فەرماندەیەکی پێشمەرگە شەهید دەبێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند،بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چینراو بەرپرسی ژووری جموجۆڵی لیوای شەشی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە شەهید بوو.

نەقیب رێکەوت محەممەد، گوتەبێژی لیوای 12ی وەزارەتی پێشمەرگە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند”کاژێر 10:30 خولەکی ئەمڕؤ یەکشەممە 21-6-2015 بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چینراو موقەدەم بەکر خدر، بەرپرسی ژووری جموجۆڵی لیوای شەشی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە شەهید بووەو، ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی ملازمی دووەم بریندار بووە”.

وتیشی”تەقینەوەی بۆمبەکە لە کاتێکدا بووە کە ئەو فەرماندەیە و چەند ئەفسەر و پێشمەرگەیەکی دیکە لە نزیک پردی زەرگە کە 35کم لە شارۆچکەی خورماتووەوە دوورە، سەرقاڵی پووچەڵکردنەوەی بۆمبە چێنراوەکانی داعش بوون”.

موقەدەم بەکر خدر لەدایکبووی گرتکی سەر بە ناحیەی سەنگەسەرە و دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕینە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com