وڵاتێکی دیکە حزبوڵڵای خستە لیستی تیرۆرەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان

حكومەتی سربیا بڕیاری دا حزبوڵڵای لوبنانی بخاتە لیستی تیرۆرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆسۆڤۆ ئاسایی كردەوە و ئەمریكاش پێشوازی لەو هەنگاوە دەكات.

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، رۆڵی هەبوو لەوەی هەردوو وڵاتی سربیا و كۆسۆڤۆ پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە، بەتایبەت لە بواری ئابووریدا، بەلگراد-یش بڕیاریداوە حزبوڵڵای لوبنانی بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

هەر لەمیانی رێككەوتنەكەی كۆسۆڤۆ و سربیا، حكومەتی كۆسۆڤۆ بڕیاریدا دان بە ئیسرائیلدا بنێت و قودس-یشی وەكو پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل ناساند.

لەبارەی بڕیارەكەی سربیا بۆ خستنە لیستی تیرۆری حزبوڵڵا، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ترەمپ توانی رۆڵی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ئابووری لەنێوان سربیا و كۆسۆڤۆ، سربیا ئەم هەنگاوەی نا و ئێستا هەردوو وڵاتەكە بەرەو بەدەستهێنانی ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاو دەنێن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا كردووە، هەنگاوی هاوشێوە بنێن و حزبوڵڵای لوبنان بخەنە لیستی تیرۆرەوە.

هەروەها ساڵی رابردوو هەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و لیتوانیا هەنگاوی هاوشێوەیان ناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com