بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی له‌ پۆسته‌كه‌یدا ئه‌مریكا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئینزار ده‌كات

0

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، ئه‌مریكا ئینزاری به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوه‌ و پێراگه‌یاندوون، به‌لای ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریگه‌ره‌ و ده‌بێت له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئاگادار له‌ كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌كه‌ی شه‌وی 18/8/2015 به‌ نوچه‌نێتی راگه‌یاند، كه‌ بریت مه‌كگورك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ چه‌ند پرسیارێك ئیحراج كرد، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و وتی: مه‌كگورك لێپرسین له‌م دۆخه‌دا كه‌ شه‌ڕ یه‌خه‌ی پێگرتوون، بۆ وڵاتەکەی خۆتان تێکدەدەن و ناگه‌ن بەرێککەوتن، بۆچی متمامانەتان بەیەکدی نییە”، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌و پرسیارانه‌ بۆ ئێمه‌ مایه‌ی ئیحراجی بوو و وه‌ڵامێكی وامان پێنه‌بوو كه‌ بیده‌ینه‌وه”.

به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ راشكاوی پێیوتوون، كه‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بارزانییدایه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا، وتی:”نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا پێوتین ئێوه‌ ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون، ئێمه‌ ناتوانین رای گشتی ئه‌مریكا رازی بكه‌ین بۆ به‌رده‌میدانی هاوكارییه‌كانمان له‌ شه‌ڕی داعشدا، به‌لای ئه‌مریكاوه‌ بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریگه‌ره‌ و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ پۆسته‌كه‌یدا قبوڵ ناكه‌ین”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: “قسه‌كانی ئه‌مریكا هه‌مان ئه‌و قسانه‌ بوون كه‌ شه‌وێك به‌ر له‌ به‌شداری كردنی كورد له‌ كابینه‌كه‌ی عه‌بادی پێیانڕاگه‌یاندین، ئه‌و شه‌وه‌ له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵایش به‌ ئاشكرا پێیانوتین كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بارزانیدان و لادانی له‌ پۆسته‌كه‌ی قبوڵ ناكه‌ن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com