رووسیا له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێران و ئه‌مریكایه‌ بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى

0

نوچه‌نێت

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئێستا خواستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی جیاوازن لە خواستەکانی ئێران.

بە پێێ ڕاپۆرتی سپۆتنیک، واسیلی نبنزیا، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتوویه‌تى، ئیدارەی نوێی واشنتۆن و تاران تا ئێستا مەرجی جیاوازیان بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی داناوە.

نبنزیا ئاماژەی بەوە کردووة کە ئەو کەسەی بایدن بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە پێشنیاری کردووە لە کۆبوونەوەکانی کۆنگرێسدا ڕایگەیاندووه‌، ئیدارەی بایدن ئامادەیە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بکات.

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، “پرسیار ئەوەیە کە ئەو گەڕانەوە چۆن و لە چ هەلومەرجێکدا دەبێت”.

نبنزیا له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌شڵێ، “ئێران دەڵێت کاتێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات، ئەوانیش ئامادەن لیکۆڵینەوە سەبارەت بەو پرسە بکەن. ئەمریکا ڕێک پێچەوانەی ئەوەیه‌”

نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایدا جەختی کردووەته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رووسیا خوازیاری گەڕانەوەی لایەنەکانه‌ بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com