دۆگين: هاوپەيمانى نێوان تاران و مۆسكۆ كارى لە پێشينەيە

0

 

ئاژانسى “پارس تودەى” ديدارێكى لەگەڵ ئەليكسەندەر دۆگين تيۆرستى بەناوبانگى رووسى سازداوە، لەو ديدارە دۆگين دەڵێن: ئێران باشترين هاوپەيمانە بۆ رووسيا، هاوپەيمانى نێوان تاران و مۆسكۆ كارى لە پێشينەيە سەبارەت بەهێزى ئۆڕاسى يەكگرتوو.

شارەزا و فەيلەسوفى بەناوبانگى رووسى ئەليكسەندەر گليوج دۆگين رێبەرى بووتنەوەى ئۆراسيا، لە ديدارێكى تەلەفۆنى دەڵێت: ئێران پێگەيەكى تايبەتى هەيە لە گۆڕەپانى ستراتيژى، بوارێكى گونجاوى دەدرێتێ لە ئۆڕاسيا بۆ پارێزگارى كردن لە سەربەخۆيى خۆى لە رێگەى زەريايى ئەتڵەسى، هەروەها دەڵێت: پێوەندى ئێران و روسى زۆربەرەوپێش چووە گەيشتۆتە ئاستى گرنگترين هاوپەيمانى ئێستا، بەڵكو ئەوە لەسەرى پێويست دەكات بۆ ئەوەى ئێران بتوانێت بەرگرى لەخۆى بكات بەرامبەر هێزە داگيركەرەكانى رۆژاوا، لە هەمان كات رێگەش بەرووسيا بدات بۆ هاتنە پاڵ ئاوە گەرمەكان كە بەردەوام ئامانجى سەرەكى گۆڕەپانى سياسەتى دەرەوەى بووە.

دۆگين دەڵێت: ئەو هاوپەيمانيەى نێوان رووسيا و ئێران پێويستە، لە پێناو دروستكردنى ئۆراسيايەكى بەهێزى و ئەمين و سەقامگير، كە هەموو لە رێگە دان بۆ چەسپاندنى.

پاشان دەڵێت: پێوەندى ئێرانى ـــ رووسى بەپلەى يەكەم بەرجەستەبوونى جۆرێك لە لێكنزيكبوونەوەيە بۆ دروستكردنى ئۆراسيايەكى بەهێز و سەربەخۆ، دەربارەى پێويستى هەماهەنگى ستراتيژى نێوان هەردوو وڵات، دۆگين روونى كردەوە، پێويستا هەموومان ئاوڕ لەو هێڵە بدەينەوە كە لەسەر يەك هێڵ جەنگ لەسەر هێڵآ پێشكەوتنى ئەو بەرەيە دەكەن، ئێمە شانبەشانى سوپاى ئێرانى لە سوريا دەجەنگين، يەك ستراتيژمان گرۆتۆتەبەر بەرامبەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هەمووان دژومنى وەهابى و توندڕەوەكانين، كە ئەوانەى بووينە هەڕەشە بۆ ئێران رووسيا، هەڵوێستمان بەرامبەر شانشينى عەرەبى سعووديە يەك هەڵوێستە، پێوەديمان لەگەڵ بەغدا باشە، بۆيە هاوپەيمانى شيعى ــ رووسى حەقيقەتێكە بەكردەيى هەيە، ئێمە هەموو لە يەك بەرەين لە هێڵى پێشەوە.

ئەوەشى پێوەندى بە بەهێزكردنى رووى مەعريفى هەردوولا وڵاتە هەر لايەك بەرامبەر ئەوەى تر، دۆگين دەڵێت: لەسەر ئاستى رۆشنبيرى و فيكرى، بەهەمان شێوە مێژوويى، هەندێك بوارى جۆراوجۆر و زۆر هەيە پێداچوونەوەى بۆ بكەين، چونكە ئێمە هەمان تێگەيشتنم هەيە بۆ رشنبيرى يەكترى و بەرامبەر كۆمەڵگە، بەو جۆرەى شايستەيە.

ئێران تەنيا وڵاتێك نيە، بەڵكو شارستانيەتە.

هەروەك فەيلەسوفى رووسى راشكاوانە گوتى: لە ديدى من، پێويستە هاوپەيمانى نێوان رووسيا و ئێران لە هەموو ئاستە جۆراوجۆرەكانى هاوشێوە بێت لە تووراسى ئەورووپى و رۆڵى گرنگى رۆشنبيرى ئێرانى بەرامبەر دابونەريتى ئەوروپى و تێگەيشتن لە مەعريفەى گەلى ئێرانى بۆ ئەو بەرهەمە گەورانەى شارستانيەتى رووسى، ئێران تەنيا دەوڵەتێك نيە، بەڵكو شارستانيەتێكە، بۆيە ئەو مەعريفەيە دوولايەنەى بەرامبەرە، پێويستە لەسەر بنەمانى فراوانكردنى يەكێتى ستراتيژى نێوان هەردوو وڵات بێت.

دۆگين دەڵێـت: لە هەمان كات پێويستە دۆخى ئێستا زۆر باشە بۆ ستراتيژە هاوباشەكان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئاسياى سەنتەرى و ناوچە جۆراوجۆرەكانى تر، كاتێك بە وردى سەير دەكەين كە كێ دۆست و دوژمنەكانمان، ئەو كاتە دۆستەكانمان لەو ناوچەيە دەبينين.

لە هەمان كات دا گوتى: لە راستيدا ئێمە زانيارى كەممان هەيە دەربارەى هەندێكمان، پێويستە ئەو دۆخە بگۆڕين، بەو دوايە كتێبەكێكى بڵاوكردەوە بەناونيشانى(Iranian Loga) كە واتاى فيكر و رۆحى ئێرانيە، لە ميانەى نووسينى ئەو كتێبە رۆشنبيرى بيرمەندان و زانيانى ئێرانى، بەهەموو ئەو دەوڵەمەندى و واتايەى بۆ جيهان هەڵگرتووە، بەشێوەيەك بۆ رووس و كۆمەڵگەى رووسى تێگەيشتنى ئاسان بێت، چونكە زۆربەى ئێرانيەكان دەيانەوێت لە رووسيا نزيك ببنەوە، بەڵام ئەوان بيروباوەڕى تايبەت بەخۆيان هەيە، هەروەك ئێرانيەكان فيكر و رۆحى رووسيا تێناگەن.

بۆيە بڵاوكردنەوەى ئەو كارە دەربارەى فيكر و رۆحى ئێرانيەكان بەزمانى رووسيە لە رووسيا، ئەوە جگە لە كتێبێكى ترى بە ناونيشانى كتێبێكى ترى بەزمانى فارسى نووسيويەتى لە ئێران بڵاو دەكرێتەوە، بە قوڵى گفتوگۆى دەربارەى زانستى كۆمەڵناسى كردووە، بە شێويەك وەك يەكن دەكرێت ئەو دوو كتێبە سەرەتايەك بێت بۆ گفتوگۆى قوڵ لە نێوان رۆشنبيرى ئێێرانى ئێرانى.

بەرگرى لە چوونە ئێران بۆ ناوچەى شەنگەهاى بۆ هاوكارى.

سەركردەى بزووتنەوەى ئۆراسيا دەربارەى كاريگەرييەك ئەرێنى ئێران بۆ چوونە ناو رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هاوكارى دەڵێت: بوونى ئێران لە رێكخراوى هاوكارى شەنگەهاى گرنگى زۆرى هەيە، بەردەوام بەرگريم لە هەڵوێستى ئێران كردووە بۆ چوونە ناو رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هاوكارى، شەڕم لەسەرى كردوو، فيكرم بۆى كردۆتەوە، كە هاوسەنگى تەواوى هێز دروستدەكات.

لە سەرەتا ئەو رێكخراوە زۆربەى چينى ــ رووسى بوو، بەڵام دواى هاتنى هندستان و پاكستان، ئەو هاوسەنگيە گەڕاييەوە، لە درێژەى قسەكانى دا گوتى: گەوترين دەوڵەت، گەورەترين هێزى ئۆراسى لە رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هاوكارى هەيە، ئێران يەكێكە لە گەورەترين وڵاتانى ئاسيا، پێويستە ئەو رێكخراوە هەبێت، هەروەك بەردەوام بڕوام وابووە.

لەو بڕوايە دام توركيا وڵاتێكى ترە لەو قاڕەيە، كە بەو دوايە لە ولايتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا دووركەوتۆتەوە، پێويستە لە رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هاوكارى قبوڵ بكرێت، كە دەكرێت ببێتە جێگرەوەى هێزى رۆژئاوايى و دروستكردنى ئۆراسيايەكى سەربەخۆ و ئازاد لە ناو رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هاوكارى.

هەروەها گوتيشى دەكرێت ئێران رۆڵى سەرەكى ببينێت لە رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هاوكارى، ئێران تەنيا هێزێك نيە لە ناوچەكە، بەڵكو دەكرێت ببێتە بنەماى ياخود دڵى ئەو رێكخراوە، چونكە هاوپەيمانى ئێران لەگەڵ رووسيا دەكرێت ببێتە گرنگترين هاوپەيمانى سيستەمى هەموو ئۆڕاسى.

سياسەتى رووسيا يەكگرتوو نيە.

تۆڕى ئەتڵەنتيمان لە ناوخۆى رووسيا هەيە، هەوڵدەدات بۆ دروستكردنى بەربەست لەبەردەم پێوەنديەكانى رووسيا لەگەڵ ئێران، هەوڵدەدات رێگرى بكات لە هاتنە پاڵ ئێران بۆ رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هاوكارى، بەڵام لە هەمان كاتدا كاريگەرى بەهێزى نشتيمانى پۆت هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەى ئێران بێتە ئەو رێكخراوە، ئەو قۆناغە زۆر ئاسان نيە، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش ئەو پرۆسەيە بەرەو پێشچووە.

هەروەها گوتى: لە ديدى من جياوازى لە پێوەندى نێوان ئێران ويلايەتە يەكگرتووەكان و ئيسرائيل هيچ پێوەندى بە رووسيا نيە، بەڵام زۆريش بەهێزە، لەگەڵ ئەو هەوڵانەشيان بۆ رێگرى لە چوونى ئێران بۆ رێكخراوى شەنگەهاى بۆ هاوكارى هێزە نشتيمانيەكانى رووسيا بەرگرى لە داخوازيەكانى ئێران دەكەن لە هاتنى بۆ ئەو رێكخراوە، من دڵنيام ئێران لە داهاتوو دێتە ناو رێكخراوى شەنگەهاى.

نزيكى باكۆ لە ئێران

ئەليكسەندەر دۆگين دەربارەى رۆڵى ئێران و رووسيا لە بوارى هاوكارى دەريايى قەزوين دەڵێت: لە ديدى من هەندێك پرسى هونەرى هەيە لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتەمان، بەڵام ئێمە بەسيفەتى گشتى هاوڕايين لەسەر پرسە سەرەكيەكانى پەيوەست بە دابەشكردنى سنوورى دەرياى قەزوين، گوتيشى ئەوە لە ديدى من گۆڕانكارى حاڵەتى ئێستا بۆ ئازربايجان لەبەرژەوەندى ئێمەيە، كە واتاى باكۆ نزيكتر دەبێت لە ئێران، زۆر پڕۆژەى سنوورى نێوان ئێران و باكۆ هەيە، لە ناويان دا كازاخستان كە هاوپەيمانى رووسيايە.

ئێمە تەنيا رۆڵى ئێران و رووسيامان نيە، كە رۆڵيان لە دروستكردنى رووبەڕى هاوبەش هەيە لە دەرياى قەزوين، بەڵام ئێمە وڵاتانى ئۆراسيامان هەيە، كە رۆڵى ئەرێنى دەگێڕن و يارى دەكەن، ئێمە وردەكارى ئەو موزەكەرەى نێوان وڵاتانمان هەيە، لە ديدى من دروستكردنى ئەو كەشە گەورە باشە، بەڵام بەشێوەيەكى گشتى هەڵوێستمان لەو پرسە، پێويستە ناوچەى دەرياى قەزوين بەتەواوى پاك بكرێتەوە لە كاريگەرى نفوزى رۆژئاوا، ئەوە پرسێكى ناوخۆيە، بۆ ئەو گەل و خەڵكەى لەو ناوچەيە دەژين.

هەروەها گوتيشى: ئێمە نەيارى هيچ بوونێكى بێگانە نين لەو ناوچەيە، بەڵام پرسى دەرياى قەزوين پێويستى بە چارەسەر لە ميانەى دانيشتوانى دراوسێى ئەو دەريايە، لە ديدى من پێويستە هەموو نەيار و بەربەستەكانى قوڵبوونەوەى هاوكارى كۆتايى پێ بهێندرێت و زاڵبن بەسەرى، سەركەوتنە بۆ هەموو وڵاتانى دەرياى قەزوين.

هاوپەيمانى رووسى لەگەڵ شيعە

سەرۆكى بزووتنەوەى ئۆڕاسيا دەربارەى هەڵسەنگاندنى رۆڵى ئێران و رووسيا لە سوريا دەڵێت: بەبۆچوونى من هاوپەيمانى رووسيا ئێران لە سووريا فاكتەرێكى گرنگە بەشدار دەبێت لە پارێزگارى لەسەر ئاساييشى ناوچەيى ئەو وڵاتە و گێڕانەوەى، هاوپەيمانى سوپاى شيعى رووسيمان جێبەجێكرد، ئەوە تەنيا ئێران ناگرێتەوە، بەڵكو بەغدا و هێزە شيعە عێراقيەكان و حزبوڵاى لوبناشيش دەگرێتەوە.

پێنج سوپمان هەيە لە رووسيا و ئێران و سوريا و عێراق و حزبوڵاى لە لبنان، كە زاڵبوون بەسەر وەهابيەكان كە لەلايەن ناوەندە توندەڕەوە تەكفيريەكان لە سعووديە هاوكاريى دەكران، ئێمە هەمان ستراتيژمان هەيە، وەك پێشوو، بەهەمان جۆر دەمێننەوە، ئەوە فاكتەرێكى گرنگى سەكەوتنە.

پاشان گوتى: پێويستە توركيا لەدەست نەدەين، ئەو جێگرەوەكى نيە، وەهابيەكان بەو جۆى نيە، ئەوان دژى وەهابيەكانن، پێويستە توركيا بەهاوپەيمانێكى تايبەت بۆ خۆمان دانێين، ئەوە دەخوازێت، وەڵامى داواكارى توركەكان و كوردەكان بداتەوە، لە پێناو پارێزگارى لە سەروەرى سووريا، پێويستە پێشنيارمان هەبێت بۆ ناوەندە سوونيەكان لە سوريا وەك سۆفيەكان.

دۆگين ئاماژەى بە زۆربەى گفتوگۆ و پرسە دوور مەوداكانى نێوان سوريا و كۆمەڵە سوونيەكان كردوە، كە پێويستە بە گرنگى وەرگيرێن، پێويستە لەسەرمان پارێزگارى لە جەنگى ئەو شارستانيانە بكەين، كە گۆڕاوە بۆ جەنگ لە نێوان ئايينەكان و مەزهەبەكان, ئەو جەنگە جەنگ نێوان ئايينەكان نيە، ئەوە ستراتيژەكانە ئيسرائيل و ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا فەرزى دەكات، سعووديە پاڵپشتى دەكات، ئێستا ئێران و رووسيا بەرگرى دەكەن، قەتەڕ لەو دۆخە دەرچووە، ئەو هەڵوێستە رووبەڕووى هەڕەشە دەبێتەوە لەلايەن سعووديە.

هاوپەيمانى ئێرانى ــ رووسى ــ سوورى

دۆگين دەڵێت: لە سووريا ئەو هاوپەيمانيانە دەستى بەگەشەكردن و پێشكەوتن كردووە، بەڵام گرنگترينيان هاوپەيمانى نێوان ئێران و رووسيايە، هەماهەنگى و هاوكارى و يەكبوونمان دەچێتە بەرژەوەندى يەكێتى و سەروەرى سوريا و پاڵپشتى بەشار ئەسەدى سەرۆكى پێشوو و داهاتووى سووريا.

كاتێك ئاشتى ئاسايش دەگەرێتەوە بۆ سووريا دەكرێت هەلى هەڵبژاردن بدرێتە سووريەكان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى ديموكراسى، بەڵام يەكەم جار پێويستە دۆخێكى بۆ ئامادە بكەين لە پێناو چەپاندنى ئاشتى و دروستكردنى سەروەرى ئاسايشى ناوچەيى لە سوريا، ئەوەش كارێكى گرنگە بۆ پێشكەوتن و بەدەستهێنانى سەركەوتن لەو جەنگە، لە راستيدا هاوكارى نێوان رووسيا و ئێران گرنگترين فاكتەرى ئەو سەركەوتنانەيە، لەسەر بنەماى هاوكارى ئێران و رووسيا، دەكرێت هاوپەيمانى شيعى رووسى بەهێز بكرێت، ئەوەش دەخوازێت بەشدارانى تر لە پێناو ئاشتى و سەقامگيرى لە سووريا بێنە ناو ئەو هاوپەىمانيە.

ئەو ديدارە لە 2017/8/23 ئەنجام دراوە.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕى الوقت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com