نوچه‌نێت: تایبه‌ت
یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند, ئه‌گه‌رچی ئاسۆكان روون نین, به‌ڵام هیوایان به كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پێنج حیزبه‌كه‌یه, هۆشداری به چوار حیزبه‌كه‌ی تریش دا و وتی: “ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌ك شه‌ممه نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن و هه‌ر كۆبوونه‌وه له پێناو كۆبوونه‌وه بێت, ئه‌وا سه‌ركردایه‌تی كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات، چونكه ناكرێت ئه‌و دۆخه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت”.
دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی, له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی: “هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پێنج حیزبه‌كه به‌دی ناكه‌ین, چونكه هیچ كام له حیزبه‌كان ئه‌و ئاماده‌ییه‌یان لێ به‌دی ناكرێت, كه كه‌مێك له داواكانی خۆیان بێنه خواره‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هیوامان هه‌یه و هیوادارین بگه‌ینه ئه‌نجامێك”.
وتیشی: “ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كاندا نابینه هۆی لێكدابڕانی لایه‌نه‌كان و هه‌وڵ ده‌ده‌ین عامیلێكی خێر بین”.
یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هۆشداری به لایه‌نه سیاسییه‌كان دا و وتی: “ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه ئه‌نجامێكی باش, ئه‌وا سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌كات, چونكه ناكرێت ئه‌و دۆخه به‌و شێوه‌یه بێت و كۆبوونه‌وه ته‌نها له پێناو كۆبوونه‌وه بێت”.