نوچه نێت
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌یه‌كى عێراقى ئاشكراى ده‌كات كه داعش بۆ رێگری كردن له پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه پردى داقوق له‌باشوور كه‌ركوك ده‌ته‌قێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌وه بڵاوى كردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌به‌ره‌به‌یاندا داعش پردێكى ته‌قاندۆته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه بكات. روونیشى كردۆته‌وه كه ئه‌و پرده ده‌كه‌وێته رۆژئاواى قه‌زاى داقوق گونده‌كانى عه‌بى سه‌راى و بانشاغ به‌یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ى پێشمه‌رگه دڵنیابوونى پێشمه‌رگه له‌سه‌ركه‌وتن نیشانداوه و ئاماژه‌ى به‌وه كردووه. كه داعش ئێستا له‌و ناوچه‌یه‌دا شپڕزه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاریكارى هێزه‌كانى خۆى پێ ناگات.
بۆ رێگرى له‌پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه داعش پردێك ده‌ته‌قێنێته‌وه
0
Share.