نزیکەى ٥٠ سەربازى ئاشتى پارێزى فینلاندى لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دەست دەکەن بە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە

0

نوچە.نێت

لە ئێستادا ١٧ ئەندامى ئەو تیمە گەیشتوونەتە هەرێمى کوردستان و بەشدارى دەکەن لە ئەرکى مەشق و ڕاهێنانەکان بە سەرپەرشتى ئەمریکا و ڕۆژى هەینى ٣٠ ڕاوێژکاری تریش دەگەنە هەرێمى کوردستان.

پێترى هولکۆ سەرۆکى ئۆپراسیۆنەکانى تیمەکە بە دەزگاى بڵاوکردنەوەى فینلاندى ڕاگەیاندووە، ئامانجى ڕاهێنانەکانیان گەشەپێدانى تواناى جەنگى هێزەکانى پێشمەرگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى چەکدارانى داعش.

 

ئەو هێزەى فینلاند بۆماوەى یەک ساڵ لە هەرێمى کوردستان دەمێننەوە، لەدواى شەش مانگ ئەم گروپە دەگەڕێتەوە بۆ فینلاند و گروپێکى ترى فینلاندى ئەرکى مەشق و ڕاهێنانى هێزەکانى پێشمەرگە دەگرێتە ئەستۆ

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com