نوچە.نیت
به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، ته‌رمی دوو شه‌هیدی پێشمه‌رگه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌خاك سپێردران، كه‌سوكاره‌كه‌نیشیان ده‌ڵێن: سه‌ربه‌رزن به‌وه‌ی، ڕۆڵه‌كانیان له‌پێناو خاك و خه‌ڵكی كوردستاندا شه‌هید بوون و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه چۆڵ نه‌كه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت: تائێستا 50 پێشمه‌رگه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا، شه‌هید بوون و زیاتر له 100 پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون. به به‌شداریی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و كه‌سوكاری شه‌هیدان، له گۆڕستانه‌كانی گوڵان و عه‌بابه‌یلێ له هه‌ڵه‌بجه، ته‌رمی دوو پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید به‌ناوه‌كانی (سامان ئیبراهیم و ئه‌یوب هادی) كه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی داعش له قه‌زای داقوق، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه شه‌هید ببون به خاكسپێردران. كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن: شانازیی به ڕۆڵه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌پێناو خاك و خه‌ڵكی كوردستاندا شه‌هید بوون و به‌ڵینیش ده‌ده‌ن سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه چۆڵ نه‌كه‌ن و هه‌میشه پشتیوانی پێشمه‌رگه بن. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای ده‌كات، تائێستا 50 پێشمه‌رگه‌ی خه‌ڵكی سنوری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و سه‌یدسادق، شه‌هید بوون و زیاتر له 100 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له 150 پێشمه‌رگه‌ی سنوری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور و سه‌یدسادق له‌به‌ره‌كانی به‌رگری له خاكی كوردستان شه‌هیدو برینداربوون، زیاتر له 4000 گه‌نجی دیكه‌یان، له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش‌دا، له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان دژ به تیرۆرستانی داعش.