“500 فیشه‌ك بۆ یه‌ك پاچه‌”

0

نوچه‌نێت

ته‌قه‌كردن له‌ چێشخانه‌كه‌ى سه‌روپێ له‌ هه‌ولێر بووه‌ته‌ به‌زمى رۆژنامه‌ عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان و چه‌ندان هه‌واڵى “خۆش”یان له‌سه‌ر كردووه‌ و ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ نووسویه‌تى ” 500 فیشه‌ك بۆ نه‌مانى پاچه‌ ته‌قێنراوه”‌.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز و حوڕه‌ و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى تر و په‌یجى به‌ناوبانگى عێراقى و عه‌ره‌بى و جیهانى كاریان له‌سه‌ر له‌وانه‌ ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ نووسیویه‌تى، “500 فیشه‌ك ته‌قێنراوه‌”.

جیا له‌وه‌یش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى عه‌ره‌بى، بابه‌ت و نوكته‌ له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ نووسراوه‌ و گه‌نجێكى عێراقى گوتوویه‌تى، “بۆ ته‌قه‌تان ده‌كرد به‌ منتان بگووتایه‌ بۆم حازر ده‌كردن”.

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ چوار گه‌نج به‌هۆى نه‌مانى پاچه‌ له‌ هه‌ولێر ته‌قه‌یان له‌ چه‌ند چێشتخانه‌یه‌ك كرد و تا ئێستا نه‌گیراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com