لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ی له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا سوكایه‌تی بهقوتابییهك ده‌كات
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له به‌رده‌ست نوچهنێتدایه، مامۆستایه‌ك سوكایه‌تی به قوتابییه‌كی منداڵی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ش به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه ده‌ست ده‌كه‌ین به لێكۆڵینه‌وه، بۆ دۆزیونه‌وه و سزادانی ئه‌و مامۆستایه.
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه مامۆستایه‌ك وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌روونی و سوكایه‌تی كردن به قوتابیه‌كی منداڵی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، به ده‌نگی به‌رز وانه‌كه‌ی پێده‌خوێنێته‌وه و قسه‌ی ناشیرینی پێده‌ڵێت، به‌پێی سیسته‌می نوێی خوێندنیش، كه له هه‌رێمی كوردستان پیاده ده‌كرێت، هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی ده‌روونی و جه‌سته‌یی له قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئیسماعیل به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له سبیهنێوه ده‌ست ده‌كه‌ن به لێكۆڵینه‌وه، وتیشی “ئێستا سیسته‌می تازه له په‌روه‌رده پیاده ده‌كه‌ین، چونكه ئێستا دنیا به‌ره‌و نوێكاری و نوێبوونه‌وه ده‌چێت، به‌پێی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ش به‌كارهێنانی توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا، له هه‌ر شوێنێك ئێمه بهڵگهما هه‌بێت، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی ده‌چنه قوتابخانه‌كان و سه‌ردانییان ده‌كه‌ن، هه‌موو جارێك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه تا به مامۆستاكانیش رابگه‌یه‌نن، كه به هه‌موو شوێوهك توندوتیژی ده‌روونی و جه‌سته‌یی قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ئه‌گه‌ر بێته ده‌ستمان و بگه‌ینه ئه‌نجام و بزانین چ قوتابخانه‌یه‌كه به دڵنیاییه‌وه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و له‌و بابه‌ته ده‌كۆڵینه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وتيشی “ئێمه كه گه‌شتینه ئه‌نجام ئه‌وكات به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و مامۆستهكه و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان، چونكه زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، ئێمه پشت به ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌به‌ستین بۆ سزادانی ئه‌و مامۆستایه، به‌ڵام تا ئێستا له‌م رووه‌وه هیچ شتێكمان نه‌هاتووه، كه‌س شكایه‌تی نه‌كردووه، دایك و باوكی قوتابییه‌ك نه‌هاتوون و شكایه‌ت بكه‌ن”.
به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له سبه‌ینێوه ده‌ست ده‌كه‌ن به لێكۆڵینه‌وه، وتی “ئه‌مرۆ ده‌وام نیه، ئێوه سه‌بینێ ڤیدیۆیهكهمان پێ‌نیشان بده‌ن، چونكه ئه‌مرۆ ده‌وام نیه، ئێمه‌ش له سبه‌ینێوه ده‌ست ده‌كه‌ین به موتابه‌عه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین”.
بۆ بینیی ڤیدیۆییه‌كه كلیك له‌سه‌ر وینه‌كه بكه.
نوچەنێت: تێبینی نوچەنێت ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە پرۆفیلی کەژاڵ نوری وەرگرتووە لە فەیس بووک سوپاس بۆ بەڕێزیان