شیكاریى تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له‌كاتێكدا دیار نییه كه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و به‌غدا ده‌ڕوات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له كاتێكدا كه ته‌نیا 10 رۆژ به‌سه‌ر ده‌رچوونى یاساییه‌ك تێپه‌ڕیوه كه له‌په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه و سته‌مى له كورد كردووه، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك راده‌سپێرێ بۆئه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه برییتیه “بڕیارى په‌رله‌مانى” محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق نووسراوێكى ده‌ركردووه و تێیدا بڕیارى دامه‌زراندنى لیژنه‌یه‌كى كاتی داوه، لیژنه‌كه له هه‌شت په‌رله‌مانتار پێكهاتووه و له نووسراوه‌كه هاتووه ئه‌ركى ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌وه ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵى و حكوومه‌تى هه‌رێم بكات، بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و یاسا بگونجێ و دابه‌شكردنى سامان به یه‌كسانى به‌سه‌ر گه‌ل ده‌سته‌به‌ر بكات و دواتر له یاساى بودجه‌ى 2021 جێیان بكاته‌وه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌كاتێكدا دێ كه له 12 ى ئه‌م مانگه له په‌رله‌مان به شیعه و سوننه‌وه، یاساییه‌كیان تێپه‌ڕاند كه یاساى “پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى” بوو، به‌و یاسایه‌یان هه‌رێمى كوردستانیان توڕه كرد، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك مافه‌كانى كوردى تێدا ره‌چاو نه‌كرا بوو، به گوته‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش یاساكه ره‌چاوى بنه‌ماى ته‌وافوق و ماده‌كانى ده‌ستوور نه‌كرد بوو كه دووپات له‌سه‌ر هاوبه‌شى سامان له‌نێوان تاكه‌كانى عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و كات نیچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمیش سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ده‌رچوونى یاساكه دا و گوتى، “ئه‌و یاسایه دژى حزبێكى سیاسى كوردستان نییه، به‌ڵكو دژى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانه”. وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان و كوردییه‌كانیش باسى رووداوه‌كانى ئه‌و رۆژه‌ى تێَپه‌ڕاندنى یاساكه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن سوننه‌كان وه‌ك شیعه‌كان له دژى شایسته داراییه‌كانى كورد بوون، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌یش كرا گرژییه‌ك له‌نێوان به‌شیر حه‌دادى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان و حه‌لبووسى دروست بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شیر حه‌داد داواى كردووه په‌له له تێپه‌ڕاندنى یاساكه نه‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌یش وایكرد مه‌سعود بارزانى له په‌یامێكى ناڕه‌زایى ئه‌و كاره‌ى سوننه و شیعه‌كان به خه‌نجه‌ر وه‌شاندن وه‌سف بكات.
ئایا حه‌لبووسى ده‌یه‌وێ به‌و كاره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌كه‌ى رابردوو راست بكاته‌وه؟ تا ئێستا په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانى كورد له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مڕۆى حه‌لبووسى قسه‌یان نه‌كردووه. به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ى حه‌لبووسى له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵێك دانوستاندنى تر له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه و هه‌ر هه‌موویان ئه‌نجامێكى باشى نه‌بووه و به‌ڵكو ئاڵۆزییه‌كانى زیاتر كردووه، یاخود رێككه‌وتن كراوه به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
دیار نییه ئه‌و لیژنه‌یه‌ى حه‌لبووسى پێكیده‌هێنێ شێوازى كاركردنى چۆن ده‌بێت؟ به‌ڵام به‌گوێره‌ى سروشتى په‌رله‌مان ده‌بێت كارى لیژنه‌كه راوێژكارى بێت. جگه له‌مه‌یش نه‌بوونى هاوئاهه‌نگى پێویست له‌نێوان په‌رله‌مانى عێراق و حكوومه‌تى عێراق وا ده‌كات، چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆر له ئه‌نجامى كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه نه‌كرێت . له ماوه‌ى رابردوو كاتێك حكوومه‌تى كازمى یاساى قه‌رزكردن و پرۆژه‌ى چاكسازى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرد، چاودێرانى سیاسى عه‌ره‌ب باسیان له‌وه كرد دژایه‌تییه‌ك له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت هه‌یه و لایه‌نه شیعه‌كان نایانه‌وێ كازمى له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكێكى كاتى زیاترى هه‌بێت. بۆیه به‌رده‌وام كێشه‌ى بۆ دروست ده‌كه‌ن. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ نه‌بوونى هاوئاهه‌نگى له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراق.
جیا له‌مه‌یش ده‌زانرێت به‌گوێره‌ى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه دانوستاندنى هه‌رێم و به‌غدا بۆ كۆمپانیاى سۆمۆ “تایبه‌ت به فرۆشتن و بازاڕكردنى نه‌وت” ئاراسته كراوه، واته ئه‌و یاسایه‌ى تێپه‌ڕێندراوه ئاستى دانوستاندنه‌كانى بۆ خوار حكوومه‌ت دابه‌زاندووه. جا لێره‌دا ئه‌ركى ئه‌و لیژنه‌یه چى ده‌بێت؟ له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر چه‌ندان ئاست دانوستاندنى له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه، ئاستى پێشمه‌رگه و سه‌ربازى، ئاستى دارایى، ئاستى سیاسى، به‌ڵام وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌یش ئاماژه‌ى بۆ كراوه هیچ یه‌كێك له‌م ئاستانه جێى ره‌زامه‌ندى و خواستى هه‌رێم نه‌بووه، كاتێك لیژنه‌یه‌كى تریش بۆ دانوستاندن دروست ده‌بێت ئایا ئه‌مه زیاتر كۆششه‌كان په‌رته‌وازه ناكات؟