نوچه‌نێت: سه‌نگه‌ر سالار
به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیل كه له زیندانه‌كانی داعشدا بوون، هه‌ڵهاتوون و تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌وه خاكی كوردستان، به‌ڵام ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، تا ئێستا له راستی و درووستی ئه‌و زانیارییانه دڵنیانین.
له لێدوانێكی رۆ ژنامهنووسیدا، غه‌یاس سورچی وتهبی ژَی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رله به‌یانی رۆ ژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی (25/8/2015) ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای عێراقی كه لای داعش دیل بوون، له زیندانێكی داعش هه‌ڵهاتوون، به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، هه‌ڵهاتی ئه‌و دیلانه له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه بووه، كه له‌لایه‌ن گروپێك گه‌نجی نه‌ناسراو كراوه‌ته سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌كی داعش له گه‌ڕه‌كی حه‌ی موههندیسنی شاری موسڵ، گروپه نه‌ناسراوه‌كه ناویان له خۆیان ناوه (گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆ) و تێكڕای پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یان كوشتوون و دیله‌كانیان ئازاد كردوون، به‌ڵام تا ئێستا دیله‌كان نه‌یانتوانیوه خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێبوار محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه ئه‌وانیش ئه‌و زانیارییانه‌یان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌وه ته‌نها ده‌نگۆیه و تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه هێشتا به ته‌واوی له راستی و درووستی زانیارییه‌كان دڵنیا نین”.