پەڕلەمانتارێکی گۆڕان: بەختیار عەلی و ئاراس فەتاح هۆکاری بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندانەکان بوون
نوچەنێت
ئەمشەو لەکەناڵی نالیا پەڕلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان، گەڕانەوەو لێدوانەکانی بەختیارعەلی و ئاراس فەتاحی بەیەکێک لە هۆکاری بڵاوەکردنی خۆپیشاندانەکان زانی و رایگەیاند، ئەوان لێدوانیان داوەو وتیانە زه‌مینه‌ی كوردستان پێنه‌گه‌یشتووه بۆ خۆپێشاندان بەڵام ئەوان “كه فه‌توای ئاوا ده‌ده‌ن دەبوو بزانن كاریگه‌ریه سلبیه‌كانی له‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵك چییه”.
ئه‌م شه‌و له‌كاتژمێر 8ی ئێواره له به‌رنامه‌ی( به‌ڕاشكاوی) كه‌ناڵیی nrt رووبه‌ڕوو هه‌رجاره‌و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و رۆشنبیری به‌سه‌رده‌كاته‌وه (سه‌ردار عه‌بدوڵا) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ر لیستی گۆڕانی كرده میوانی به‌رنامه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌زعی سیاسیی كوردستان و به‌دیاریكراویش رانه‌گه‌یاندنی پشتیوانی راسته‌وخۆی بزووتنه‌وه‌کەی بۆ خۆپێشانده‌رانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری. له‌ناوه‌ڕاستی به‌رنامه‌كه‌دا، سه‌ردار عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك هۆكار كرد كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆتاییان پێ بێت، یه‌كێك له‌و هۆكارانه كه به فاكته‌رێكی كاریگه‌ریدا دانا گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو رۆشنبیر‌و نووسه‌ری تاراوگه نیشن و ستافی گۆڤاری ره‌هه‌ند (به‌ختیار عه‌لی و ئاراس فەتاح)بوو.
سه‌ردار عه‌بدوڵا وتی:”هاتنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆشنبیره هاتنه‌وه‌و لێدوانه‌كانیشیان هه‌ڵه‌بوو”. له‌وكاته‌دا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه قسه‌كانی به عه‌بدوڵا بڕی و پرسیاریكرد، به دیاریكراوی مه‌به‌ستی ئه‌م چه‌ند رۆشنبیره كێیه؟ سه‌ردار عه‌بدوڵاش وتی” من مه‌به‌ستم كاك به‌ختیار عه‌لی و كاك ئاراس فه‌تاحه..كه من رێزێكی زۆر زۆرم بۆیان هه‌یه، به‌ڵام نابێت پێمانوابێت ئه‌وان مه‌عسومن له‌هه‌ڵه چونكه ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه”. سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت:” ئه‌وان له ته‌سریحێكیاندا وتیان:”زه‌مینه‌ی كوردستان پێنه‌گه‌یشتووه بۆ خۆپێشاندان”..بۆخاتری خوا، تۆ ئیستینادت له‌سه‌ر چ داتا‌و نه‌زه‌ریه‌یه‌ك و معتیاتێك له‌سه‌ر ئه‌رزكردو قه‌رارت دا..؟! كه له تونس له محمد بو عزیزیه‌درا هه‌موو عاله‌م ئه‌یوت عه‌ره‌ب هه‌ڵناستێ”.
سه‌ردار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت:” ته‌ئسیری ئه‌م ته‌سرحانه له‌وه‌دایه كه له میدیادا بڵاوده‌بێته‌وه‌و گه‌نجانێكی زۆریش له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ودان و باوه‌ڕده‌كه‌ن كه زه‌مینه له‌بار نییه، له‌كاتێكدا ئه‌وه میلله‌ته بڕیار له گه‌یینی زه‌مینه ئه‌دات نه‌ك ئه‌و رۆشنبیر‌و یان ئه‌و سه‌ركرده‌یه. ختوڕه‌تی ئه‌م لێدوانانه له‌وه‌شدایه كه به‌شێك له سه‌ركرده‌كان كه له‌ژێر ته‌ئسیری ئه‌م براده‌رانه‌دان، بۆیه كه فه‌توای ئاوا ده‌ده‌ی پێویسته بزانیت كاریگه‌ریه سلبیه‌كانی له‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵك چییه”.
شایانی باسه به‌ختیار عه‌لی له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كان له لێدوانێكدا وتبووی” “ئایا ئێمه ده‌مانه‌وێ ته‌نها سه‌رۆكێك بگۆڕین یان سیسته‌مێكی سیاسیش له‌پاڵیا بگۆڕین؟ تا ئێستا هه‌ستده‌كه‌م خۆپیشاندانه‌كان له‌سنووری حه‌ماسه‌تێكی كاتی تێنه‌په‌ڕیون، ئه‌وانه‌ی رێكخه‌ری خۆپیشاندانن مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی سیاسییه” هه‌ربۆیه هه‌ردوو نووسه‌ر ئێواره4/4له‌ر ێگه‌ی فڕۆكه خانه‌ی سلێمانیه‌وه گه‌ڕانه‌وه ئه‌ڵمانیا، له‌وكاته‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار دروست بوو كه ئایابۆچی ئه‌وان خۆپێشاندانیان به‌جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه له مژه‌ده‌كانی بێ ئومێدبوون یان هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسیه‌كان، یاخود ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتێكی ئارام و ناو ماڵ و خێزانه‌كانی خۆیان.. له‌م ئێواره‌یه‌دا سه‌ردار عه‌بدوڵا بۆیه‌كه‌مجار رای خۆی وه‌كو كه‌سێكی دیاری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌م دوو رۆشنبیره گوت.