وه‌زیری په‌روه‌رده: هه‌ر مامۆستایه‌ك توندوتیژی به‌رانبه‌ر به قوتابییان بكات، هیچ چاوپۆشییهك نایگرێته‌وه
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سبه‌ینێ راپۆرتی په‌روه‌رده‌یی له‌باره‌ی سزادانی قوتابییه منداڵه سزادراوهكهیان پێده‌گات و ده‌یده‌نه به‌شی یاسایی، وتیشی “هه‌ر مامۆستایه‌ك توندوتیژی به‌رانبه‌ر به قوتابییان بكات، هیچ چاوپۆشییهك نایگرێته‌وه”.
سه‌فین دزه‌یی له باره‌ی بوونی ئه‌و سزادانه ده‌روونییانه‌ی كه له قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، وتی “ئه‌و جۆره رووداوانه پێشتر بووه و ئێستاش هه‌یه و له داهاتووشدا هه‌یه، گره‌نتی ئه‌وه‌ش نادرێت كه دووباره نه‌بێته‌وه، چونكه له كوردستاندا یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار قوتابی و نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار مامۆستا هه‌یه، حاڵه‌تێكی وا هه‌ر رووده‌دات، به‌ڵام یه‌ك حاڵه‌تیش روو بدات هه‌ر زۆره و مایه‌ی قبوڵ نیه و رێ و شوێنی یاسایی ده‌گیرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ك كه به‌و كاره هه‌ستێت”، وتیشی “پێشتریش حاڵه‌تی وا زۆر بووه، وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده ئیجرائاتی وه‌رگرتووه، داوا له په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌م كه ئه‌و رووداوه‌ی لێ روویداوه، تهحیقیق بكات و راپۆرتی خۆیمان بۆ بنێرێت، بڕیاره سبه‌ینێ راپۆرتهكهشمان پێبگات، ئێمه‌ش سه‌یری راپۆرته‌كه ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه به‌شی یاسایی و به‌پێی رێنماییه‌كانی په‌روه‌رده ئیجرائاتی پێویست وه‌رده‌گرین”.
سه‌باره‌ت به‌و ئیجرائاتانه‌ش كه له به‌رابنه‌ر ئه‌و مامۆستایه ده‌گیرێته‌به‌ر، وه‌زیری په‌روه‌رده وتی “كۆمه‌ڵێك ئیجرائاتی ئیداری هه‌یه، كه دیگرینه به‌ر له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و مامۆستایه، ئه‌ویش به‌پێی پێشنیاره‌كانی به‌شی یاسایی ده‌بێت”، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه چاوپۆشی ناكرێت، وتی “ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توندوتیژی به‌رانبه‌ر به قوتابییان ده‌كه‌ن، هیچ چاوپۆشییهك نایانگرێته‌وه”.
بۆ بینینی ئەو ڤیدیۆی کە مامۆستاکەی ئەشکەنجەی دەرونی قوتابیەک دەدات کلیک لەسەو وێنەی وەزیری پەروەردەوئەو منداڵە بکە.