ئەندامێكی شاندی یەكێتی: ئومێدێك هەیە چوارشەممە بگەینە ئەنجامێك

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، بۆ تاوتوێ‌ كردنی هەندێك بابەتی نوێ‌ كە هاتوونەتە پێشەوە، شاندی پێنج حیزبەكە چاوەڕێی كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە دەكەن، وتیشی: “ئومێدێك هەیە كە بگەینە ئەنجامێك”.

.
لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند، شاندی پێنج حیزبەكە چاوەڕێی كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە دەكەن، كە لە شاری هەولێر ساز دەكرێت”.

ئەسەسەرد پێی وایە بەهۆی هاتنە پێشی هەندێک پرسی تازەوە ئەگەر هەیە ڕۆژی چوارشەممە پێشکەوتنێك بەدەست بهێنرێت و ڕایگەیاند: “هەندێك بابەتی تازە هاتوونەتە پێش كە لەوێوی تاوتوێیان دەكەین، بۆیە ئەگەر لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە بتوانین پێشكەوتنێك بە دەست بهێنین، ئەوە پێشكەوتنەكان بەردەوام دەبن، ئەگەر نەتوانین پێشكەوتن بە دەست بهێنین ئەوە زەحمەتە بتوانین بەردەوام بین”.

ئەسەسەرد گەشبین بوو بەو كۆبوونەوەیە و وتی: “ئومێدێك هەیە كە لە رۆژی چوارششەمە بگەینە ئەنجامێك”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com