پێشمەرگە لە كەركووك سێ كۆمەڵگە و 10 گوندی كۆنترۆڵ كردەوە

0

نوچەنێت.رووداو:

لە بەردەوامی هێرشەکانی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سنووری کەرکووک، سێ کۆمەڵگە و 10 گوندی دیکە کۆنترۆڵکرانەوە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:” کۆمەڵگەکانی قادسیە، یەرمووک و شەهید لەگەڵ 10 گوندی دیکە کۆنترۆڵکراونەتەوە، ئێستا پێشمەرگە بازگەی شارەدێی بەشیریشی کۆنترۆڵکردووەتەوە”.

سەرحەد قادر دەڵێت”لە هێرشەکاندا دەیان چەکداری داعش کوژراون و دەیان ئۆتۆمبێلیان تێکشکێنراون، پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگەش بەردەوامی هەیە”. بە گوتەی سەرحەد، خەڵکی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بە چەپڵەڕێزان پێشوازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.

سەبارەت بە رۆڵی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە هێرشەكاندا، سەرحەد قادر دەڵێت:” بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە، بەڵام هیچ بۆردوومانێكیان نەكردووە، تاوەکو ئێستا داعش بەرگرییەکی وەهای نەکردووە پێویستمان بە بۆردوومانی ئاسمانی هەبێت”.

هاوكات جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزی 70ی پێشمەرگە بە رووداوی گوت كە پێشمەرگە لە چوارەم رۆژی هێرشەكەیدا پێشڕەوی باشی كردووە و لە پێشڕەویكردنیش بەردەوامە، بەجۆرێك هەر شوێنێكیان بووێت دەتوانن بچنە ناویەوە و كۆنترۆڵی بكەن.

فەرماندەی هێزی 70ی پێشمەرگە گوتیشی:” چەكدارانی داعش ورەیان رووخاوە، ئەوانەی بەرگریش دەكەن رێگەی هەڵاتنیان نییە بۆیە شەڕدەكەن”. سەبارەت بە پارێزگاریكردن لە خەڵكی ناوچەكەش گوتی:” رێگەنادەین هیچ زیانێك بەر خەڵكی ناوچەكە بكەوێت و وەك خەڵكی هەرێمی كوردستان پارێزگارییان لێدەكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com