200 ئه‌فسه‌ری‌ فه‌ره‌نسا مه‌شق به‌ هێزه‌كانی‌ عیراق ده‌كه‌ن

0

نوچە.نیت

 

مارك باریتی‌ باڵێوزی‌ فه‌ره‌نسا له‌ عیراق رایگه‌یاند، 200 ئه‌فسه‌ری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌شداریی‌ له‌ مه‌شقپێكردنی‌ هێزه‌كانی‌ عیراقدا ده‌كه‌ن.
بارتی‌ له‌ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ فارس برێفكانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ رۆژنامه‌وانانی‌ راگه‌یاند: “200 ئه‌فسه‌ری‌ فه‌ره‌نسا مه‌شق به‌ هێزه‌كانی‌ عیراق ده‌كه‌ن و له‌ بواری‌ هه‌واڵگریشدا یارمه‌تی‌ عیراق ده‌ده‌ن”.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ له‌ زاری‌ باڵێوزی‌ فه‌ره‌نساوه‌ له‌ به‌غدا، بڵاویكرده‌وه‌: “له‌ ساڵی‌ رابردوودا فه‌ره‌نسا شه‌ش ملیۆن یورۆی‌ وه‌ك هاوكاریی‌ مرۆیی‌ بۆ ئاواره‌كان، پێشكه‌ش به‌ عیراق كردووه‌ و ئه‌و هاوكاریانه‌ش له‌مساڵدا به‌رده‌وام ده‌بن”.

به‌ وته‌ی‌ مارك باریتی‌: “له‌ئێستادا نۆ فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ جۆری‌ (راڤال) و شه‌ش فڕۆكه‌ی‌ تری‌ جۆری‌ (میراج)، به‌شداریی‌ له‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌دا ده‌كه‌ن كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ دژی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش له‌ عیراق، ئه‌نجام ده‌درێن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com