پێشمەرگە بە هاوکاری ٢٥ هێرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان تواندراوە ٢٠٠ کیلۆمەتر بەرەو شارۆچکەی دوزخورماتوو پێشڕەوی بکەن

0

نوچە.نێت

 

هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەیانامەیەکدا کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەند گوندێکی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری ٢٥ هێرشی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان تواندراوە ٢٠٠ کیلۆمەتر بەرەو شارۆچکەی دوزخورماتوو پێشڕەوی بکەن.

لە بەیاننامەیەكدا ناوەندی هێزەكانی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژانی‌ رابردوودا، هێزی‌ پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر بارەگا و مۆڵگەكانی داعش لەنزیك قەزای داقوق لە باشووری كەركوك و ژمارەیەك گوندیان كۆنترۆڵ كردووەتەوە.

لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا باس لەوەكراوە ٢٥ هێرش بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە ئەنجامدراون و بێجگە لە فرۆكە جەنگییەكان، فرۆكەی بێفرۆكەوانەكانیش بەشداریان كردووە.

سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی پارێزگای ئەنبار، عەقید پاتریک ڕایدن، وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند: شەڕێکی قورس بوونی هەیە و هێزە ئەمنیەکان لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری ڕومادیدان.

ڕایدن لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەکان ڕووبەڕووی چەند گرفتێکی قورس بوونەتەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق بەڵام چەکدارانی داعش بەردەوام لەژێر فشاردا ناوچەکانیان جێدەهێڵن و لە شەڕەکاندا دەیدۆڕێنن و سەرکردەی باڵایان لیدەکوژرێت.

هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووە ئۆپراسیۆنێکیان دەست پێکرد بۆسەر چەکدارانی داعش لە دەوروبەری قەزای داقوق و توانییان بە هاوکاری هاوپەیمانان ١٣ گوند کۆنترۆڵ بکەنەوە.
Rudaw.net
Rudaw.net
pee
Rudaw.net

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com