گۆڕان بۆ یه‌كگرتوو: بێجورئه‌ت و مونافیق ده‌رچوون

0

33 (2)نوچه‌نێت: تایبه‌ت

ئه‌نوه‌ر قادر په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ڵامی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، هێزێكی ترسنۆك و بێجورئه‌ت بوون، ئه‌وان خه‌ڵكی كوردستانیان له‌ كاتی هه‌ڵباردنه‌كاندا چه‌واشه‌ كرد، به‌ڵام له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ری خۆیان و خه‌ڵكی كوردستان راستگۆ نه‌بوون و مونافیق ده‌رچوون”.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌كی ئه‌نوه‌ر قادر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان، له‌ دوا ژماره‌ی گۆڤاری لڤیندا، نیگه‌رانی لای یه‌كگرتووی ئیسلامی درووست كرد، چونكه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ “خیانه‌تكار”، تۆمه‌تبار كردبوو، ئه‌مه‌یش وای له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد، كه‌له‌سه‌ر ئاستی باڵا وه‌ڵامی بداته‌وه‌، ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی له‌ وه‌ڵامێكدا بۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان نووسیویه‌تی: “هەزاران ئەندامی (زیندانی و بێ بەش و بێحورمەتی و سوكایەتی) یان پێكراوە لەسەردەستی هەندێك گۆڕانخواز كە لەگەڵ تۆدا هاوكارن و لافی چاكسازی و دیموكراسیشمان بەسەرەوە لێدەدەن و بەشدارێكی كارابوون لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و چەوساندنەوە و گەندەڵی لەم هەرێمەدا”.
هه‌ڵه‌دنی نووسیویشیه‌تی: “خیانەت ئەوەیە خۆت لێبگۆڕێت، ئاخر چیت لە ئێمەزیاتر كردوە، هەموو خەڵكی كوردستان دەزانێت كە ئەگەر یەكگرتوو (نیسابی 23 ی حوزەیران) و (نیسابی لیژنەی یاسایی) (نیسابی واژۆی لیژنەی یاسایی) تەواو نەكردایە كۆبونەوەی نائاسایی لە دایك نەدەبوو”.
له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌نوه‌ر قادر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان، وه‌ڵامی توندی ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌داته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌وان “خیانه‌ت”یان كردووه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان توندتر دواو و وتی:”ئه‌وان به‌ ناوی ئیسلامه‌وه‌ خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، هێزێكی ترسنۆك و بێجورئه‌ت بوون، ئه‌وان خه‌ڵكی كوردستانیان له‌ كاتی هه‌ڵباردنه‌كاندا چه‌واشه‌ كرد، به‌ڵام له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ری خۆیان و خه‌ڵكی كوردستان راستگۆ نه‌بوون و مونافیق ده‌رچوون”، وتیشی: “من تا ئێستا له‌ هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی و كاری په‌رله‌مانی پابه‌ند بووم، به‌ڵام ئه‌و له‌ زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌عاتێك زیاتر دوا كه‌وتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لینه‌ی یاسایی له‌سه‌ر هه‌موواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌عدی داوه‌ كه‌ ئیمزا بكات، دواتر هه‌مووانی دواده‌خست و موماته‌ڵه‌ی ده‌كرد”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com