نوچه‌نێت-عه‌ره‌بی جه‌دید
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌سته‌ی باڵای وه‌به‌رهێنانی عێراقی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ئاژانسی عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه كه 37 كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی بیانی عێراقیان به‌جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تی به‌های وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووه و له‌بواره كانی پیشه‌سازی و كشتووكاڵ و گه‌شتیاری و ئاوی خواردنه‌وه گرێبه‌ستیان كردبوو.
سێ له كۆمپانیاكان ئه‌مریكی، یه‌كێكیان بریتانی، شه‌شیان وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوون وئه‌وانی دیكه‌ش ئاسیایی و عه‌ره‌بی بوون.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كه وتویه‌تی سه‌ره‌ڕای دانوستانی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵیان، ئه‌و كۆمپانیایانه له بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌زنه‌بوونه‌ته‌وه و سووربوون له‌سه‌ر به‌جێهێشتنی عێراق.
ترسی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمپانیایانه تێكچوونی باری ئاساییشی به‌غدای پایته‌خت و ده‌سته‌وسانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێڕاق بووه، به‌تایبه‌ت له‌دوای رفاندنی كرێكاره توركه‌كان له یاریگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
لای خۆیه‌وه ماجد محه‌ممه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به عه‌ره‌بی جه‌دیدی وتووه كه ئێستا وه‌به‌رهێنانی عه‌ره‌بی و بیانی له عێراقدا تووشی نیمچه ئیفلیجبوون هاتووه و ئێستا ته‌نیا وه‌به‌رهێنه ناوخۆییه‌كان له‌ناو عێراق كارده‌كه‌ن.