ئیسرائیل: له‌ حه‌وشى پشته‌وه‌ى ئێرانین

0

نوچه‌نێت

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جێگیرکردنی سیستەمی دژە مووشەکی گومبەزی ئاسنین لە چەند بنکەیەکی ئەمریکا لە ناوچەکە، میدیاکانی ئەو وڵاتە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل چووەتە حەوشەی پشتەوەی ئێران.

گواستنەوەی گومبەزی ئاسنین بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەو مانایە دێت کە ئەمریکا زیاتر لە هەر لایەنێک هۆشدارییەکانی ئێرانی بە جدی وەرگرتووە. پێشتر بەرپرسانی سیاسیی و سەربازیی ئێران بەردەوام دووپاتیان کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە توانای ئەوەیان هەیە هەموو بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە مووشەک بکەنە ئامانج.

هەندێ لە شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەو سیاسەتە نوێیە بە مەبەستی شەڕی دەروونی لەگەڵ ئێران و ڕازیکردنی هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە دێتە ئاراوە کە خۆیان لە بەردەم هەڕەشەی مووشەکی ئێراندا دەبیننەوە و لە چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵیان داوە گرژی و ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بسڕنەوە و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.

هەروەها جێگیرکردنی سیستەمە دژە مووشەکییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەدا لە حاڵیکدایە کە ئێران لە چەند حەفتەی ڕابردوودا چەندین مانۆڕی سەربازی ئەنجام داوە و چەند مووشەکی نوێی تاقی کردوونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com