ئۆباما فەرمانی کرد زووترین کات چەک و کەلوپەلی سەربازی پێویست ڕەوانە بکرێت بۆ سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و چەکداری عەشایەرەکان

0

 

نوچە.نێت

کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانی کردووە بە زووترین کات چەک و کەلوپەلی سەربازی پێویست ڕەوانە بکرێت بۆ سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و چەکداری عەشایەرەکان بکرێت.


لەلایەکی ترەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئۆباما بڕیاریداوە ٤٥٠ سەربازی ئەمریکی ڕەوانەی عێراق بکات و لە بنکەیەکی سەربازی لە نزیگ پارێزگای ئەنبار جێگری بکرێن .

کۆشکی سپی ڕوونیکردووەتەوە ئامانج لە ناردنی ئەو هێزانە ئەنجامدانی ڕاهینان و ڕاوێژە بە سوپای عێراق، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر ڕووبەڕووی ڕێکخراوی داعش ببنەوە.

لە ئیستادا سێ هەزار و ١٠٠ ڕاوێژکار و ڕاهێنەری سەربازیی ئەمریکا بوونیان هەیە و ڕەخنەیەکى زۆر دەگیرێت کە ئەو ڕێژەیە بەس نییە بۆ دروستکردنى گۆڕانکارى بەرچاو لە سوپاى عێراقدا.

دووشەممەى ڕابردوو و لە پەراوێزى کۆبوونەوەى حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەى بەوەکرد، ستراتیژى ئەمریکا لە عێراق تۆکمە نییە لە مەشقپێکردنی سوپاى عێراقدا.

دواى کەوتنى ئەنبار، دەسەڵاتدارانى ئەمریکا ڕەخنەى زۆریان لە سوپاى عێراق گرت و لەو کاتەشەوە واشنتۆنیش پەلەى کردووە لە هاوکاریکردن و ناردنى چەک بۆ هێزە عێراقییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com