شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان لایه‌نى عێراقى له په‌رله‌مان دژایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌و هه‌وڵه‌شیاندا تاڕاده‌یه‌كى زۆرسه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه. دوو په‌رله‌مانتارى خووله‌كانى رابردوو بۆ نوچه‌نێت باس له ئه‌زموونى خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هه‌میشه دژایه‌تى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق هه‌بووه، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا توند نه‌بووه.
له مانگى نیسانى رابردوو له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان راگیرا، حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كه ئه‌و كات حكوومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه بوو، ملكه‌چى داواكه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بوو.
له‌و كاته‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵوه‌شایه‌وه كه حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كردبوو، ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌رده‌وام بوو كه په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستانى دروست كرد، تا له ناوه‌ڕاستى مانگى ئابى رابردوو مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ناردنى 320 ملیار دینارى مانگانه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رێككه‌وتن.
له 12ى مانگى ئه‌م مانگه‌دا جارێكى تر په‌رله‌مانى عێراق زه‌بری خۆى له هه‌رێمى كوردستان دا و یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى تێپه‌ڕاند. دوا به‌دواى ئه‌مه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران به‌شێوازى جیاجیا بیانوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌گرن. جارێك ده‌ڵێن سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت له په‌رله‌مانى عێراق ئاماده بێت و جارێكى تر ده‌ڵێن ده‌بێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ سه‌ر به‌غدا بگوازرێته‌وه.
ئایا ئه‌و دژایه‌تییه‌كه‌ى كه ئێستا له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى عێراقه‌وه له‌به‌رانبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت پێشتریش هه‌بووه؟ ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتارى ناسراوى كورد كه له خوولى دووه‌م و سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق بوو، له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” گوتى، ” دژایەتی دژی كورد هەر هەبووە، لە خوولی یەكەم رێككەوتن هەبوو من ناتوانم باسی ئەوكات بكەم گەر دژایەتی هەبوو یان نا ،چونكە من لە خوولی دووەم و سێیەم لە پەرلەمان بووم ، بەڵام بە بۆچوونی من دژایەتیەكان بەم شێوە نەبوو كە ئێستا هەیە”
به بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره به ئه‌زموونه‌ى كورد یه‌كێك له هۆكاره‌كانى زیادبوونى دژایه‌تى له‌و خووله‌ى ئێستا نه‌بوونى یه‌كڕیزییه، ئه‌شواق جاف ده‌ڵێ، “ئه‌وان هه‌میشه هه‌وڵیان ده‌دات درز له‌نێوان كورد دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه له خوولى دووه‌م هاوپه‌یمان بووین، زۆرجار هه‌وڵیان ده‌دا به یاساییه‌ك پێشێلكاریى به‌رانبه‌ر به كورد بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى یه‌كڕیزیمان سه‌رنه‌ده‌كه‌وتن، له خوولى سێیه‌م به‌و شێوه‌یه نه‌بوو ته‌نانه‌ت زۆر یاسا هه‌بوو له خوولى دووه‌م له په‌سه‌ندكردنى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له خوولى سێیه‌م په‌سه‌ندیان كرد”.
به‌بڕواى ئه‌شواق جاف هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه، لایه‌نه عێراقییه‌كان كاتێك لاواز ده‌بن داواى هاوكاری له لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن و كاتێكیش به‌هێز ده‌بن ئه‌وا هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێشیلكاریى له‌به‌رانبه‌ر بكه‌ن.
ئه‌شواق جاف گوتى، “دوای 2003 دەموچاوەكان گۆڕاون بەڵام هەمان بیركردنەوەی مەركەزیەتیان هه‌یه ، پێیان قبوڵناكرێت ئەو دەسەڵاتانە لە دەستوور بە هەرێم دراوە، پێشیان ناكرێت ئەم دەستوورەش هەموار بكەنەوە چونكە سێ پارێزگا دەنگی پێنەدات هەموار ناكرێته‌وه ، بۆیە ئەوەی بەدەستوور نەیانتوانی بیكەن بەم دژایەتیە شەڕی ماف لەگەڵ كورد دەكەن”.
دكتۆر مەحموود عوسمان سیاسەتوانی كورد لەسەر هەمان بابەت قسه‌ى بۆ نوچەنێت كرد و گوتى، ” لە 2003 تا 2005 ئەو ماوانە ئەوانەی لە ده‌سه‌ڵات بوون كەسی بەهێز بوون، لە بەغدا كاك مەسعود ومام جەلال و ئێمەش لەگەڵیان بووین هەموو بەشداربووین لەو كارانەی لە بەغدا دەكرا و پێشتر پێكەوە ئۆپۆزسیۆن بووین و یەكتریان زیاتر دەناسی لەگەڵ بەرپرسە گەورەكانی شیعە دۆستایه‌تى و هاوكارى هه‌بوو، ئەوكاتیش بەتەواوی سەیتەرەیان نەكردبووە سەر ده‌سه‌ڵات و پێویستیان بە كورد بوو، ئێرانیش ئەوكات لای گرنگ بوو هاوكاریین چونكە ئەوكات جیاوازی هەبوو لەگەڵ ئێستا “.
نه‌مانى ئه‌و كه‌شه سیاسییه به بڕواى دكتۆر مه‌حموود عوسمان هۆكارێكه بۆ زیادبوونى بیانووگرتنى لایه‌نه سیاسییه‌كان جا له په‌رله‌مان بن یان حكوومه‌تى، دكتۆر مه‌حموود گوتى، “ئێستا ئەوانەی لە ده‌سه‌ڵاتن خۆیان سەركەوتوو نین و دەیانەوی كێشە بۆ كورد دروست بكەن ئێرانیش دەوری هەیە چونكە ئێران وا دەزانێت كورد لایەنگریی ئەمەریكایە بۆیە بە هەموویان دەیانەوێ فشار بۆ سه‌ر كورد دروست بكه‌ن”
له كۆتایى قسه‌كانى دكتۆر مه‌حموود عوسمان باسى له‌وه كرد ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان تاسه‌ر نابێت به تایبه‌تى كه ده‌زانرێ خۆیان شكستخواردوون. مه‌حموود عوسمان گوتى، “ئیتر ئەوە رەفتاریانە و رەفتارێكی زۆر خراپە وا وردە وردە خەڵكی عێراقیش ناڕەزایی دەردەبرێت و خۆپیشاندان دەكەن چونكە ئەوانە بە كەڵكی ده‌سه‌ڵات نایەن و پیاوی دەوڵەتداری نین”