پارەی نەوتی فرۆشراو دەبێتە موڵکی وەزارەتی دارایی

0

زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن،ئیتر پارەی نەوتی فرۆشراو بەشێوەیەکی فەڕمی دەبێتە موڵکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

بە پێی زانیارییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سبەینێ وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێك دەچێتە تورکیا بە مەبەستی کردنەوەی حسابێکی تایبەتی بانکی بۆ دانانی پارەی فرۆشراوی نەوت.

سەرچاوەکەیەك لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات باس لەوەش دەکات لە دوای کردنەوەی ئەو حسابە بانکییەوە ئیتر تەنها وەزارەتی دارایی و وەزیری دارایی و ئابووری کوردستان دەتوانن مامەڵە بە پارەی نەوتی فرۆشراوی کوردستانەوە بکەن.

هۆکاری کێشەی دوا کەوتنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە پارەی نەوتی فرۆشراو دەچووە سەر حسبای بانکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و تا ئەو بڕە پارەیە دەگوازرایەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری کاتی دەویست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com