سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، به‌هۆی چاكسازییه‌كانی عه‌بادییه‌وه‌ داوای كشانه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌كات

0

 نوچه‌نێت: تایبه‌ت

 دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، عه‌بادی له‌ چاكسازییه‌كانیدا پرسی به‌ كه‌س نه‌كردووه و تاكڕه‌وانه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌، وتیشی: “كورد یان ده‌بێت كاریگه‌ری هه‌بێت نه‌هڵێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی عه‌بادی سه‌ربگرێت، یان ده‌بێت بكشێته‌وه‌ و له‌و ده‌وڵه‌ته‌ جیاببێته‌وه‌”.

 له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، چاكسازییه‌كانی عه‌بادی نابێت قبوڵ بكرێن و بۆ كورد مه‌ترسیدارن، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و وتی: “پێشێلكردنی به‌شداری كوردی تێدایه‌ له‌ قه‌راری سیاسی و ئیداره‌ی حوكمی وڵاتدا، عه‌بادی حسابی بۆ هیچ كه‌سێك نه‌كردووه‌، سه‌رۆك كۆمار كورده‌، جێگره‌كانی لابردوون كه‌چی هیچ پرسێكی پێنه‌كردووه‌ و له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بیستوویه‌تی، ئه‌مه‌ مانای وایه‌ نه‌خوێندنه‌وه‌ی كورده‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسییدا، ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه‌ لای بردوون سێیان كوردن، تا ئێستا هیچ پرسێكی به‌ ئێمه‌ومانان نه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌ووه‌زیرانه‌ سه‌ر به‌ ئێمه‌ن، واته‌ نه‌ حیساب بۆ فراكسیۆن ده‌كات نه‌بۆ سه‌رۆك كۆمار نه‌بۆ حیزبه‌كان و نه‌بۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش كه‌ كورده‌، ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یانه‌وێت به‌ زۆرینه‌ی تائیفی خۆیان ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن”.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌ باڵاكانی عێراقی به‌ مه‌ترسیداری وه‌سف كرد بۆ كورد، له‌و باره‌وه‌ وتی: “ئه‌گه‌ر وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌كانی لێلاببه‌یت، ده‌مێنێته‌وه‌ موردیرعام و راوێژكاره‌كان، ئه‌گه‌ر موچه‌یه‌كی وه‌هایان نه‌درێتێ كه‌ شایسته‌ بێت و بتوانن پێی بژین، ئه‌وه‌ به‌جێیده‌هێڵن ئه‌مه‌یش زیانه‌ بۆ كورد، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بژی، ده‌بێت شوقه‌یه‌ك به‌ سێ ملیۆن دینار بگرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه‌ نه‌كات، كه‌ بتوانێت جوان پێی بژی، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌ته‌كان خاڵی ده‌بن له‌ توانا كوردییه‌كان، ئه‌مه‌ مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ رایگریت، چونكه‌ ناكرێت هه‌رشتێك به‌ناوی چاكسازییه‌وه‌ بوو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه‌ ئه‌و خۆی كێشه‌ نیه‌ ئه‌ندامه‌كانی خۆی له‌ به‌غدا ده‌ژین و موچه‌ی باشیان هه‌یه‌، له‌ولایشه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و كێشه‌ی خۆیان خۆیان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كورد چی بكه‌ن ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌یان به‌شی كرێ خانوویه‌ك نه‌كات”.

وتیشی: “ده‌بێت كورد كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازییانه‌ هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری نه‌بوو یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت بڕیاربدات كه‌ له‌و حكومه‌ته‌ جیا ببێته‌وه‌، یان ئه‌گه‌ر بییه‌وێت شه‌ریك بێت و له‌و حكومه‌ته‌ بمێنێته‌وه‌، ده‌بێت رێگر بن و نه‌هێڵن ئه‌و كاره‌ی عه‌بادی سه‌ر بگرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com