سوریا گرژییەکان دەخاتە ئەستۆی کۆمەڵە گروپێکی چەکدار کە لەلایەن ناتۆوە راهێنراون
نوچەنێت/ ئاژانسەکان
بەپێی زانیاری ئاژانسە هەواڵییەکان، ئەمڕۆش گرژییە ناوخۆییەکانی سوریا بەردەوامی هەبووە و بەهۆیەوە کوژران و برینداربونی لێکەوتۆتەوە، کارناسێکی سوریاش رایگەیاندووە حکومەتی وڵاتەکەی زانیاری تەواوی لەبەردەستدایە، گرژییەکانی سوریا پەیوەندی بە کۆمەڵە چەکدارێکەوە هەیە، کە لەلایەن هێزەکانی ناتۆوە راهێنراون.
هەر لەو بارەیەوە رادیۆی کوردی ئێران لەهەواڵێکدا دەڵێت، تالیب ئیبراهیم کارناسی سووری ڕایگه‌یاندووە”هه‌ندێ زانیاری جێی بڕوا له به‌رده‌ستدایه که نیشان ده‌دات ڕێکخراوی په‌یمانی ئاتلانتیکی باکوور(ناتۆ) گرووپه چه‌کداره‌کان بۆ ئاژاوه‌گێڕی له سووریا ڕاده‌هێنێت”.
ئەو کارناسە سورییە وتوشیەتی”سووریا متمانه‌ی به هه‌ڵوێسته درووسته‌کانی خۆی هه‌یه و خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵک سه‌رکوت ناکات، به‌ڵام ڕێکخراوه‌گه‌لی چه‌کداری زۆر به‌هێز هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه، که له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕاهێنراون و به که‌ڵک وه‌رگرتنی ناله‌بار له‌و ئاڵۆزییانه دژ به ده‌وڵه‌تی سووریا شه‌ڕ ده‌که‌ن”.
ئیبراهیم دەشڵێت”به‌شێک له‌م ڕاهێنانانه له‌ئه‌ستۆی هێزه‌کانی ناتۆ و گرووپی ناسراو به “دێلتا”یه که له‌م باره‌وه زانیاری جێ بڕوامان له به‌ر ده‌ستدایە، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه سووریا تووشی شه‌ڕێکی دڕندانه بووه و هه‌ندێ ڕووداوی خوێنین و دڵته‌زێن و بێ وێنه له مێژوویدا، ئێستا له‌م وڵاته‌دا دێته ئاراوه”.
هەروەها تەئکیدیشی لەوە کردۆتەوە”سووریا باش ئه‌وه ده‌زانێ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نگی ئه‌رێنی نادات به پێشنووسی بڕیارنامه‌یه‌ک که هه‌ندێ وڵاتی ڕۆژاوایی بڕیاره دژ به سووریا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا بیهێننه ئاراوه، چوونکه گه‌روابێ ئه‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزه ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ و هه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی که لیبیا گرتوویه به‌ر ده‌پێوێت”.
هەر لەو سەروبەندەدا ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، کە سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی، لەلایەن هێزێكی زۆری سوپای سوریاوە، گوند‌و ناوچه‌كانی شاری جسرالشغور كۆنترۆڵ كراوه، وەک سوپاش رایگەیاندووە، بەدوای ئه‌و چه‌كدارانه‌وەن کە دەستیان هەبووە له‌كوشتنی 120 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریادا.
بەڵام ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا، وتویەتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌شـکری کرداری سه‌ربازی ده‌سـتپـێکردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ شـارۆچکه‌ی جسر ئه‌لشوغور له باکور و له‌سه‌ر سـنووری تورکیا.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاندووە، حکومه‌ت ئه‌م کرداره‌ی ده‌سـتپـێـکرد بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی شـارۆچکه‌که وه‌ده‌سـتبهێنێته‌وه له‌سه‌ر داوای دانیشـتوانی که داوایان له له‌شـکر کردبوو تاقمی چه‌کدار ده‌سـتگیربکات ئه‌وانه‌ی حکومه‌ت ده‌ڵێت پـێشـترێـکی ئه‌م هه‌فته‌یه 120 هێزی ئاسایشیـیان کوشـتبوو.
هەر لەو بارەیەوە رادیۆی دەنگی ئەمریا دەڵێت دانیشـتوانی شـار پـێشـتر گوتوبوویان، سه‌ربازانی وه‌فادار به حکومه‌ت په‌لاماری ئه‌و هێزانه‌یان دابوو که له ڕیزی له‌شـکر هاتبوونه ده‌رێ، یانیش ئاماده نه‌بوون ته‌قه له مه‌دەنیـیه‌کان بکه‌ن، دوابه‌دوای خۆپـیشـاندانی دیموکراسیخوازانه له شـاره‌که که له هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو
بەهۆی چونی هێزەکانی سوپاسی سوریاش بۆ ئەو ناوچانە، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا ئاوارە بوون و له لایه‌ن توركیاوە له كه‌مپەکانی سه‌رسنور جێکراونەتەوە.
هەر لەبارەی کێشەکانی ناوخۆی سوریاوە رادیۆی دەنگی ئەمریکا، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە خه‌باتکاران ده‌ڵێن، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌کی قابونی دیمه‌شق خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره سـازکراوه و هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان لێـکردوون و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون. له گوندی بوسرا ئه‌لحه‌ریر له هه‌رێمی ده‌رعا نزیکه‌ی هه‌زار که‌س بۆ خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت گردبوونه‌وه و هێزه‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان لێـکردوون و 2 که‌س کوژراوه. ئه‌وان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له ناو ئۆتۆمبیلێـکه‌وه ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه. هه‌رچه‌نده ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت له ڕاپـۆرتێـکیدا ڕایگه‌یاند چه‌کداران ته‌قه‌یان له ئه‌ندامێـکی هێزی ئاسایش کردبوو و کوشـتوویانه. ڕاپـۆرته‌که‌ی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌ت باسی کوشتنی مه‌ده‌نی نه‌کردووە.
کۆمه‌ڵانی مافه‌کانی مرۆڤیش ده‌ڵێن بەلای که‌مەوە 1100 که‌س له سه‌رکوتکردنه‌کانی سوریادا کوژراون و 10 هه‌زار که‌سیش ده‌سـتگیرکراون له‌و کاتەوەی خۆپـیشـاندانه‌کان ده‌سـتپـێـکردووە.