به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی نوچه‌نێت په‌یوه‌ندی پێوه كردین ده‌ستمان كرد به لێكۆڵینه‌وه
به په‌له ….. به هۆی هه‌وڵه‌كانی نوچه‌نێته‌وه، ئه‌و مامۆستایه دۆزرایه‌وه كه سوكایه‌تی به قوتابییه‌كی منداڵ ده‌كات
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
دوای هه‌وڵه‌كانی نوچه‌نێت بۆ كه‌یسی ئه‌و قوتابییه منداڵه‌ی كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا مامۆستاكه‌ی سوكایه‌تی پێده‌كات، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و مامۆستاكه و قوتابخانهكهشییان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده رایگه‌یاند، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی نوچونێت په‌یوه‌ندی كرد پێمانه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌ست پێكرد.
به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی نوچه‌نێته‌وه، كه‌یسی منداڵه قوتابییه سزا دراوه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه كرایه ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خۆیان و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكردووه بۆ گه‌شتن به راستییه‌كان و سزادانی ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌و كاره هه‌ستاوه، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئیسماعیل به‌رزنجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده رایگه‌یاند “هه‌ر ئه‌و رۆژه ئێوه له ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت په‌یوه‌ندیتان پێمانه‌وه كرد، ده‌ستمان كرد به لێكۆڵینه‌وه و توانیمان قوتابخانه‌كه و مامۆستاكه و قوتابییه‌كه‌ش بدۆزینه‌وه”.
ئه‌گه‌رچی رۆژانی هه‌ینی له هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه و ده‌وام له ده‌زگا حكومییه‌كاندا ناكرێت، به‌ڵام نوچه‌نێت به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له باره‌ی كه‌یسی قوتابییه منداڵه سزادراوه‌كه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك بۆ پێدانی گوڕ وتینێك به كاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته، ئیسماعیل به‌رزنجی وتیشی “ئێمه هه‌موو زانیارییه‌كمان لایه و وه‌ك وتم قوتابیه‌كه و مامۆستاكه و قوتابخانه‌كه‌شمان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام وا جوانتره بۆ سه‌رگرتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، جاری زانیاری له‌سه‌ر مامۆستاكه و قوتابخانه‌كه نه‌دركێنین، به‌ڵام ئێمه دژی به كارهێنانی توندوتیژین به‌رانبه‌ر به قوتابی و وخوێندكار”، وتیشی “له كۆتاییدا به راگه‌یاندنێكی فه‌رمی، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نین”.
بوبینینی ئەو ڤیدیۆیەی مامۆستاکەی سوکایەتی بەمنداڵێک دەکات کلیک لەسەو وێنەی مناڵەکە بکە..