نوچه‌نێت- ئه‌لجه‌زیره
شیكه‌ره‌وه عێراقیه‌كان وای ده‌بینن كه هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌كه (روسی-ئێرانی-عێراقی-سوری) ته‌نها بیانوێكه بۆ رێگه‌دان به فڕۆكه ئێرانی و روسییه‌كان به ئاسمانی عیراقدا بفڕن و چه‌ك و پشتیوانی بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بگوازنه‌وه، به تایبه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه دوای دوو رۆژ له‌وه هات كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌تیكرده‌وه هیچ شاره‌زایه‌كی رووسی له عیراق بوونی هه‌بێت بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان.
هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازی نوێ كه عێراق به ئامانجی دژایه‌تی كردنی رێكخراوی داعش و هێشتنه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له سوریا چوه‌ته ناوی ، جگه له به‌غدا هه‌ریه‌ك له موسكۆ و تاران و دیمه‌شقیش له‌خۆ ده‌گرێ.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌رزوو رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی داعش كار ده‌كات كه له 7ی ئابی 2014 پێكهات به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و له 22 ده‌وڵه‌ت پێكهاتبوو ، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له ئێران و سوریا‌و روسیا به‌شێك نه‌بوون له‌و هاوپه‌یمانێتیه.
عه‌بادی له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پێویستی به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی جیهان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی داعش كه ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقدا گرتوه ، ئه‌مه له كاتێكدایه كه چاودێره عێراقیه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له سه‌رلێشێوانی عێراق له نێوان لایه‌نی ئه‌مریكا له لایه‌ك و لایه‌نی ئێران و رووسیا له لایه‌كی تر.
رزگار كردنی ناوچه‌كه
” هه‌موو لایه‌نه‌كانی ململانێ گه‌وره‌كه‌ی ناوچه‌كه پێویستیان به رزگاركه‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباز بن له‌و جه‌نگه وێرانكه‌ره‌ی چوار ساڵه به‌رده‌وامه له سوریا و عێراق ، لێره‌وه ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا ده‌ست پێده‌كات كه ئامرازی جۆراوجۆر و كاریگه‌ری به ده‌سته‌وه‌یه كه وای لێده‌كات شایسته‌ی ئه‌وه بێت سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵه ئه‌منیه‌كان بكات بۆ پاراستنی سنوره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك له هێزه ململانێكه‌ره‌كان” ئه‌مه كۆمێنتی مازن ئه‌لزه‌یدی شاره‌زای بواری رۆهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته، له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌كه.
زه‌یدی له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌لجه‌زیره هه‌روه‌ها وتی ، تێكه‌ڵبوونی راسته‌وخۆی رووسیا له جه‌نگی دژی داعش بۆ رزگار كردنی ناوچه‌كه و كۆتایی هێنان به‌و جه‌نگه خوێناوییه‌ی له ساڵی 2011 ه‌وه ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه ، سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌كی روون و ئاشكرای نه‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و هێزه ناوچه‌ییه‌كانی وه‌ك سعودیه.
زه‌یدی ئاماژه‌شی به‌وه دا كه نزیكبوونه‌وه‌ی روسیا بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی جیاوازه له هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كه هه‌وڵی لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كیانه سیاسییه‌كان ده‌دات و دووباره نه‌خشه‌ی جیۆسیاسی ناوچه‌كه ده‌كێشێته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه مۆسكۆ به توندی دژایه‌تی ده‌كات.
پاڵپشتی ئه‌سه‌د
لای خۆیه‌وه هیشام هاشمی شاره‌زای بواری ئه‌منی عیراقی وتی :” روسییه‌كان هه‌ر زوو وتیان كه ئه‌وان نایانه‌وێت جه‌نگ له سوریا ئه‌نجام بده‌ن ته‌نها له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه نه‌بێت كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ، به‌ڵام بوونی بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی زانیاری چوار ده‌وڵه‌ته‌كه له به‌غدا هه‌نگاوێكه به‌ره‌و دروست بوونی دوو سه‌ركردایه‌تی بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێكیان له سوریا رووسیا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و ئه‌ویتریان له عێراق به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا”.
هه‌روه‌ها بۆ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره وتیشی ، رووسیا ئامانجێكی تری له‌م بنكه‌یه‌دا هه‌یه ، ئه‌ویش تێپه‌ڕبوونی فڕۆكه بارهه‌ڵگره سه‌ربازییه‌كانی روسیا و ئێرانه و به‌ئاسمانی عێراقدا به‌ره‌و سوریا، دوای ئه‌وه‌ی عێراق كه‌وتوه‌ته پێگه‌یه‌كی ناسكه‌وه كه نایه‌وێت هیچ كام له ئه‌مریكا و ئێران تووڕه بكات، بۆیه بیانویه‌كی لۆجیكییان دۆزییه‌وه بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه به پێكهێنانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه.
مشرق عه‌باس ، نوسه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی وایده‌بێنێت كه رووسیا و چه‌ند لایه‌نێكی تر ده‌یانه‌وێت روانگه‌یه‌كی نوێ بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش له ژێر به‌ندی هاوپه‌یمانێتی رووسیا دروست بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بێت كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی وت كه روسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بانگه‌شه‌یه‌كی باشییان كرد بۆ شكستهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له سوریا و عێراق ، به ئامانجی زه‌مینه‌سازی بۆ راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان . به‌ڵام پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه ، تاچه‌ند ده‌توانێت سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه بكات بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی داعش ، كه مێژوه‌كه‌ی پێمان ده‌ڵێت جه‌نگی روسیا له ئه‌فغانستان قاعیده‌ی به‌رهه‌مهێنا.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه رووسیا میراتێكی راسته‌قینه‌ی نیه له‌م بواره‌دا كه پێمان بڵێت ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه سه‌ركردایه‌تی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه بكات ، چونكه پێشتر هاوكاری رژێمه دیكتاتۆرییه‌كانی كردوه و چه‌كی یاساغی له وڵاتی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌دا بڵاو كردوه‌ته‌وه.