نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق، گۆڕانکاریی لە چەند پۆستێکی باڵادا راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤-٩-٢٠٢٠، مستەفا کازمی رایگەیاند: گۆڕانکاری لە هەندێ پۆستی باڵادا دەکات. لە نێویاندا بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی، بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی.
لیستی ناوی ئەوکەسانەی کە بڕیارە گۆڕانکاری لە پۆستەکانیاندا بکرێت:
– ئەندازیار منهەل عەزیز، پارێزگاری بەغدا
– سالم جەواد، بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی
– خالید عوبێدی، بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری
– مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی نیشتمانی
– سوها داوود، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان
– فالح یونس، بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
– حەسەن حەلبووس، سەرۆکی دەستەی کاخەزە داراییەکان
– سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە
– عەلا جەواد، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی