نوچه‌نێت
لیژنه‌ى پارێزگا و هه‌رێمه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌وڵده‌ده‌ن واده‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئةنجوومةنى ثاريَزطاكان دیارى بكه‌ن.
شێروان دوبهردانى سه‌رۆكى لیژنه‌كه به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى گوتووه، بۆشاییه‌كى یاسادانان و چاودێريى له پارێزگاكانى عیچراق هه‌یه و بوونى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان زامنكردنى نامهركهزییه.
دواتر دوبهردانى باس له‌وه ده‌كات هاوئاهه‌نگییه‌كان له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى رۆژێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق “جگه له هه‌رێمى كوردستان” دیاره بكرێت.
له هه‌مان لێدوان ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراى ده‌كات كه لیژنه‌ى پارێزگا و هه‌رێمه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق كه‌وتووه‌ته كۆبوونه‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌رووى یاساییه‌وه ئاماده‌كاریى بكات.
هه‌رچه‌نده بۆشاییه‌كى یاساى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان دروست بووه، به‌ڵام به‌گوته‌ى چاودێرانى سیاسى به هۆى قه‌یرانه‌كانه‌وه عێراق ناتوانێ هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان بكات و پێشتریش له ده‌ستنیشانكردنى واده‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.