سیاسییه‌كان یه‌كترییان كرده ئامانج و باره‌گای یه‌كتریان به‌ردباران و سوتان
ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی نوێ له ئارادایه
هه‌رێمی كوردستان به ناو دۆخێكی مه‌ترسیدار گوزه‌ر ده‌كات
راپۆرتی: رێبوار ره‌زا چوچانی
ئارامبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و “سه‌ركوتكردن”ی خۆپیشاندانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌لای كورده‌كانه‌وه مایه‌ی دڵخۆشی نین، چونكه هه‌موو ئاراسته‌كان به‌ره‌و جه‌نگێكی تری ناوخۆی سه‌رده‌كێشن، ئه‌و جه‌نگه‌ی كه كورد یاده‌وه‌ری تاڵی هه‌یه له ناویدا.
هه‌نگاو به‌ره‌و دوور كه‌وتنه‌وه
لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌ت وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم گرتوونیه‌ته به‌ر، به‌رانبه‌ر به حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، مایه‌ی دڵخۆشی نین، چونكه بڕینی بودجه‌ی ئه‌و حیزبانه و راگرتنی موچه‌ی پاسه‌وانه‌كانییان، یاده‌وه‌رییه ره‌شه‌كانی سه‌رده‌مانی به‌عس به بیر لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبانه ده‌هێننه‌وه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سزای كه‌سێكی بدایه، سه‌ره‌تا به نانبڕین ده‌ستی پێده‌كرد، دواتریش زیندانی كردن و سڕینه‌وه و كوشتنی ده‌ستی پێده‌كرد، ئه‌مه‌ش وای له نه‌یاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كرد، روو له سنووره‌كان بكه‌ن و هێزی پارتیزانی و میلیشیا دامه‌زرێنن و جاڕی شۆڕێكی رزگاری خوازی بده‌ن، بۆیه له ئێستادا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت و سووربوونی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان، به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كن، كه مایه‌ی ره‌شبینین لای دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه، چونكه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و گرژی زیاتر ده‌چن و ئه‌گه‌ری شه‌ڕێكی تری ماڵوێرانكه‌ر له ئارادایه.
له رۆژی (16/2/2011) دانیشتوانی شاری سلێمانی له سه‌رای ئازادی كۆبوونه‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌وه بوو، كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوویه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به هۆی بێزار بوونی له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، گڕ له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات، به‌ڵام ئه‌و رۆژه ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌درا، بۆیه بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له شاردا، وه‌ك سیناریۆیه‌ك وابوو، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و درووستكردنی زه‌مینه‌یك بۆ خۆپیشاندان، چونكه بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لی تونس، كه به خۆسوتاندنی گه‌نجێكی ئه‌و وڵاته، میلله‌ت راپه‌ڕی و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆك كۆماری تونس هات، هاوكاتیش بوو له‌گه‌ڵ رووداوه گه‌رمه‌كانی وڵاتی میسر، بۆ رۆژی دواتریش واته رۆژی (17/2/2011) گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لی تونس و گه‌لی میسر سازكرا و دواتر بوو به خۆپیشاندان، ئه‌و رۆژه‌ش سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ده‌ركه‌وتنی خه‌یاڵی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی یه‌ك.
رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌لای چاودێرانی سیاسییه‌وه، به‌شێكن له جه‌نگێكی رانه‌گه‌یاندراوی لایه‌نه‌كان له دژی یه‌كتری، چونكه به‌جۆرێك رووداوه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند، كه هێزه سیاسییه‌كان یه‌كترییان كرده ئامانج و باره‌گای یه‌كتریان به‌ردباران و سوتاند، به جۆرێك ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه، له سنووری شاری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی باره‌گایان نیه، له ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیانیش كادیره‌كانی پارتیش وه‌ك باس ده‌كرێت، به ئازادانه كارییان پێڕایی ناكرێت، بۆیه ئه‌و ته‌شه‌نوجاته سیاسییانه، ئه‌گه‌ری به‌ره‌و روو هه‌ڵپرژانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی لێده‌كرێت.
هێز وه‌ك رێگه‌چاره
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه به فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ لێدانی باره‌گای ئه‌و حیزبانه‌ی له پشته‌وه‌ی خۆپیشاندانی توندوتیژییه‌وه‌ن، جگه له‌وه‌ش وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س له‌و مامۆستا ئاینییانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا جیهادییان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ده‌ستگیر بكرێن، وه‌ك دیلی شه‌ڕ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌م جۆره لێدوانانه له كاتێكدایه، كه ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز له ئارادایه، چونكه جوڵڵاندنی هێز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كه‌وه، بۆ دوو ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌كه‌م: سه‌ركوتكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشته‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ن.
دووه‌م: پاڵپشتی كردنی ئه‌و هێمنییه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌پارێزێت و وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌ش رازی ده‌كات.
چاودێران پێیانوایه، كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه‌یه و درێژه كراوه‌ی هه‌مان ئه‌و كێشمه‌كێش و ململانێیانه‌یه، كه له ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، به‌جۆرێك كه گه‌مه‌كاری پشته‌وه‌ی ئه‌م گه‌مه‌یه، ئێران و ئه‌مریكان، واته هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات به ئه‌جێندایی ئه‌مریكایی كار ده‌كه‌ن و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش هه‌ڵگری ئه‌جێندای ئێرانین، هه‌ر وڵاتێكیش له‌و وڵاتانه سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێنا، ئه‌وا لایه‌نگره‌كانییان له هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
هه‌موو ئه‌م ململانێیانه ده‌روازه ده‌كه‌نه‌وه به‌ره‌و رووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره، كه دوور نیه هه‌رێمه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌ی قه‌یرانی قوڵتر په‌لكێش بكه‌ن، به جۆرێك ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌ناو بارودۆخێكی مه‌ترسیدار دا گوزه‌ر ده‌كات، واته دوور نیه شه‌ڕی ناوخۆیی دووباره درووست بێته‌وه.
ململانێیه‌كی دوور مه‌ودا
یه‌كێك له گرفته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێدانه‌وه‌ی رۆڵه به شانۆكاره سیاسییه كۆنه‌كان، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م كاراكته‌رانه، به‌شێوه‌یه‌كه، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هێز ببرێت، چونكه ئه‌وان بیركردنه‌وه‌ی سیاسی‌یان له ئاستێكدا نیه، كه بتوانن به شێوه‌كی سه‌رده‌مییانه و له رێگه‌ی دایه‌لۆگه‌وه بگه‌ن به خاڵی هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كرد، كه له ساته وه‌ختی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا كردوویانه، ئه‌و وتی “یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانی ئێمه ئه‌و بوو، كه به‌رپرسانی حیزبه‌كانی پێش خۆمان كرده‌وه به به‌رپرسی خۆمان، كاتێكمان زانی ئێمه‌ش بووین به به‌شێك له‌وه‌ی كه هه‌بوو، نه‌ك شتێكی تر درووست بكه‌ین”، فه‌ره‌یدوون پێیوایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و جوڵانه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی سلێمانیش، هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشووی كۆمه‌ڵه‌یان دووباره كرده‌وه.
وه‌رگرتنه‌وه‌ی رۆڵی شانۆكاره سیاسییه كۆنه‌كان له ئێستادا، له هه‌موو كات زیاتر ئه‌گه‌ره‌كانی شه‌ڕ زیاد ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان هه‌ڵگری قه‌هری سه‌رده‌مێكن له یه‌ك، كه ململاێكان له زمانی چه‌كه‌وه یه‌كلایی ده‌كرایه‌وه، ئێستاش هه‌م له ده‌سه‌ڵات و هه‌م له ئۆپۆزسیۆنیش كاراكته‌ره كۆنه‌كان به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی كه له‌پێناو رقێكی خۆیاندا، شاخه‌كانییان به خوێنی رۆڵه‌كانی هه‌رێم سوور ده‌كرد.
له ئێستاشدا له‌شكرد كێشییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات و هۆشدارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، بونی جه‌وله‌یه‌كی تری شه‌ڕی لێدێت، كه دوور نیه جارێكی تر هه‌رێم توشی قه‌یرانێك بكه‌نه‌وه، كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه درووست ده‌بێت.
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه بێده‌نگییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و پاسیڤ بوونی خۆپیشاندانه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی قه‌یرانێكی قوڵی بۆ ده‌كرێت، كه روو له هه‌رێمی كوردستانه، وتی “هه‌رێمی كوردستان به ناو قه‌یرانێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، قه‌یرانێك كه دوور نیه دیسانه‌وه شه‌ڕ درووست بكاته‌وه، چونكه هێزه سیاسییه‌كانی كورد، به‌ده‌ر له زمانی شه‌ڕ به هیچ مه‌نتقێكی تر بیر ناكه‌نه‌وه، هێزه سیاسییه‌كانی كورد ئێستا له هه‌موو شتێك زیاتر بیر له شه‌ڕ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و گرفته‌یه كه درێژایی مێژوو كورد به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، چاودێران پێیانوایه، هێزه سیاسییه‌كان بیر له رێگه چاره‌ی ئاشتی ناكه‌نه‌وه، چونكه به بڕوای ئه‌وان، گواستنه‌وه‌ی ململانێكانی شاخ به ململانێكانی شار، هه‌نگاونانه به‌ره‌و قوڵتر كردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و مانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر”.
faceboo: rebwar raza chuchani