لە هەولێر دەستبەسەر هەزار و ٥٠٠ پارچە چەکدا گیرا

0

نوچە

لە گەڕەکێکی شاری هەولێر لەناو ماڵێکدا هەزار و ٥٠٠ پارچە چەک دەستی بەسەردا گیرا و دوو کەسیش بە تۆمەتی قاچاغچێتی کردنی چەک دەستگیرکران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئاسایش دەستیانگرتووە بەسەر هەزار و ٥٠٠ پارچە چەکدا، کە زۆرینەیان دەمانچەبوون و بەشێکی کەمی چەکەکانیش کڵاشینکۆف بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە دەمانچەکان تورکی بوون و بەشێوەی پارچە پارچە هێنراونەتە ماڵێک لە گەڕەکی هەولێری نوێ و لەوێ دەمانچەکان بەستراون.

ئەو جۆرە چەکانە لە بازاڕەکاندا بەشێوەیەکی نهێنی مامەڵەیان پێوە دەکرێت و نرخەکانیشیان لەنێوان 100 بۆ 300 دۆلاردایە بە دەمانچەی حەشدی شەعبی ناسراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com