‌وه. ئه‌من باوه‌ڕم وایه به راستی جێگه‌ی مخابنیشه زۆرینه‌ی گه‌ر نه‌بێژیین تێکرایان. نوسه‌ران و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی کورد کاسپکارن و هه‌ر له دووی به‌رژوه‌ندییه ته‌سکه پوله‌کیەکه‌ی خۆیان که‌وتوون. که‌م و ده‌گمه‌ن شکده‌به‌یت که نوسه‌رێک له هه‌ڵوێسته‌وه چاوبه‌ره‌وژێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان نه بووبێت..
کێن و کامه‌نه‌ن؟ ئه‌وانه‌ی گوایه ده‌خوازن قه‌ره‌بوویی هه‌ڵه وپه‌ڵه‌ی پێشویان بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی گوایه خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن و چه‌ندییان توانیویه‌تی به ئاکار‌و نوسینی به‌پێزی شێلگیرانه، داکۆکی له دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی کردبێ..؟! بێجگه‌له مه‌سینه هه‌ڵگریی و جاشه‌ڵه‌میی و په‌رشکردنی ئاگری شه‌ڕی براکوژیی له بۆتکه‌ی راگه‌یاندنه‌کانییانه‌وه.
رزگار رەزا چوچانی/بەڵام ئێستا هەندێ هونەرمەند باسی ئەوە دەکەن، کە دەبێت هونەر میهنە بێ، خۆ ئەگەر بووە میهنە بێگومان دەبێت بازرگانی پێوە بکرێ؟؟
ـ به‌رله هه‌ر شتێک که هونه‌ر( پیشه _ مهنه )بێت، ئه‌وا وه‌ک ئه‌رکه هونه‌رییه‌که‌ی په‌یامێکی مرۆڤایه‌تییه، له به‌رگێکی جوانکاریدا. ئێدی رووپه‌لی دیرۆکی هونه‌ریش به‌بارتاقای سه‌رهه‌ڵدانی تا به‌رۆژی ئه‌مڕۆمان ده‌گات له‌و خه‌سڵه‌ت و مۆرکه ره‌سه‌نایه‌تییه نه‌خزاوه. لێ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه له کوردستانێکی بێسه‌روبه‌ره‌ی پڕته‌شقه‌ڵه‌ی حه‌شری شایی و لۆغان ناکرێت به سیمای هونه‌رێکی جوان و به‌پێزی ناوزه‌ند بکه‌ین، بێجگه‌له هێڵنجانی زایینبوونی دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون که له بۆتکه‌ی لۆتێتیی و هاژو هوژه‌و زیقه‌زیق زیاتر به‌ده‌ر نیه، به‌تایبه‌تی ئه‌م ته‌رزه‌ش کاڵا به باڵای رشانه‌وه‌ی سترانی ئه‌وڕۆکه‌ی کوردییه، که له‌سه‌ر بنه‌مای دزین و لاسایکردنه‌وه‌ی ئاواز‌و موسیکی بێگانه‌ن وه‌ک که‌ڵچه‌ری عاره‌ب و ترک و فارس..جا هونه‌رمه‌ندێکی ره‌سه‌ن و بیلمه‌ت گه‌ر به پیشه ناوازه هونه‌ریه‌که‌ی بگاته راده‌ی ئه‌وه‌ی کاری بازرگانی بکات، ئه‌وه مایه‌ی ده‌ستخۆشیی و بلیمه‌تیه‌تی له توانا و ره‌هه‌ندی ئاستی پوختی به‌هره‌ی هونه‌ره‌که‌ی. ئه‌ز هه‌رگیز هه‌نوکه له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم کۆمه‌ڵگای کوردیی گه‌یشبێته ئه‌و پێڤاژۆیه‌ی بکارێ ئه‌و ده‌رفه‌ته له نێو هونده‌ری کوردستاندا بۆ هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌رو به‌توانا بخوڵقێنێ بازرگانی به هونه‌ره‌که‌یه‌وه بکات.
رزگار رەزا چوچانی/ رایەک هەیە کە بەکفری دەزانێ هونەر ببێتە مەزەی شەوی سەرمایەدارەکان و شەوە سورەکان، بەلام ئەمە ئێستا لەهەموو جیهان هەیە، گۆرانی بێژ گۆرانی دەڵێت و لەهەمبەری، بەرپرس و پارەدار مەی دەنۆشێ، تۆ ڕات چییە؟؟
بورهان هەژار/ هه‌رگیزاو هه‌رگیز نەبووە ،هونه‌ری دانسقه‌و ره‌سه‌ن له هیچ به‌ره‌به‌یانێکی مێژوودا بووبێته مه‌زه‌ی شه‌وانی سه‌رمایه‌داران و شه‌وی سور. جاخودێ به‌وه‌ش میهره‌بانه که ئه‌وڕۆکه کورد هیچ خاوه‌نی سه‌رمایه‌داری هۆشیار نیه‌و وێڕای له‌وه‌ی ئه‌و سه‌رمایه باریوه‌ی ده‌ستیشیان که‌وتگێ، هی قه‌زاو قه‌ده‌ر و له‌سه‌ر دزینی ئابڕوچوویه، که سامانی نه‌ته‌وه‌یی تیا به فیڕۆ ده‌درێ. بێژه لای ئێمه سه‌رمایه‌دارانمان ته‌نیا برسیی و چه‌پاندنی( کبت )ناوگه‌ڵخرۆشیی و داوێن پیسییانه، که شه‌وه سوره‌کان بۆ له‌شفرۆشه‌کان والاده‌که‌ن، تا تێر بن له چه‌شه‌و مژینی شیله‌ی مێینه نه‌ک بۆ هونه‌رمه‌ندان. ئه‌من هێجگار سه‌رم له‌وه سوڕده‌مێنی به لای زۆرینه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنه کوردییه‌کانه‌وه وازانده‌که‌ن که هونه‌ر به‌س ته‌نیا سوڕدان و هه‌لهه‌له‌و شایه‌ریی و کلیپ و زیقزیقه‌ی سترانه…!! له کاتێکدا هه‌ست به مه‌رگی رۆحی ستران و ئاوازی کوردیی ده‌کرێت، له‌م رۆژگاره‌ماندا به‌ده‌ر له هه‌ر کات وسه‌رده‌مێکیتر هاوڕا ده‌گه‌ڵ بوونی هه‌ژماری له‌شکری سترانبێژان له هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێینه‌دا، ئه‌دی ئای بواره‌کانیتری شێوه‌کاریی و شانۆ و سینه‌ما و هتد ..؟!..
رزگار رەزا چوچانی/ لە وەڵامێک وتت ئەگەر رەخنە بگرم لەخۆمەوە دەستپێ دەکەم و بەردەکە لەپێشا دەکێشم بەسەری خۆمدا، دەکرێت بڵێین، ئەم قسانە ئەو بەردەیە کە سەرەتا بەسەری خۆتیا دەکێشی و باسکردنی راستیەکان و ئاشکراکردنی زیاتری بەدوادا دێت؟ یان ئەمە کۆتایە؟؟
بورهان هەژار/ پەندێکی کوردیی فرە نایاب هەس، دەڵێت دوو بەرد لە مستما دەهێڵمەوە، یەک بۆ قەپۆزی سەگەکان ، دووهەمیشیان لە دوا ئاکامدا بۆ تەپڵی سەری خۆم. گەرچی ئەمن سەرەتا هەر هاورا دەگەڵ سەرەتای راپەریین و مقۆ مقۆدا، کەوتمە سەرزەنشتی خۆم و بگرە دەستپێکێکم لە نوسینێک دەستپێکرد کە بە نیاز بووم، سەنگ و بارستایی کتێبیک لەسەر ئەو رۆژگار‌و ناهەموارییە بخەمەروو، کە مخابن ئەوانەی بە رۆژ پێشمەرگە بوون و بەشەو بەعسی، بۆ گەل ئاشکرا بکەم، کە چیترر لافوکەزاڤ بەسەر خەلکدا نەفرۆشن، ئەگەرەکی من و بە دەیانیتر هەبووگن، بە ئاشکرا لە دژواریی و نەهامەتییە خۆیان روشاندبی نەک خەڵکی، ئەوا شایەنی ئەوەیە کە بکەونە بەر نەعرەتەی راستیی و نەوەی نوێیان لێبەئاگا بهێنرێتەوە، لێ مخابن هەردەم دەستەڵاتی کوردیش چونکی داخۆیانی تێهزرینێکی نەتەوەییانەی پاکژی خۆی نەبووگێ، هەر دەبێت بۆ بەرژەوەندیی و ململانێی نادروست کەڵک لەو کەسایەتییە دەبەنگ و ڤایرۆسانە وەربگرن. منیش راستیی و دروست وەشانکردنی ئەو بەیاننامانەش زیاتر زیانەکەی هەر بە سەری خۆمدا شکایەوەو کە وەک کەسێکی نزیک خۆمی لێ ئاگادار کرایەوەکە جیهێشتنی وڵات و دورکەوتنەوە لەو چەلەحانێیە، بواری ژیانم دەدات نەک بکرێمە نیشانی تەنیا گولەیەک. دیارە ئەمەی من بەلایانەوە لە سەنگ و تەرازووی خۆفرۆشیی و دەست بە خوێن سوربوونی مرۆڤی کورد ئەستەمتر بووە. ئیدی بە دەیانت بۆ دێنم لەسەر زەمالەی بەعس جونە ئیتالیا‌و ئەوروپا و بە بروانامەیەکی فیشاڵ و ترەهاتیشەوە هاتنەوە لە سایەی بەعسیش لە من بەرکەمالتر بوون، کەچی ئەورۆکە لە سایەی دەستەلاتی نەزۆکی کورددا بۆ خۆی کولفی کلولەو لە گول کالتریشی پیناوترێت و کراوە بە مودیرررررر العاممممممممممممممممممممممم..
رزگار رەزا چوچانی/ چەند جارێک ئەو دێڕە دوو بارە دەکەیتەوە”ئەوانەی بە رۆژ پێشمەرگە بوون و بەشەو بەعسی” مەبەستت چییە؟ کامانەن؟
بورهان هەژار/ ئەگەرچی راستودروست پێش بەندە، رۆژنامەنووس و شاعیرێکی دیاری بزاڤی رۆشنبیریی کوردیی بەکاری هێناوە، لی مەبەستەکە لەوانەبووگێ کە بە ناو کوڕی رۆژانی تەنگانە بووگن و بەناوی شۆڕشگێڕیی و قارەمانیی و تێکۆشانەوە بە دەیان و بگرە سەدان گەرنەبێژیین هەزاران کوڕی بەدبەخت و نەداری کوردی‌یان بەرەو دۆزەخ ناو ژیانی خانەوادەکەشییان لە گشت خۆشییەکی ژیان دابڕی. هەڵبەتە تا نەکەوتنی رژێمی بەعس و کەوتنە بەر دەستی دۆسیە شاراوەکان، مەحاڵیشبوون لێدوان و ناوزەندکردنییان، وەک بینیمان چۆن ناوی دەیان بەناو بەرپرسی مل کۆڵە ئەستوری ناکەسبەچە بە ناوی تێکۆشان و کوردایەتی گرێدراوی خواستەکانی پیلانی دوژمن و رژێمی بەعس بووگن، نەک کوردایەتی و شۆڕشگێڕی کە چ مەینەتییەکی بۆ خێزانی بەشمەینەتی سادەو پاکژ بەدوویخۆدا راپێچکرد. ئیدی بە دەیان هونەرمەند و نوسەرو رۆژنامەنوس، لە نێوەندی بزاڤی رۆشنبیریی کوریدا، ناسدەکەم کە بە زمان درێژیی و تەسقەلەکردنی لە هەڵخەلەتاندنی دەیان گەنجیتر، چۆن شوێنپێی خۆیان قایم دەکرد. خەڵکە لە رێی خوا شاعیری بەرزەفڕمان هەس لە هەموو ژیانیا لەوانەیە سێ‌جار بە جلکی کوردییەوە خۆی دەرنەخستبێ و تەنانەت بۆ جوانیش نەک هەر چەکی کوردایەتی لە شان نەکردبی، بەڵکە لە کاتی شۆڕش و بەرخوداندا ناوچە ئازادکراوەکانی کە لەژیر دەستەلاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانییشدا بووبێ نەدیتوەو یەک رۆژ خەباتی چەکداری نەکردگێ، لێ هاندەر بوو لە چوونە دەرەوەی سەدان و بگرە هەزاران گەنجی بەشمەینەتی کورد، بۆ رووکردنە ناو هێزی شۆڕشی کوردیی، کەچی خۆیشی بەبارتاقای هەموو ژیانی یان ژی سەربازێکی ملکەچ و نەرمۆکەی بەر دەمی میریی بووە، یانژکی لە نێوەندە رۆژنامەنووسیەکەدا( ئەرکی ـ وڤیفە) فەرمانبەریی خۆی گێراوە. ئەدیبی دەمدرێژ دەناسم لەو بەغدایە بە تریقەی قاقای پێکەنینی تاڵی دەیان خوێندکاری داماو نەگبەتی هەڵفریواندوە. ئەمانە ناو دەنێن چی ..؟ جا توو شەرەفتان ئەو کەسەی بە هەڵوێستێکی مەردانەی پاکژ بۆ بژیویی بۆ خزمەتکردنی راستەقینە لەسەر برواو هزری کوردانەی لە پاڵ دەستەڵاتێکی % دڕندەی تۆقێنەری بەعسدا راستگۆتر بوون یان ئەوانە ..؟ نازانم شیوعیەکان چما شەرمێ نایانگرێ، بۆ نمونە بۆ خۆ دەربازکردن و پاساو هێنانەوە باسی لەنینی سەرکردەیان دەکەن کە هەموو کاتێ داوای لە هاوڕێکانی دەکرد ئەوان بکارن شت بنوسن لە رۆژنامەو گۆڤارەکانی سەردەمی قەیصردا وەک سیخور‌و نوسەرە بودەڵەکانی دەوری رژێم. کەچی کە دێتە سەر بارودۆخی کورد دەیان قەڵەم هەڵخزاوی وەک حەمە سەعی حەسەن و حمە فەریقی برای و تێکڕای شیوعییە تازە نەزۆک و هەڵقرچاوە تازە سەرەبجوقە هاونمونەیەکانی خۆیان دەکەونە بەلەفیڕە.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەمی ئەم دیمانە کلیک لەم لینکە بکە