هونەرمەندان لە بەرەكانی شەڕ ئاهەنگ بۆ پێشمەرگە سازدەكەن

0

نوچه‌ نێت.rudaw

وا بڕیارە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە و بە بەشداری ژمارەیەك هونەرمەند، لە بەرەكانی شەڕ ئاهەنگێك بۆ پێشمەرگەكان سازبكرێت.

فەرهاد تۆفیق، جێگری سەرۆكی لیژنەی (راگەیاندن و هونەر و رۆشنبیری و پاراستنی شوێنەوارەكان) لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، كە بڕیار وایە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، كۆمەڵێك هونەرمەندی خۆبەخش بە هاوكاری لیژنەكەیان لە بەرەكانی شەڕ ئاهەنگێك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە سازبكەن.

پێشتریش بڕیاردرا كە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، ئەمساڵ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە شاری سلێمانی لە ژێر ناوی (نەورۆزی بەرگری) بەشێوەیەكی خۆبەخش ساز بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com