نوچه‌نێت
دواى گرتنى حامد حهزائیرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئاسایشى میلیشاكانى حه‌شده‌وه، ئه‌مڕۆ على یاسرى كه سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى حه‌شد بووه له‌لایه‌ن هه‌مان ده‌زگا گیراوه. ئه‌م دوو به‌رپرسه هه‌ر دووكیان بهرپرىسى میلیشیاى سه‌رایا خۆراسانى بوو، سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن له‌م دوو رۆژدا زیاتر له 50 چه‌كدارى خوراسانى گیراون.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌زگاى ئاسایشى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى عه‌لى یاسرى گرتووه كه سكرتێرى گشتى میلیشیاكانى سه‌رایا خوراسانى بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى راگه‌یاندووه، هێزێكى ئاسایشى حه‌شد هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر هێزى خوراسانى و 30 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، ئامانجى سه‌ره‌كییان گرتنى عه‌لى یاسرى بووه، ئه‌ویش سه‌ره‌تا رایكردووه و دواتر خۆى راده‌ستى هێزه‌كان كردووه.
دوێنێ یه‌كشه‌م هه‌مان ده‌زگاى حه‌شدى شه‌عبى حامد جه‌زائیرى گرت، كه پێشتر سكرتێرى گشتى سه‌رایا خۆراسانى بوو، تۆمهتهكهیشى ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى بوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له دوو رۆژى رابردوودا بڵاوكراونه‌ته‌وه، جگه له‌م دوو فه‌رمانده‌یه نزیكه‌ى 50 كه‌س له چه‌كدارانى خۆراسانى گیراون.
سه‌رایا خوراسانى كێن؟
سه‌رایا خوراسانى له ساڵى 1986 له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دامه‌زراوه و سه‌ره‌تا به ناوى “سریه‌ى كه‌رار” كاریان كردووه و دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م هێزه یاسین مووسه‌وى بووه، هێزه‌كه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى بووه. كه حزبێكى به‌ناوبانگى شیعه‌یه. دواتر له ساڵى 1995 جیابوونه‌وه‌یه‌ك روویداوه و ئه‌و كاته ناوى خۆیان بۆ “سه‌رایا ته‌ڵیعه” گۆڕیوه.
له دواى 2004 ناوى خۆیان وه‌ك حزبێكى سیاسى تۆماركردووه به ناوى “حزبى تهڵیعهى ئیسلامى” له‌شه‌ڕى تایفه‌گه‌رى رۆڵێكى خراپیان هه‌بووه و به ناوى “ئه‌حباب نه‌سڕوڵا” كوشتارى سوننه‌كانیان كردووه.
له 2013 له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى باڵاى پاسداران رێكخراونه‌ته‌وه كه ناوى “حه‌مید ته‌قه‌وى” بوو به “ئهبومهریم” ناسرابوو، ئه‌و پیاوه دواتر له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه كوژرا. ئه‌و كاته ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى خوراسانى بۆ پێنج هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌وه و به‌شێكى زۆریان به بیانووى پاراستنى شوێنه پیرۆزه‌كانى شیعه ره‌وانه‌ى سووریا كران
به‌ڵام ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وان پاراستنى رژێمى ئه‌سه‌د و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران بوو له سووریا. له‌ڕووى سیاسییه‌وه، هه‌موو كاتێك عه‌لى یاسرى سكرتێرى گشتى سه‌رایا خوراسانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌وان خۆیان به قه‌رزارى نوورى مالیكى ده‌زانن و چونكه ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بووه پاڵپشتییه‌كى زۆرى كردوون، ته‌نانه‌ت خۆیان به باڵى چه‌كدارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌زانن كه له لایه‌ن نوورى مالیكییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
سه‌رایا خوراسانى له چوار ساڵى رابردوودا به كوشتنى خۆپێشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كرێن، چه‌ندان جار لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق به فه‌رمى ره‌خنه‌یان له هه‌ڵسوكه‌وتى میلیشیاكانى خوراسانى گرتووه و به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق له رابردوودا لێیان بێده‌نگ بووه.
ئه‌و هێزه له چوار لیواى سه‌ره‌كى پێكهاتووه كه بریتین له: لیواى به‌غدا كه له به‌غداى پایته‌خت جێگیر كراون، لیواى باشوور كه شوێنى سه‌ره‌كییان له به‌سڕه، لیواى ناوه‌ڕاست كه له شارى نه‌جه‌فه، له‌گه‌ڵ لیواى باكور كه له سه‌ڵاحه‌دین ومووسڵ وئه‌نبار جێگیركراون.