ئەمڕۆ شاندێکی دیکەی هەرێم دەگاتە بەغدا

0

ئەسعەد مورادی

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق چەندین جار دیدار و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانی نێوانیان کردووە و حکومەتی هەرێم جەخت لە جێبەجێکردنی دەستوور و مافە دەستوورییەکانی دەکاتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەولێر و بەغدا زۆر لە رێکەوتن نزیکبوونەتەوە، هەروەها مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئەو کێشانە گفتوگۆیان کردووە و جەختیان لە گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوور کردۆتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەبارەی سەردانی شاندێکی دیکەی هەرێم بۆ بەغدا راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە 14-9-2020)، شاندێکی دیکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن، بەڵام شاندەکە تەکنیکییە و بۆ تەواوکردنی وردەکارییەکانی پێشوو دەچن کە لە نێوان ھەرێم و بەغدادا دانوستانیان لەسەر کراوە.

سەرۆکی نوێنەرایەتی ھەرێم لە بەغدا دەڵێت “بڕیارە ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیار لەسەر ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقیش بدرێت بۆ پەرلەمان، ڕاستە پشکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدا جێگیر کراوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی بۆ پەسەندکردن لای پەرلەمانە.

لەبارەی ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان هەولێر و بەغدا، فارس عیسا گوتی “زۆر شت لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقدا یەکلایی کراوەتەوە، من خۆم لە بەغدام و گەشبینم ھیچ ئاستەنگێکی ئەوتۆ نەماوە و دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com